بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتی کورد و لە چالاکانی ئایینی شاری سەقز بە ناوەکانی داوود وەیسی و ئەمیر فیرووزی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چووار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی ئایینی کورد و خەڵکی سەقز بە ناوەکانی داوود وەیسی تەمەن ٣٦ ساڵ و ئەمیر فیرووزی تەمەن ٣٢ ساڵ، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی چالاکی ئایینی دەستبەسەر کراون و ناوەندە ئەمنییەکان تا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان نەداوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو بارەدا بەبێ ئاکام ماوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
تێبینییەکەت بنووسە