close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

سێ هاووڵاتی کوردی مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

۳۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سێ هاووڵاتی کوردی مەهابادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی "مۆحسێن ئەحمەدی‌ئەقدەم" تەمەن ٣٤ ساڵە کوڕی حەسەن، "ڕەسوڵ یووسفی‌ئازەر" تەمەن ٢١ ساڵە کوڕی ئیبڕاهیم، "حەسەن یووسفی‌ئازەر" تەمەن ٣٩ ساڵە کوڕی فەتاح، خەڵکی گووندی بەفرەوان سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی، ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵی بنەماڵەکانیان دەستبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە زیادی کرد: ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەتێکانی شاری مەهاباد و ورمێ گوازراونەتەوە.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسیان بێ ئەنجام بووە.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە میاندواو

۳۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە میاندواو