close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە میاندواو

۳۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مۆحسێن قادرڕەش و ئومێد قادرنژاد
مۆحسێن قادرڕەش و ئومێد قادرنژاد

 

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات» سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی مۆحسێن قادرڕەش و ئومێد قادرنژاد، دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی زانیارییەکان، مۆحسێن قادرڕەش و ئومێد قادرنژاد لەبەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی میاندواو و لەوێ دەستبەسەر کراون و گوزراونەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە.

لە چەند حەفتەی ڕابردوودا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا، دامودەزگا ئەمنییەکان، بەتایبەت دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و بەشداربوانی ئەو ڕێوڕەسمانەیان بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کاردانەوەی ئیلان ماسک دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ئێران

۳۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
کاردانەوەی ئیلان ماسک دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ئێران