close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

بکوژەکەی فاریاب "لە تۆڵەی کوژرانی خوشکەکەی" ١٢ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی کوشتووە

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بکوژەکەی فاریاب "لە تۆڵەی کوژرانی خوشکەکەی" ١٢ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی کوشتووە
بکوژەکەی فاریاب "لە تۆڵەی کوژرانی خوشکەکەی" ١٢ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی کوشتووە

چەند ڕۆژ لەوەپێش ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند کە گەنجێک ١٢ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی کوشتووە و ٣ کەسی دیکەشی بریندار کردووە، ئێستا زانیاری زیاتر سەبارەت بەو دۆسیەیە بڵاوبووەتەوە و دەگوترێت کە ئەو کەسە "لە تۆڵەی کوژرانی خوشکەکەی" دەستی داوەتە ئەو جینایەتە.

ڕۆژنامەی ئیعتماد لە ڕاپۆڕتێکدا هەندێک وردەکاری خستووەتە ڕوو و نووسیویەتی: «دە ساڵ لەوە پێش کاتێک ئەو کەسە ١٢ ساڵی بووە، شاهیدی کوژرانی خوشکەکەی بە دەستی بابی بووە و ئەوە بووەتە هۆکاری ڕق هەڵگرتن و کێشەی بنەماڵەیی لە نێوانیاندا».

لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کە ئەو کەسە ناوی بارام بووە، ٢٢ ساڵان و مامۆستا بووە لە قوتابخانەکان.

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە کەسێک لە شاری فاریاب سەر بە پارێزگای کرمان لە ناوەڕاستی ئێران "لە ئەنجامی ناکۆکی بنەماڵەیی"، ١٢ ئەندامی بنەماڵەکەی کە چوار منداڵ، باوکی، براکەی و هاوسەری براکەی لەناویدان کوشتووە. ئەو کەسە خۆی دوواتر لە تێکهەڵچوونێکدا بە فیشەکی پۆلیس کوژرا.

بەرپرسانی پۆلیسی کرمان ڕایانگەیاندووە کە "چوار منداڵ لە نێو کوژراوەکاندا بوون".

شاری فاریاب بە دووری ٣٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کرمان هەڵکەوتووە.

تێبینییەکەت بنووسە