دایکی چوار زیندانی سیاسیی کورد، لە نامەیەکی سەرئاوەڵەدا لە کۆپییەکیشی بە ئێران وایەر گەیشتووە، داوایان لە "نەدا ئەلشەنیف" نوێنەری کۆمیساری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە لە سەردانیدا بۆ ئێران، داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی منداڵەکانیان لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بکات. ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە تەکگرتووەکان بڕیار وایە بەم زووانە سەردانی ئێران بکات.
هەر یەکە لە ئەفسانه یوسفی (دایکی پێژمان فاتحی)، گەوهەر چاشنیگەر (دایکی وەفا ئازەربار)، بەدیعە شەریفپوور (دایکی محەممەد فەرامەرزی) و مەحموبە نەعلبەندیان (دایکی مۆحسێن مەزلوم) ئەم نامە سەرئاوەڵەیان واژوو کردووە.
دایکی ئەم چوار زیندانی سیاسییە، لە نامەکەی خۆیاندا دەڵێن: "ئێمە دایکی چووار زیندانی سیاسی کوردین کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە. رۆڵەکانی ئێمە لەسەر ئەساسی تاوانی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دۆسیەیان بۆ کراوەیەوە و دووای ١٨ مانگ لە بێ سەروشوێنبوونیان و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دادپەروەرانەدا و هەروەها بە خێرایی و نا ڕوونی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و هەردەم ئەگەری هەیە ئەو سزایە جێبەجێ بکرێت".
ئەو دایکانە سەرەرای ئاماژە بە نا یاسایی و نا دادپەروەری پرۆسەی ئەو دۆسیەیە گوتوویانە: "رۆڵەکانی ئێمە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریان لێ زەوتکراوە. مافی دیتنی بنەماڵەیان نییە کە سەرەکیترین مافی هەر ئینسانێکە و ئێستا لە بەندی تاریکدا کاتژمێرەکانی کۆتایی تەمەنیان تێپەڕ دەکەن".
هەروەها ڕوو لە نەدا ئەلشەنیف نوێنەری کۆمیساری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، گووتراوە: "ئێمە چاوەڕوانیمان لە ئێوە هەیە کە لە سەفەر بۆ تاراندا، زەخت بخەنە سەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستەبەربوونی مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە، مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها پێداچوونەوەی سەر لە نوێی دۆسیەکەیان لە دادگایەکی دادپەروەردا، بە شێوەی کراوە و بێ لایەنانە".
ئەوان هەروەها داوایان لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە هەموو هەوڵی خۆی بخاتەگەڕ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی هەموو ئەوانەی ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو داواکارییە لە کاتێکدایە کە پێشتر مەسعوود شەمسنژاد، پارێزەری ئەو چووار زیندانییە سیاسییە ڕایگەیاندبوو کە داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی پارێزوانەکانی لە دیوانی باڵای ئێراندا ڕەت کراوەتەوە.
پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار کە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا ڕووبەڕووی سیاسەتی "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" بوونەتەوە و دیار نییە لە کامە شوێندا بەند کراون، لە مافی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و بەهرەمەندبوون لە پارێزەری دیاریکراوی خۆیان بێبەش کراون.
ئەم چوار زیندانی سیاسییە ڕۆژی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندێکی ورمێ دەستبەسەر کران و بنەماڵە و پارێزەرەکەیان نەتەنها تا ئێستا هیچ پێوەندی و دیدارێکیان لەگەڵیاندا نەکردووە، بەڵکوو تەنانەت ناشزانن لە کام زینداندا ڕاگیراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە