سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای بەشێک لە وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی گەیشتنە تاران.
"نیکۆل پاشینیان" سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، قەتەر، ئازەربایجان، سەرۆکی نیشتمانی تورکمانستان، سەرۆکەکانی تونس و تاجیکستان، پاکستان، "ڤییاچسلاو ڤێلۆدین" سەرۆکی دومای دەوڵەتی ڕووسیا، "ئەحمەد ئەبو زەید" وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی میسر، "محەممەد شیاع ئەلسوودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی ئۆزبەکستان، شاندێک بە سەرۆکایەتی نەبییە بەری سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری بزوتنەوەی ئەمال و هەروەها شاندێک بە سەرۆکایەتی "نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا، ڕۆژی چووارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی ئیبڕاهیم ڕەئیسی، گەیشتنە ئێران.
ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی "موخبیر"، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی جێبەجێکردن، ئەمڕۆ ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ کاتژمێر ١٤:٠٠، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دەستەڵاتدارانی تاران، بەڕێوە دەچێت.
"ئیبڕاهیم ڕەئیسی" و "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران، هاوڕێ لەگەڵ شەش کەس ڕۆژی ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لە ڕەوتی سەردانی پڕۆژەیەک لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و دەوروبەری شاری تەورێز بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەر، گیانیان لەدەستدا.
تێبینییەکەت بنووسە