close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئێران

ناقوسی مەرگ لە بەیانانەی ئێراندا؛ ناڕەزایەتی ٤٣٠ چالاکڤان بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
٤٣٠ چالاکڤانی ئێرانی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان ناڕەزایەتیان نیشاندا
٤٣٠ چالاکڤانی ئێرانی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان ناڕەزایەتیان نیشاندا

زیاتر لە ٤٣٠ چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران، لە بەیاننامەیەکیان لە ژێر ناوی "ناقوسی مەرگ لە بەیانانەی ئێراندا" بڵاوکراوەتەوە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەن.

واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە وێڕای هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، پشتیوانیان لە هەڵمەتی جیهانی "نا بۆ لەسێدارەدان" کرد.

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسی کورد و لەسێداراوانئ دیکە، لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا هاتووە کە "ئەوەی ڕوویداوە، زیاتر لەوەی جێبەجێ‌کردنی یاسا بێت، جۆرێکە لە تۆڵەسەندنەوە و تۆقاندن و نیشاندانی دەسەڵات".

نووسەرانی ئەو بەیاننامەیە لە دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان پرسیوە: "گەلۆ ئەگەر مافی ئەو گەنجانە سێدارەبوو، بۆچی دادگاییکردنەکەیان لەبەردەم خەڵکدا ئەنجام نەدرا؟"

واژۆکارانی ئەو بەیاننامەیە، موحسێن مەزلوم، پێژمان فاتحی، وەفا ئازەربەر، و محەمەد فەرامەرزی کە لەم دواییانەدا لە سێدارە دراون، وەک دوایین قوربانی سیناریۆی "ئێعدام دەرمان" ناوبردووە.

واژۆکارانی بەیاننامەی "ناقوسی مەرگ لە بەیانانەی ئێراندا" دەشڵێن کە زۆربەی لەسێدارەدراوانی ئەم دواییە تەنانەت بە پێوەرەکانی دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامیش نەدەبوو لە سێدارە بدرێن و جێبەجێکردنی حوکمەکەیان "چەوساندنەوەیەکی ئاشکرا بوو کە بە ڕوونی دیار بوو".

لە نێوان واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە، ئەبولفەزل قادیانی، کەیوان سەمیمی، سوهەیلا ڕەجایی، عیسا سەحرخیز، فەخرولسادات موهتەشەمی پوور، هاشم سەباغیان، ڕۆیا سەدر، مەنیجە فەتحی و ئەحمەد مۆنتەزەری هەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە سێدارەدانی "وەفا ئازەربار"، "پێژمان فاتحی"، "محەمەد فەرامەرزی" و "مۆحسێن مەزلووم" لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کاردانەوەی بەرفراوانی چالاکانی مەدەنی دەرەوە و ناوەی زیندانی لێکەوتەوە. هەروەها لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەشدا جێبەجێ‌کردنی ئەو حوکمانە کاردانەوەی زۆری بەدووایی خۆیدا هێناوە.

بەر لەوەش لانیکەم ٦١ زیندانی سیاسی ژن لە زیندانی ئەوین و چەندین بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی ڕایانگەیاندبوو کە وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرامبەر بە جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی مان لە خوواردن دەگرن.ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوەندەکانی مافی مرۆژ نیگەرانیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئەگەری لە سێدارەدانی ٨ بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی دیکە.

"رەزا ڕەسایی"، "موجاهید کورکور" و "عەباس دەریس" سێ زیندانی سیاسین کە داواکاری پێداچوونەوەی دۆسیەکەیان لەلایەن بڕیارگەی باڵای دەستەڵاتی دادی ئێرانەوە ڕەدکراوەتەوە و ئەگەری لە سێدارەدانیان لە ئاوا دایە.

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

دایکی پێژمان فاتحی خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دایکی پێژمان فاتحی خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی