سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەیی خالید ئەحمەدی، مامۆستای خانەنشین و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و بە بێ پێشکەش کردنی بەڵگەی یاسایی، دەستگیریان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کەردستان، دەستگیرکردنی ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەکاتێکدا ئەنجام دراوە کە ناوبراو وادە بوو ئەمڕۆ، دانیشتنی ئانلاینی هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان بەڕێوەببات.
جێگەی ئاماژەیە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتە پاڵ دراوەکان یان شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
تێبینییەکەت بنووسە