close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

گیانلەدەستدانی گوماناوی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دوای قۆڵبەستبوونی لە زیندانی شەهرێزا

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
"ئارین قوربانی‌شناس" گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دووای گواستنەوەی بۆ زیندانی شەهرزا لە پارێزگای ئیسفەهان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
"ئارین قوربانی‌شناس" گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دووای گواستنەوەی بۆ زیندانی شەهرزا لە پارێزگای ئیسفەهان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

"ئارین قوربانی‌شناس" گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دووای گواستنەوەی بۆ زیندانی شەهرزا لە پارێزگای ئیسفەهان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

ناوەندی ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی یاسایی تایبەتی چالاکڤانان "دادبان"، لە ڕاپۆڕتێکدا دەڵێت کە ئارین قوربانی‌شناس لە ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ دوای خواردنەوەی خواردنەوە ئەڵکۆڵێکان و شەڕێکی بچووک لە نێوان خۆی و هاوڕێکانیدا لە لایەن ئەفسەرانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی دادبان، ئەم گەنجە تەمەن ١٨ ساڵە دووای یەک ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، "لە دۆخێکی جەستەیی تەواو و بەبێ هیچ نیشانەیەک بۆ کێشەی جەستەیی، لە دادگا ئامادەبووە".

ئەفسەرەکان دوای تەواو بوونی دانیشتنی دادگا، قوربانی‌شناس دەگوازنەوە بۆ بەشی قەرەنتینەی زیندانی شەهرێزا.

دادبان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم گەنجە بەرەبەیانی ١ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ بە بێ‌هۆشی بۆ نەخۆشخانەی ئەمیر ئەلمۆمەنینی شەهرێزا گواستراوەتەوە و لە بەشی "سی‌سی‌یو" خەوێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دادبانی ڕاگەیاند: «سەرەڕای گواستنەوەی ئەم گەنجە تەمەن ١٨ ساڵە لە کاتژمێر ۸:۳۰ی بەیانی بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی ئەمنی دوای ٩ کاتژمێر، واتە کاتژمێر ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، بنەماڵەکەیان ئاگادار کردۆتەوە».

ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی ئەمیر ئەلمۆمەنینی شەهرزا کەسوکاری قوربانی‌شناسی ئاگادار کردۆتەوە کە سەرجەم پشکنینەکانی پەیوەست بە ئارین حاڵەتێکی بە بێ "نەخۆش"ی دەرخستووە، بەڵام ئەم پزیشکە باسی بوونی ئاوسانی توندی لە لای ڕاستی سەری گەنجەکە کردووە.

قوربانی‌شناس لە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ئەوساڵدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، پزیشکی دادوەری لە ڕاپۆرتەکەیدا هۆکاری مردنی ئەم گەنجەی بە "مردنی مێشک بەهۆی ژەهراویبوونی مەشڕووب" ڕاگەیاندووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی دادباندا هاتووە: «باری جەستەیی ئارین پێش گواستنەوەی بۆ زیندانی شەهرزا بە تەواوی گونجاو بووە، تەنانەت دایک و باوکی ئەم گەنجە لە دادگا و پێش گواستنەوەی بۆ زیندان چاویان پێی کەوتووە باش بوونی باری جەستەیی کوڕەکەیان پشتڕاست کردووە».

سەرەڕای تۆمارکردنی دۆسیەیەک سەبارەت بە مردنی گوماناوی قوربانی‌شناس، دەسەڵاتی دادوەری ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری لەسەر هۆکاری مردنەکەی پشتڕاستکردەوە و دۆسیەکەی داخستووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدانی خەڵک لە زیندانەکانی ئێراندا، ماڵپەڕی "حاڵ وەش" ڕایگەیاند کە سێپێهر شیرانی، خوێندکاری تەمەن ۱۹ ساڵی بەلوچ دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری زاهیدان گیانی لەدەست دا

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

پەردە لادانی سپای پاسداران لە دوو کەشتیی جەنگی نوێ

۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
پەردە لادانی سپای پاسداران لە دوو کەشتیی جەنگی نوێ