close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

زەینەب جەلالیان و مەهدی یەراحی پەیوەستی ناڕەزایەتی زیندانیان بوون

۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەهدی یەراحی و زەینەب جەلالیان
مەهدی یەراحی و زەینەب جەلالیان

دووای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە ٦١ زیندانی سیاسی و عەقیدەتی ژن لە زیندانی ئەوینی تاران، وەک ناڕەزایەتی دەڕبڕینێک لە هەمبەر "سزای لە سێدارەدان" مان لە خوواردن دەگرن، چەندین بەندکراوی سیاسی دیکە و بنەماڵەی زیندانییە سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوانیش پەیوەیستی ئەو مانگرتنە دەبن. وەکوو زەینەب جەلالیان، مەهدی یەراحی، توماج سالحی و بنەماڵەی سپیدە قولیان.

زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی لە زیندانی یەزد، بە مەبەستی شەرمەزاریی جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدانی محەمەد قەبادلوو و فەرهاد سەلیمی ڕایگەیاند کە ئەویش لەگەڵ ئەم بانگەوازەدا مان لە خواردن دەگرێت.

کەسێکی نزیکی ئەم زیندانییە سیاسییە لە وتووێژێکدا بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاندووە: «سەرەڕای ئەوەی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزد لە دۆخی ئیزۆلەدا ڕاگیراوە و بەربەستی زۆر قورس خراوەتە سەر پێوەندییە تەلەفۆنییەکانی، بەڵام ئەمڕۆ دوای بیستنی هەواڵی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی لە چەند مانگی ڕابردوودا و وەک پاڵپشتییەک لە خواستی جەماوەری بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێراندا، ڕایگەیاند کە ئەویش ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانڤییە) لەگەڵ ٦١ ژنی زیندانیی سیاسی و مەزهەبیدا، لە زیندانی یەزد مان لە خواردن دەگرێت».

هەروەها مەهدی یەراحی سترانبێژی خوزستانی کە بەهۆی پاڵپشتی لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە زیندان‌ دایە، ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە مانگرتنی زیندانی ژن دەکات و دژ بە جێبەجێ‌کردنی سزای لە سێدارەدان لە ڕۆژی پێنج‌شەممە ٥ی بەفرانبارەوە مان لە خوواردن دەگرێت.

پێشتریش هەر یەکە لە توماج سالحی، عالییە موتەلیب‌زادە، هاوژینی سەعیده شەفیعی و بنەماڵەی سپیدە قولیان ڕایانگەیاندبوو کە پەیوەست بەو ناڕەزایەتییە دەبن.

محەمەد قەبادلوو یەکێک لەو بەندکراوەکانی گەرمەی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و فەرهاد سەلیمی، مامۆستای ئایینیی سوننەی کورد ڕۆژی سێ‌شەممە ٣ی بەفرانبار لە زیندانی قزلحەساری شاری کەرەج لەلایەن دەستەڵاتی دادی ئێرانەوە سێدارەدران. جێبەجێ‌کردنی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە ناڕەزایەتی بەرینی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران‌دا بەدووای‌ خۆیدا هێناوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

بیانیەی زیاتر لە ٣٠٠ چالاکڤانی ژن؛ "نا بۆ لەسێدارەدان، هیچ‌کات و بۆ...

۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بیانیەی زیاتر لە ٣٠٠ چالاکڤانی ژن؛ "نا بۆ لەسێدارەدان، هیچ‌کات و بۆ هیچ‌کەس"