بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا جەلیلیان" کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی "ئوشتەپە'' سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کرا و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی بۆکان کرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، ئیتلاعاتی بۆکان لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا بە بنەماڵەی جەلیلیانی ڕاگەیاند کە کوڕەکەیان لە گرتنگەی ئەم ناوەندەیە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گرتنگەدا بەتوندی لێی دراوە و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مووسا جەلیلیان لەبەر دەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە