"حەمید حاجیعەبدۆلپوور" دەرچووی کارناسی باڵا لە بواری ئەندازیاری پۆلیمێر لە زانکۆی پیشەسازی ئەمیرکەبیر، دوای بەرگەگرتنی ٢٠٨ ڕۆژ زیندانی بوون، بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیار لە دیوانی باڵی وڵات و ناردنەوەی دۆسیەکە بۆ لقی هاوئاست لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی مەشهەد ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنامەی ئەمیرکەبیر، ئەم خوێندکارە ڕۆژی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی باڵای سپای پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی دەستبەسەر و تا ١٧ی خەرمانانی هەمان ساڵ لە ژووری تاکەکەسیدا زیندانی کرابوو و دواجار ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٢ ملیاڕدی لە زیندان ئازاد کرا.
ناوبراو لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بە ناساندنی خۆی چووەتە ناو زیندانەوە و دواجار ئێوارەی پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، تا دووبارە لێکۆڵینەوەی دۆسیەکە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
تۆمەتەکانی ئەم چالاکە خوێندکارییەی پێشوو؛ "پێکهێنانی گرووپی تێلێگرامی فەریاد پلی تکنیک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" و "بانگەشە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" ڕاگەیەندراوە. حاجیعەبدۆلپوور لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوییەوە بە سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی مەحکوم کراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە