دۆینێ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، سامان سەیدی "یاسین"، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە نەخۆشخانەی ڕازی (ئەمین ئاباد) بۆ زیندانی قەزڵحیسار لە شاری کەرەج گەڕێنرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری هەرانا، ئۆرگانی هەواڵی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند، دۆینێ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سامان سەیدی "یاسین" بۆ زیندانی قەزڵحیسار لە شاری کەرەج گەڕێنرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئەم تۆمەتبارە سیاسییە ئەم هەواڵەی بۆ هەرانا پشتڕاستکردەوە: ئەمڕۆ سامان لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی ئاگادارکردۆتەوە کە لە نەخۆشخانەی ڕاهێنانی دەرمانی ڕازی (ئەمین ئاباد) مورەخەس و گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان.
سامان سەیدی "یاسین"، لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەممە، لە زیندانی قەزڵحیساری کەرەجەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕاهێنانی دەرمانی دروونپزیشکی ڕازی (ئەمین ئاباد) نێردرابوو.
سەیدی لە پووشپەڕی ئەمساڵیش ڕەوانەی ئەم ناوەندە پزیشکییە کراوە و دوای چەند ڕۆژێک گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە