close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

چووار زیندانی کە یەکێکیان ژنە لە شاری کەرەج لەسێدارە دران

۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
حوکمی چووار زیندانی کە یەکێکیان ژنە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" یان "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای لە سێدارەدان یان تۆڵەسەندنەوەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە شاری کەرەج جێبەجێ کر
حوکمی چووار زیندانی کە یەکێکیان ژنە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" یان "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای لە سێدارەدان یان تۆڵەسەندنەوەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە شاری کەرەج جێبەجێ کر

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، حوکمی چووار زیندانی کە یەکێکیان ژنە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" یان "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای لە سێدارەدان یان تۆڵەسەندنەوەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، بڵاوکرایەوە، بەڕاگەیاندنی ناسنامەی یەکێک لەو چووار کەسە نووسیویەتی کە حوکمی ئیعدامی "پێژمان عەزیزی"، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "مادەی هۆشبەر" بەیانی ڕۆژی چووارشەممە ٥ی گوڵان، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. ئەم ڕێکخراوەیە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار زیادی کردووە کە "پێژمان عەزیزی لە کاتی دەستگیرکردندا زۆر گەنج بووە و ئەگەری ئەوە هەیە کە تاوانبارێکی منداڵ بووبێت".

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە حوکمی لەسێدارەدانی دوو پیاو و ژنێک کە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای تۆڵەسەندنەوەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەیانی ڕۆژی چووارشەممە لە کەرەج جێبەجێ کرا.

ماڵپەڕی ڕۆکنا لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی پێنج‌شەممە ٦ی گوڵان بڵاوی کردەوە، لەسێدارەدانی دوو پیاو و ژنێکی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" پشتڕاست کردەوە.

پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەدا لە ژێر ناوی "مەهێڵن بمانکوژن" لەسێدارەدانی ٨٥٣ کەسی لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند و لە هەشت ساڵی ڕابردوودا بە بێ وێنەی زانی. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤٨١ لەسێدارەدان، واتە زیاتر لە نیوەی کۆی ژمارەی ئێعدامەکانی تۆمارکراو، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان بووە. ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ کە لەو ماوەیەدا ٢٥٥ کەس بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە درابوون، بە ڕێژەی ٨٩ لەسەد زیادی کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕۆژنامەنووسێک بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی توماج تاوانبار کرا

۷ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕۆژنامەنووسێک بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی توماج تاوانبار کرا