close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەردین جەعفەری هونەرمەندی خەڵکی گیلانی غەرب دەستبەسەر کرا

۱۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەردین جەعفەری، هونەرمەندی کورد
بەردین جەعفەری، هونەرمەندی کورد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بەردین (حەمزە) جەعفەری، هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گیلانی غەرب دەستبەسەر کراوە. دەگوترێت یەکێک لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کردنی ئەو هونەرمەندە بەشداری چالاکی ئەو لە ڕێوڕەسمەکانی ئاهەنگی نەورۆز بووە.

ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییە چەکدارەکان بە سەر دیوارەوە هێرشیان کردە سەر ماڵی بەردین جەعفەری و بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کرد.

هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکە، کەلوپەلە کەسییەکانی ناوبراو لەوانە مۆبایل و لەپتابەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بەردین جەعفەری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گیلانی غەربدا لە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سروودی حەماسی لەوانە سروودی "پایدار بمێنێ کوردستانم"ی وتووە. ئەم ڕێوڕەسمە سەرەڕای هەڕەشە و دژایەتی توندی ناوەندە ئەمنییەتێکان بە بەشداریی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە خەڵک بەڕێوە چوو.

ئەم هونەرمەندە لە کارنامەی خۆیدا بۆ بۆنەکانی ڕۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی زمانی دایکی، نەورۆز و هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، سروودگەلێکی لەژێر ناوی "ژن"، "هاو زووان"، "یەکەشناس"، "نیشتمان" و ... بە زمانی کوردی بڵاو کردۆتەوە.

چالاکییە خەڵکی و مەدەنییەکان لەوانە یارمەتیگەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوانی سەرپێڵی زەهاو لە ساڵی ١٣٩٦ و وتنی سروود بۆ خەڵکی لافاولێدراوی لوڕستان لە ساڵی ١٣٩٨ لە چالاکییەکانی ئەم هونەرمەندە کوردە بووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی بە چاوی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری سەردەشت

۱۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی بە چاوی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری سەردەشت