close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

ڕەنگە سێپێهر شیرانی پێش مردنی کوێر کرابێت

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
ثمانه قدرخان
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سپێهر شیرانی، خوێندکاری تەمەن ١٩ ساڵەی بەلوچ، دوایین قوربانیی ئەشکەنجه لە ئێرانە
سپێهر شیرانی، خوێندکاری تەمەن ١٩ ساڵەی بەلوچ، دوایین قوربانیی ئەشکەنجه لە ئێرانە

سپێهر شیرانی، خوێندکاری تەمەن ١٩ ساڵەی بەلوچ، دوایین قوربانیی سەرکوت لە ئێرانە. سەرەتا لەلایەن دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندرا، دووای چەند لە بێ‌ سەروشوێن ‌بوون، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا کە لە دەستی وەزارەتی ئیتلاعاتدایە و بەم نزیکانە ئازاد دەکرێت، بەڵام لەناکاو تەرمە ئەشکەنجەدراوەکەی لەسەربانی ماڵی دایکی دۆزرایەوە.

ناسیاوێکی بنەماڵەی شیرانی بە "ئێران‌وایر"ی گوتووە کە دایک و باوکی سپێهر لەژێر گوشاری ئەمنی تونددا بوون، بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەک بە میدیاکان نەدەن.

ئەم کەسە دەڵێت، "دایک و باوکی سپێهر هەڕەشەیان لێکراوە کە ژیانی دوو منداڵەکەی دیکەیان دەکەوێتە مەترسییەوە". ئەو هەروەها دەڵێت کە "جەستەی بێ گیانی سپێهر لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوو و چاوەکانی کوێر بووون".

سپێهر شیرانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤی حاڵ‌وەش کە هەواڵ و ڕووداوەکانی سیستان و به‌لوچستان ڕووماڵ ده‌کات، ڕۆژی پێنجشەممه ١٢ی بەفرانبار لە ڕاپۆڕتێک‌دا نووسی: «به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیکەی کاتژمێر ٤ و نیو، ته‌ڕمی بێ گیان سپێهر له سه‌ڕبانی ماڵه‌که‌ی خۆیان دۆزرایه‌وه، لە کاتێکدا کە فیشەکێک لەسەری درابوو».

ئەوە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە بنەماڵەکەی نازانن ئاخۆ دەبێ کوڕەکەیان چۆن لە بەندی سوپای پاسداران نەجاتی بووبێت و کێ و چۆن و لەسەرچی دەبێ فیشەکی بە سەری ڕۆڵەکەیانەوە نابێت.

سەر و دەستی شکابوون و چاوەکانی کوێر کرابوون

ناسیاوێکی بنەماڵەی سپێهر شیرانی بە ئێران‌وایەری ڕاگەیاند، کەبنەماڵەی سپێهر بەدواداچوونێکی زۆریان کردووە بۆ دۆزینەوەی، چونکە ئاگادارکراونەتەوە کە سپێهر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و ئەم دەستبەسەرکردنە لە چەند کاتژمێرێک زیاتر ناخایەنێت. هۆکاری ئەم دەستبەسەرکردنە چالاکییەکانی سپێهر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بووە. بە خێزانەکە گوتراوە کە کوڕەکەتان بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی هەندێک بابەت چەند ڕۆژێک لامان میوان دەبێت.

لە هەمانکاتدا چالاکڤانێکی بەلوچ بە ئێران‌وایەری گووت کە تەرمی سپێهر بە سپرزی لە سەربان فڕێدرابوو. جێگای ئەشکەنجە بە جەستەیە دیاربوو. دەست و لاقی شکێندرابوو. کاسەی سەری شکابوو و چاوەکانیشی شپرز بوون.

بنەماڵەی سپێهر ڕایانگەیاندووە، پێدەچێت سێپێهر پێش ئەوەی بکوژرێت چاوەکانی کوێر کرابن. بەگووتەی ئەوانیش هەموو جەستەی سپێهر شوێنی قامچی و ئەشکەنجە بووە.

گێرانەوەی حکومەت چییە؟

هەموو ئەوانە لە کاتێکدان کە "مێهدی شەمسەبادی"، دادستانی گشتی سیستان و بەلوچستان، دەستگیرکردنی سپێهر شیرانی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کەسە هیچکات لە زیندان یا دەستبەسەرگە نەبووە.

شەمسەبادی بانگەشەی ئەوەشی کرد کە بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری مردنی سپێهر "خۆکوژی" بووە.

دادستانی گشتیی سیستان-بەلوچستان هەروەها باسی لەوە کرد کە دایک و باوکی سپێهر شیرانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانبار ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەیان چووەتە زانکۆ و دوای ئەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و بێسەروشوێن بووە.

دەشڵێت کە پۆلیس ئاگادار دۆسیەکە هەیە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەو بوواتەوە دەستیان پێ‌کردووە. ئەو گووتیشی: «ماڵباتی ئەم کەسە پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد و ڕایانگەیاند کە تەرمی منداڵەکەیان لە سەربان دۆزیوەتەوە».

ڕۆژنامەی "هەم‌شەهری"، سەر بە شارەداریی تاران، لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی "ژوورە شاراوەکەی پڕۆژەی نوێی دژەبەرانی شۆڕش"، سەبارەت بە کۆچی دوایی سپێهر شیرانی نووسیوییەتی کە ئەوە "پڕۆژەی نوێی دژبەرانە"، کە بۆ "کاریگەری لەسەر سەفەرەکەی نەدا ئەلنەشیف جێگری کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئێران  ڕێکخراوە."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئێران

ناقوسی مەرگ لە بەیانانەی ئێراندا؛ ناڕەزایەتی ٤٣٠ چالاکڤان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ناقوسی مەرگ لە بەیانانەی ئێراندا؛ ناڕەزایەتی ٤٣٠ چالاکڤان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان