کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتندایە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە و ئێستە بریندارە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەیوان ڕەشۆزادە سەرباری شینبوونەوە و دروستبوونی ئیلتیهاب لە جەستەیدا بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە، بە فەرمانی پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە لە وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە سەردانی زیندانیان کردووە و داوای چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفۆنیان لەگەڵ کوڕەکەیاندا کردووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان ئەو مۆڵەتەیان پێ نەداون.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە دوای هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بۆ سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن ئەو هێزانەوە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. هەمان ڕۆژ سەرلەنوێ براوەتە حەوشەی سەرەکیی زیندان و بە دەستووری بەرپرسانی زیندان لە لایەن هێزەکانی گاردەوە بە باتۆم ئەشکەنجە دراوەتەوە.
چەند زیندانییەکی سیاسی، لەوانە شاکر بێهرووز و ئەردەوان تەهووریان کە لە ژووری تاکەکەسی لە مانگرتندا بوون و ڕۆژی ڕابردوو پاش کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان گەڕاونەتەوە بۆ ناو بەند، ڕایانگەیاندووە کە کەیوان ڕەشۆزادە بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و لە دۆخێکی ناجێگیر و خراپدا لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە.
کەیوان ڕەشۆزادە، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨دا لەگەڵ ٤ هاووڵاتیی دیکەدا بە ناوەکانی کامران قاسمی، ئومید سەعیدی، نایب (مەسعوود) حاجیزادە و عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کران و دوای مانگێک لێپرسینەوە گواسترانەوە بۆ بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێ.
دادگای ئەم هاووڵاتییانە دوای ساڵێک مانەوە لە دۆخی هەڵپەسێردراویدا، سەرماوەزی ١٣٩٩لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بەڕێوە چوو و هەر پێنجەکەیان بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە کۆمەڵەدا، سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانیان بەسەردا سەپا. حوکمی کەیوان ڕەشۆزادە دوای پێشکەشکردنی داوای قبووڵکردنی بڕیار و بەپێی یاسا گۆڕدرا بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە سەرماوەزی ١٣٩٩دا لەگەڵ ئومید سەعیدی و کامران قاسمیدا و وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نادیاربوونی چارەنووسیاندا و گوشارەکانی نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات و جێبەجێنەکردنی یاسای جیاکردنەوەی زیندانیان لە بەندی لاوانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، بۆ ماوەی حەفتەیەک مانیان لە خواردن گرت. کەیوان ڕەشۆزادە لە جۆزەردانی ١٤٠١یشدا وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دژایەتیکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لەگەڵ داواکارییەکەیدا بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی، لێوەکانی دوورییەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک مانی لە خواردن گرتبوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە