close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

دایکی پێژمان فاتحی خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دایکی پێژمان فاتحی خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی
دایکی پێژمان فاتحی خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی

ئەفسانە یوسفی, دایکی پێژمان فاتحی زیندانی سیاسی ئێعدام کراوی کورد، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی داوای لە دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، کە تەرمی کوڕەکەی بدەنەوە یان ئەو جێگایەی کە لێیان ناشتووە ئاشکرای بکەن.

دایکی پێژمان فاتحی، لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا دەڵێت: «کوڕەکەم دەبێ ناو و نیشانی هەبێت کە بتوانم پێشانی نەوەکەمی بدەم».

پێشتر "بەیان عەزیمی"، هاوسەری پێژمان فاتحی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئێران‌وایر ڕایگەیاندبوو کە "حکومەتی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە تەرمی ئازیزەکانمانیان نەداینەوە کە بە خاکیان بسپێرین، نەیانهێشت کە جەنازەکانیشیان ببینین".

هەروەها وێڕای هێنانە بەرباسی ئەوەیکە ۴۴ ساڵە کۆماری ئیسلامی ئێران کورد و بەلوچ لە سێدارە دەدات و تەرمەکانیان دەشارێتەوە پرسیاری کردبوو: «چی بەسەر پەیکەرەکانیان دێنن؟ ئایا ئەندامانی جەستەیان وەک دڵ و چاو و گورچیلەیان دەردێنن و دەیانفرۆشن؟ هیچ کەس ئەو جەنازانە نابینێت.»

بەیان عەزیمی هەروەها باسی لەوەش کردبوو کە هێزە ئەمنییەکان دەست نوووسیان لە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە سێدارەدراو وەرگرتووە کە مافی دروشم گوتنەوە و هەڵگرتنی وێنەی ڕۆڵەکانیان نییە.

ئەو گووتانەی عەزیمی لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیزنیشیان بەو بنەماڵانە نەدا کە سەرەخۆشی بۆ ڕۆڵەکانیان لە ماڵی خۆیان دابنێن. سەرەڕای ئەوەش مەڕاسیمی یاد و پرسەی ئەو چووار زیندانی سیاسییە، لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێشوازی بە کۆمەڵی لێکرا.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، سزای لە سێدارەدانی هەر یەکە لە "وەفا ئازەربار"، "پێژمان فاتحی"، "محەمەد فەرامەرزی" و "مۆحسێن مەزلووم" لەلایەن دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامییەوە لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ‌کرا. جێبەجێ‌کردنی سزای ئەو چووار بەندکراوە کوردە ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.

جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانی ئەم چووار زیندانییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، لقی جێبەجێ‌کردنی سزای دادگای ئینقلابی تاران و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییان بە بنەماڵەی ئەو چووار زیندانییەوە کردبوو و پێیان ڕاگەیاندووبوون کە بچنە سەردانی ڕۆڵەکانیان.

لە پاش ئەوە بنەماڵەی ئەو زیندانیانە ڕایانگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە چاویان بە منداڵەکانیان کەوتووە و پێیان ڕاگەیاندوونە کە ئەوە کۆتا دیدار دەبێت.

هەواڵنێری میزان، کە سەر بە دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانە جارێکی دیکە تۆمەتەکانی خۆی بەرامبەر بەو چووار زیندانییە لە سێدارە دراوە دووپات کردووەتەوە و نووسیویەتی کە ئەوان "ئەندامانی سەرەکی تیمی جێبەجێکاری پڕۆژەی تێکدەرانەی مۆساد لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جەنگی و مووشەکی بوونە". بنەماڵەی ئەو چووار کەسە بە توندی ئەو تۆمەتە ڕەد دەکەنەوە.

پێشتر سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی لانیکەم دوو جار ویدیۆی "دانپێدانان"ی ئەو چووار کەسەی بڵاوکردبووە. چالاکانی ماڤی مرۆڤ دەڵێن کە ئەو "دانپێدانانە" زۆرەملی و لە ژێر ئەشکەنجەدابوونه.

مەسعود شەمس‌نژاد، پارێزەری ئەو چووار زیندانییە، وەک کاردانەوەیەک بە نیسبەت لە سێدارەدانی ئەوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توییتەری جاران) نوسیویەتی: «ئەوان لەگەڵ بانگی ئێعدام، ئێعدام کران».

مەسعوود شەمس‌نژاد پێشتریش وێرای وێناکردنی پرۆسەی دادگایی‌کردن و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر موەکیلەکانی‌ وەک کارێکی نادادپەروەرانە و دوور لە ئینساف، وتبووی: «لە کاتێکەوە ئەرکی پارێزەریی بنەماڵەکانی ئەم چوار زیندانییەم قبووڵ کردووە، بە داخەوە نە پارێزوانەکانم لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بوون و نە منیش، پارێزەریی من تەنها لەسەر کاغەز بووە و هەموو هەڵات هەڵاتەکانم بێئەنجام ماوەتەوە».

ڕۆژێک دووای جێبەجێ‌کردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو چووار زیندانییە، خەڵکی کورد لە زۆربەی شارۆ و شارۆچکەکان مانیان گرت و دوکان و بازاڕەکان داخران.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر خاکی ئێرانی ڕەت...

۱۶ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی ئەگەری هێرش کردن بۆ سەر خاکی ئێرانی ڕەت نەکردەوە