close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا

۲ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا
ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی (کۆمار) کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا.

بەپێی سزای دیاریکراوی دادگای سەرەتایی کە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ لە بەندیخانەدا بە ماشەڵڵا کەرەمی ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتی "کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات" بە ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" بە یەک ساڵ بەندکران سزا دراوە.

کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ماشەڵڵا کەرەمی لە ڕۆژی ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کەرەج بەڕێوە چوو و دادگا گۆڕینی ماوەی دەستبەسەرکرانی کاتی بەپێی قەراری تەئمین و ئازادیی کاتیی ناوبراوی ڕەت کردەوە.

کۆتاییەکانی ڕەشەمەی ١٤٠٢، عەلی شەریفزادە ئەردەکانی پارێزەری ماشەڵڵا کەرەمی لە وتووێژ لەگەڵ "ئێمتیداد" وتبووی: "لە داواکاریی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی پارێزوانەکەم، چووار تۆمەت وەپاڵ ناوبراو دراوە کە دوو تۆمەتیان بۆ پێڕاگەیشتن ڕەوانەی دادگای ئینقلابی کەرەج کراون و دوو تۆمەتی دیکەش لە شاری نەزەرئاباد کاریان لەسەر دەکرێ. تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە دادگای ئینقلاب، ماددەی ٥٠٠ چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام، و ماددەی ٦١٩ کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات بووە. تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی پێوەندیدار بە دادگای کەیفەری ٢ش، ماددەی ٢ی یاسای وەرگرتنی دارایی ناڕەوا و ماددەی ٩ی یاسای خەبات دژی سپیکردنەوەی پارە ڕاگەیەندراوە."

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی (کۆمار) کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کرا و لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا هەموو کەلوپەلە ئێلکترۆنییەکانیان لێ وەرگرت و کارتی بانکی بنەماڵەکەشیان بلۆک کرد.

ماشەڵڵا کەرەمی لە ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش سێ مانگ دەستبەسەرکران لە دابڕگەوە بۆ بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیە ڕاگوێزرا.

محەممەدمەهدی کەرەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بیجاڕ، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لە خەزەڵوەری ١٤٠١، دەستبەسەر کرا و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک بە ناوی "ڕۆحوڵڵا عەجەمیان"، لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی بە "افساد فی‌الارض لە ڕێگەی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات" مەحکووم و ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، حوکمی لەسێدارەدرانەکەی بە بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەهۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتییەک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون

۲ جۆزەردانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەهۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتییەک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون