بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکانی سیستان و بەلوچستان، ئەمڕۆ ٦ی گوڵان، شەش پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی دوای چوونە ناو خاکی ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی تاڵەبان دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیای حاڵ وەش کە هەواڵی سیستان و بەلوچستان بڵاودەکاتەوە، هێزەکانی تاڵەبان ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی ئەو هێزانەیان دوای چوونی "نایاسایی" بۆ خاکی ئەفغانستان گرتووە و ئەو کەسانەیان گواستووەتەوە بۆ کۆمیساریای سنووری پارێزگای فەرەح.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، " هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی نزیکەی ١٠ تا ١٥ کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی ئەفغانستانەوە کە لەلایەن هێزەکانی تاڵەبان لە سنووری ئەبونەسر فەرەحی گیراون و بۆ کۆمیساریای سنووری پارێزگای فەرەح گواستراونەتەوە، هەروەها ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی ئەو هێزانە دەستیان بەسەرگیراوە".
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە