close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێک بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی توماج تاوانبار کرا

۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میلاد عەلەوی, ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی "شەرق"، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە سزای ئێعدام بۆ تۆماج، لەلایەن دادستانی تاران ڕۆژی ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تاوانبار ناسێندرا
میلاد عەلەوی, ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی "شەرق"، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە سزای ئێعدام بۆ تۆماج، لەلایەن دادستانی تاران ڕۆژی ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تاوانبار ناسێندرا

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوەکان بە دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ توماج ساڵحی، "میلاد عەلەوی" ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی "شەرق"، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە سزای ئێعدام بۆ تۆماج، لەلایەن دادستانی تاران ڕۆژی ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، بە تاوانبار ناسێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دامەزراوەی "بەرگری لە ڕەوتی ئازادی زانیاری" دادستانی تاران، میلاد عەلەوی بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە سزای ئێعدام بۆ تۆماج، ڕاپەر و زیندانی سیاسی، بانگهێشت کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، میلاد عەلەوی ڤیدیۆیەکی لە دروشمەکان و کاردانەوەی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) بڵاوکردبووە کە ئەم ڤیدیۆیە دوای چەند کاتژمێرێک و بە گوشارە ئەمنییەتێکان لە لاپەڕەی تایبەتی ئەم ڕۆژنامەنووسە لابردرا.

میلاد عەلەوی پێشتریش بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەخنەگرانە، پێشینەی بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی هەبووە. لە دوایین حاڵەتدا، ئەم ڕۆژنامەنووسە دوای دانانی تویتێک سەبارەت بە گیانلەدەستدانی "ئاڕمیتا گەراوەند" بە "بانگشە دژی نیزام" تۆمەتبار کرابوو.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

ئازادکردنی کاتی حەمید حاجی‌عەبدۆلپوور، چالاکی خوێندکاری بە دانانی بارمتە

۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئازادکردنی کاتی حەمید حاجی‌عەبدۆلپوور، چالاکی خوێندکاری بە دانانی بارمتە