close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

درێژەی دەستبەسەرکرانی مستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن

۱۲ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
درێژەی دەستبەسەرکرانی مستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامی «پۆرسمان»
درێژەی دەستبەسەرکرانی مستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامی «پۆرسمان»

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆفی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی مستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامی «پۆرسمان»ی شاری سەقز، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستاش لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، مستەفا حەمدی دوای ئەوەی لە سەقز دەستبەسەر کراوە، گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا تەنها دوو جار بە کورتی و لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری سنە دایە.

ئەم چالاکەی بواری ڕاگەیاندن ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە ١٤٠٣، لە تەلاری میلادی شاری سەقزدا بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دەوترێت تۆمەتی «بانگەشەی دژی نیزام»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە.

مستەفا حەمدی پێشتر و لە گەلاوێژی ١٤٠٠دا لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی سەقزەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی نیزام» و «سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەر و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» بە گشتی سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم چالاکە کوردە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

داواکاری ناوەندی نووسەران بۆ ئازادی کرێکارانی زیندانیکراو

۱۲ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
داواکاری ناوەندی نووسەران بۆ ئازادی کرێکارانی زیندانیکراو