close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دوورخستنەوەی سامان یاسین بۆ یەکێک لە شارەکانی کرمان

۳ گوڵانی ۱۴۰۳
سامان یاسین طی ماه‌هایی که دربازداشت بود تاکنون چند بار در اعتراض به شرایط دشوار خود در زندان و بلاتکلیفی پرونده‌اش دست به اعتصاب غذا زده است.
سامان یاسین طی ماه‌هایی که دربازداشت بود تاکنون چند بار در اعتراض به شرایط دشوار خود در زندان و بلاتکلیفی پرونده‌اش دست به اعتصاب غذا زده است.

پارێزەری سامان یاسین، ڕاپەری ناڕازی زیندانیکراو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەڵێت کە بە پێی ئەو حوکمەی کە لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران دەرچووە، پارێزوانەکەی بە ٥ ساڵ دوورخستنەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان مەحکوم کراوە.

ئەم حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، بە شێوەی ڕاستەوخۆ بە پارێزەری سامان یاسین ڕاگریێندراوە.

حوسێن سەرتیپی، پارێزەری سامان یاسین، بە ئاماژەدان بەم هەواڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسیویەتی: "سامان یاسین لە ئێعدام ڕزگار کرا، بە پێی فەرمانی دادگا کە لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران دەرچووە، ناوبراو بە ٥ ساڵ دوورخستنەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرمان مەحکوم کرا. لە دادگای باڵا داوای پێداچوونەوە دەکەم. ناوبراو زیاتر لە ١٨ مانگە لە دەستبەسەرگەی کاتیدا بەسەر دەبات".

هێزە ئەمنییەتێکان لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، سامان یاسین یەکێک لە هاووڵاتیانی بە باوەڕ بە ئایینی یارسان و خەڵکی کرماشانیان بە توندوتیژی لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کرد.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی سێ زیندانی سیاسی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ

۳ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی سێ زیندانی سیاسی مانگرتووی کورد لە زیندانی ورمێ