close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

سوید هۆشداری دەداتە ئێران سەبارەت بە کوشتنی جولەکەکان

۲۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، سەبارەت بە پلانی کوشتنی جولەکەکان لە وڵاتەکەی هۆشداری دەداتە حوسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، سەبارەت بە پلانی کوشتنی جولەکەکان لە وڵاتەکەی هۆشداری دەداتە حوسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید، سەبارەت بە پلانی کوشتنی پەیڕەوانی ئایینی یەهودی لە وڵاتەکەی هۆشداری دەداتە حوسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و ئەو کارەشی بە "کردەوەیەکی زۆر نەرێنی"ی زانی.

دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەی ژن و مێردێکی ئێرانی کە تۆمەتبارن بە "پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی جولەکەکان لە سوید"، تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕۆژی شەممە ١٥ی فێوریە (٢٦ی ڕێبەندان) ڕایگەیاند کە گفتوگۆی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان کردووە و لەو بووارەوە هۆشداری داوەتێ.

بیلسترۆم بە ئاماژەدان بەوەی کە پلان‌دانان بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی جولەکە لەسەر خاکی سوید، کردەوەیەکی "زۆر نەرێنی"یە، بە پێداگرییەوە گوتی: «ئەم بابەتەم بۆ هاوتا ئێرانیەکەم ڕوونکردەوە، بۆم شیکردەوە کە چۆن سەیری ئەم بابەتە دەکەین و بابەتەکە چۆن کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەبێ».

لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی سوید جەختی لەوە کردەوە کە چۆنییەتی چاودێری و بەدواداچوونی ئەو جۆرە پیلانگێڕانە لەسەر خاکی سوید لەگەڵ هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپا دێنێتە بەر باس.

ڕادیۆی سوید ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ژن و مێردێکی ئێرانی بە گومانی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە ڕاسپێردراون بۆ پیلانگێڕی و کوشتنی جوولەکەکانی سوید دیپۆرت کراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ئەم ڕادیۆیە، ئەم دوو تۆمەتبارە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ بە ناوی ساختەی "سەلما خورمایی" و "فەواد مەلەکشاهی" و ڕەگەزنامەی ئەفغانی لە سوید داوای مافی پەنابەرییان کردووە، وێڕانی شەپۆلی پەناخوازان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا لە ساڵی ١٤٠٠دا خۆیان گەیاندووەتە سوید. ئەوان بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی هەوڵ بۆ کوشتنی جولەکەکانی سوید، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سویدەوە دەستگیرکران و دوواتر نێردراونەتەوە بۆ ئێران.

دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی سوید پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی لە سوید زۆر چالاکە و هەر بۆیەش بە یەکێک لەو وڵاتانە ناسراوە کە "گەورەترین هەڕەشەی هەواڵگری" بۆ سەر ئەم وڵاتە.

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

سیاسەتی کوتەک و هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی

۲۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
مانا نیستانی
سیاسەتی کوتەک و هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی