close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

٩ زیندانی لە کرمان، چابەهار و کەرەج لەسێدارە دراون

۳ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
٩ زیندانی لە کرمان، چابەهار و کەرەج لەسێدارە دراون
٩ زیندانی لە کرمان، چابەهار و کەرەج لەسێدارە دراون

پێگەی هەواڵی "حاڵ وەش" کە بە شێوەیەکی سەرەکی هەواڵەکانی سیستان و بەلوچستان بڵاودەکاتەوە، هەواڵی لەسێدارەدانی هاوکاتی ٩ زیندانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانەکانی کرمان، چابەهار و کەرەج بڵاوکردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، پێنج زیندانی کە ناسنامەی چواریان بە ناوەکانی "ئەحمەدڕەزا میری، شەمسەدین کەشانی، شۆکەت شەبەخش (دەرکزی) و جەماڵ مەردانی" لە زیندانی کرمان لەسێدارە دراون.

هاوکات، حوکمی دوو زیندانی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج و دوو زیندانی دیکەش بە تۆمەتی هاوشێوە لە زیندانی چابەهار جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانیانە لە ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بە ئامانجی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە و ڕۆژی ١ی گوڵان، توانیان بۆ دواجار چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت.

ئەم زیندانیانە هەموویان لە پەیوەندی لەگەڵ تاوانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە زینداندا بوون، بەڵام دۆسیەی جیا لە یەکتریان هەبووە.

پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو سزادراوانەی کە بە تۆمەتی گواستنەوە و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن، نادادپەروەرانە بووە. لە نێو ئەو زیندانیانەدا لانیکەم یەکێکیان لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکردنی و لە دادگاکاندا تۆمەتەکانی ڕەتکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە تەنها شۆفێری ئەو پاسە بووە کە ماددە هۆشبەرەکانی تێدا دۆزراوەتەوە.

لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران دەستی پێکردووە و پێدەچێت کۆماری ئیسلامی لە سایەی هەواڵی شەڕی خۆی لەگەڵ ئیسڕائیل و دوربوونەوەی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئێعدامەکان، جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی زیندانیانی چڕتر کردبێتەوە.

لە ماوەی هەفتەیەکدا، لە ٢٣ تا ٣١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لانیکەم ١٩ زیندانی لە زیندانەکانی ورمێ، کەرەج، مەشهەد، ئەهواز، تەورێز، هەمەدان، ئیسفەهان و زەنجان لە سێدارە دراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە