بە پێی زانیاری گەیشتوو بە "ئێرانوایەر"، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناسنامەی "فەرزاد خادەم" کە چووار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە لە کاتی شەڕ و پێکدادان حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێکرا.
لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەندێک حاڵەتدا، هەوڵی چالاکانی مەدەنی و لیژنەکانی ئاشتی و ئاشتەوایی، ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەو جۆرە فەرمانانە دەکرد، بەڵام لەم حاڵەتەی دواییدا هەوڵی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم کەسە نەگەیشتە جێگەی ڕەزامەندی بنەماڵەی قوربانییەکە.
ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ژێر ناوی "بارودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا" کە هەڵسەنگاندنێک بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ١٥٥ وڵاتدا دەخاتە ڕوو، ڕۆژی چووارشەممە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبوو کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هێندە کردووە و بێسەروشوێنکردن، ئەشکەنجەدان و هەڵسوکەوتی نامرۆڤانە، سوکایەتی و دڕندایەتی، بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی ئەنجام دەدرێت.
لە ڕاپۆرتی پێشوودا ئاماژە بە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بە "تۆمەتی ناڕوون" وەک "محاڕبە" و "گەندەڵی لەسەر زەوی" کراوە و بە ئاماژەدان بە لەسێدارەدانی بەربڵاو بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان، گەندەڵی دارایی و تێکدەرانە گوتوویەتی کە کۆماری ئیسلامی لە سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی سیاسی خۆپیشاندەران، نەیاران و کەمینەکان کەڵک وەردەگرێت.
لە ڕاپۆرتی ئاماژەپێکراودا باس لە لەسێدارەدانی شەش گەنج دوای دانپێدانانی زۆرەملی لە دوای ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" کراوە و دەڵێت کە لەسێدارەدان لە نێوان کەمینەی "چەوساوە"ی بەلووچ، زیاترە لە شوێنەکانی دیکە بووە و هەروەها لەسێدارەدانی کەسانی خواروی تەمەن ١٨ ساڵیش، دەبینرێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە