بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو بە ناوی جەماڵ مەردانی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، لە سێدارە دراوە.
جەماڵ مەردانی، ٥٤ ساڵان، باوکی ٤ منداڵ و خەڵکی گوندی «گۆگجەلوو»ی شاری میاندواو بوو و نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە