close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

پەردە لادانی سپای پاسداران لە دوو کەشتیی جەنگی نوێ

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پەردە لادانی سپای پاسداران لە دوو کەشتیی جەنگی نوێ
پەردە لادانی سپای پاسداران لە دوو کەشتیی جەنگی نوێ

ئاژانسی "تەسنیم" نزیک لە سپای پاسداران، لە ڕاپۆڕتێکدا نوسیویەتی کە سپا پەردەی لەسەر دوو کەشتی جەنگی "نوێ و مۆدێرن" لاداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەشداری لە ڕێوڕەسمی پەیوەستکردنی دوو کەشتی جەنگی بۆ "ڕێکخراوی شەڕ"ی دەریایی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی کردووە.

"محەممەد باقری" سەبارەت بەم کەشتیانە ڕایگەیاندووە کە " سەرەڕای گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران توانیومانە کە ئەو کەشتیانە بە نوێترین تەکنەلۆژیا بەرهەم بهێنین".

تەسنیم نووسیویەتی ئەم دوو کەشتییە بە "سیستەمی بەرگری مووشەکی قیت‌هەڵدێری نەواب و مووشەکی کروزی سەیاد بە مەودای ٧٠٠ کیلۆمەتر " تەیارکراون و هەروەها توانای هەڵگرتنی"٣  بەلەمی بچووکی مووشەک هەڵگر" و "هێلیکۆپتەرێکی شەڕکەر"یان هەیە.

پەردەلادان لەسەر ئەم دوو کەشتییە و نواندی هێز لەلایەن کۆماری ئیسلامی هاوکاتە لەگەڵ هێرشی میلیشیاکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشی بەردەوامی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە تیجارییەکان لە دەریای سوور و باب ئەلمەندەبدا.

حکومەتی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها بەشێک لە وڵاتانی ئوروپایی وەک بەریتانیا، دەڵێن کە کۆماری ئیسلامی ئەو چەکانە ڕادەستی گروپە میلیشیاکانی سەر بە تاران دەکات. پێشتر دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەگەلی جیاواز ئەو دەنگۆیانەیان پشتراست کردووەتەوە.

پێشتر نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی ۱۷ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲دا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی "ان‌بی‌سی" ناردنی چەکی لە لایان وڵاتەکەیەوە بۆ گرووپە فەلەستینیەکانی پشتڕاست کردەوە.

ئەمیر سەعید ئەیرەوانی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشێکی ئەم وتووێژەدا دانی بەوە دانا کە حکومەتی ئێران چەندین جار پرسی دابینکردنی چەک بۆ گرووپە فەلەستینیەکانی بە ڕاشکاوی ڕاگەیاند.

هەروەها عەلی خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، چەندین جار بە تایبەت لە ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۰دا و خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۸دا، ئاشکرای کرد کە ئێران بە ناردنی چەک و یارمەتی ماددی بۆ گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکان، پشتیوانیان لێدەکات. ئەو سەبارەت بەو پرسە گووتی: «کۆماری ئیسلامی لەو پرسەدا هیچ شەرمێک ناکات و سڵیش ناکاتەوە».

خامنەیی هەروەها گوتویەتی: «چەکیان بۆ دەنێرین، ڕاهێنانیان پێدەدەین و بەهێزیان دەکەین».

نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە هەمان کاتدا گوتیشی کە تاران "فەرمان بەو گروپانە نادات و کۆنترۆڵیان ناکات".

ئەمیر سەعید ئەیرەوانی، لە هەمان کاتدا بانگەشەی ئەمریکای سەبارەت بە ناردنی چەکی قورس لەلایەن ئێرانەوە بۆ حوسییەکانی یەمەنی ڕەد کردەوە و پێداگری کرد کە حوسییەکان بۆ هێرش‌کردنە سەر کەشتییەکانی لە دەریای سووردا، سەربەخۆ بڕیار دەدەن و تاران وەپێشیان ناکەوێ.

«عەلی خامەنەیی» ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا چەندین جار لەوانەش لە مانگی ڕێبەندانی ۱۳۹۰ و خەزەڵوەری ۱۳۹۸ دانی بە چەک و یارمەتییە داراییەکانی ئێران بۆ گرووپە فەلەستینییەکان ناوە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی « لە وتنی ئەم قسەیە خۆی بەدوور ناگرێت و لە هێچ شتێک سڵ ناکات».

لە هەمان کاتدا نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکومەتەکەی "ڕێنوێنی و فەرماندەیی" ئەو گرووپانە ناکات.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە (سێنتکۆم) لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە چەندین هێرش بۆ سەر پێگەکانی حوسی لە یەمەن ئەنجام دراون، لەوانە ژێر دەریاییەکی بێ سەرنشین و کەشتییەکی بێ سەرنشین لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکان کراونەتە ئامانج.

تێبینییەکەت بنووسە

جیهان

"ئەو فڕۆکەوانە ڕووسیەی کە پەنای بۆ ئۆکرانیا بردبوو، لە ئیسپانیا کوژرا"

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"ئەو فڕۆکەوانە ڕووسیەی کە پەنای بۆ ئۆکرانیا بردبوو، لە ئیسپانیا کوژرا"