لە درێژەی کاردانەوەکان بە جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسی لە ئێران بە ناوەکانی "محەمەد قەبادلوو" و "فەرهاد سەلیمی"، "کەمپەینی مافەکانی مرۆڤی ئێران" بیانییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بە واژۆی ٣٠٠ چالاکڤانی ژن گەیشتووە و تەیدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر حوکمی لە سێدارەدان هاتووە "دەرچوونی سزای لە سێدارەدان، هیچکات دادپەروەری تێدا نییە. نە دەستەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامی و نە هیچ دەستەڵاتێکی دیکە، مافی بڕیاردان لە سەبارەت بە ژیان، ناوی ڕەمزیی خەباتی ئێمەی نییە."
دووابەدووای ئەوەیکە ٦١ ژنی زیندانیی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندانی ئەوینی تاراندا، ڕایانگەیاند کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی "بەرامبەر بە ئێعدام و لە پێناو ڕاگرتنی سزای ئێعدام" لە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان مان لە خوواردن دەگرن. بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پێشوازی زۆرێک لە زیندانیانی سیاسی دیکە و بنەماڵەکانیانی لێکەوتووەتەوە.
لە بیانەی ئەو ٣٠٠ چالاکڤانه ژنەدا هاتووە: "چاوپۆشی لە جێبەجێبوونی سزای لە سێدارەدانی ستەملێکراوان ناکەین، کە خێرا و بەبێ هەستیاری حوکمدران و حوکمەکەشیان جێبەجێکرا. چاپۆشی ناکەین لەوەیکە ئەوانەی مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان لەسەرە، لە چینی هەژاری کۆمەڵگا، نەتەوە بندەستەکان، کۆچبەران و مناڵە بەزۆر بەشودراوەکانن، کە نە دەستیان بە پارێزەر ڕاگەیشتووە و نە پشکیان لە مافی تاوانباران لە پڕۆسەی دادوەریدا بەرکەوتووە".
هەروەها چالاکڤانانی ژن ڕایانگەیاندووە کە "داواکاری ئێمە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لە سێدارەدان، جیاوازی ناخانە نێوان ئەو زیندانیانەی کە بەهۆی تاوانی گشتی یا کردەوەی سیاسییەوە دەستبەسەر کراون و یەک دەنگ بەیەکەوە دەڵێین، نا بۆ لەسێدارەدان، هیچکات و بۆ هیچکەس".
لە درێژەی ئەو بەیانییەدا خواستی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لە سێدارەدان وەک داواکارییەکی "فێمێنیستی" لە قەڵەمدراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە