close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

چی بەسەر ترەنسە بێ پەناکان لە سەرمای زستاندا دێت؟

۲۴ سەرماوەزی ۱۴۰۲
رنگین کمان ایران
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
زۆربەی ترەنسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بە هۆی گوشاری بنەماڵەکان و دەوروبەرییەکانیان و دوورخستنەوەیان لە ماڵەوە، ناچار بوون لە پارککان و شەقامەکانی شاردا بژین.
زۆربەی ترەنسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بە هۆی گوشاری بنەماڵەکان و دەوروبەرییەکانیان و دوورخستنەوەیان لە ماڵەوە، ناچار بوون لە پارککان و شەقامەکانی شاردا بژین.
چی بەسەر ترەنسە بێ پەناکان لە سەرمای زستاندا دێت؟

شایا گۆلدووست

سەرباری ئەوەی کە زۆرکەس لەو باوەڕەدان کە ئێران ولاتێکی ئەمن و ئازاد بۆ کەسانی ترسنە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە دۆخی ترەنسەکان لە ئێران‌دا پێچەوانەی ئەم بابەتە دەخەنە ڕوو.

هەموو ساڵ و دوای دەسپێکی وەرزی سەرما، کێشەی کەسانی بێ خانە و لانە کە هەندێکیان کەسانی ترەنس یان ئەندامی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینەن، سەر لە نوێ دێتەوە بەر باس. نەبوونی ڕێکخستنی گونجاو لە لایەن شارەوانییەکانەوە، نەبوونی کەشێکی لە بار بۆ جێگیر بوونی ئەم کەسانە و تەواو یان بەردەست نەبوونی شوێنە گەرمەکان، ئەو هۆکارانەن کە وەزری سەرمای بۆ ئەم مرۆڤانە دەکاتە قەیرانێکی هەرە گەورە.

سەرباری ئەوەی کە "ئەحمەد ئەحمەدی سەدر"، لێپرسراوی ڕێکخراوی خزمەتگوزاری و بەشدارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانیی تاران باس لە زیاد کردنی توانای گەرماخانەکانی تاران لە ٥٠٠ کەسەوە بۆ ٢٥٠٠ کەس دەکات، بەڵام ڕوون و ئاشکرایە کە ئەمە بۆ هەموو کەسەکان، بە تایبەت بۆ کەسانی ترەنس بە هاسانی بەردەست نییە.

ئەو هەروەها باس لە ئامادەیی بیست سەیارەی گەشتیی فریاکەوتنە کۆمەڵایەتییەکان لە تاران بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێ خانە و لانە دەکات و پێشنیار بە هاوڵاتیان دەکات ئەگەر کەسێکی بێ خانە و لانەیان لە شارکەدا بینی، پێوەندیی بە ژمارەی ١٣٧ەوە بکەن تا لە کەم ترین کات‌دا فریایان بکەون.

لێپرسراوی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانیی تاران، دەربارەی دۆخی ترەنسە بێ خانە و لانەکان لە وتووێژ لەگەڵ "ڕوکنا"دا وتوویەتی: "هاتنی هەموان بۆ گەرم خانەکان ئازادە. ترەنسەکانیش ئەگەر کارتیان هەبێت و ڕەگەزەکەیان دیاریی کرابێت، وەردەگیرێن. تەنانەت ئەگەر گەرم خانەکان شوێنی نیشتەجێ بوونی جودایشیان هەبێت، تەرخانی دەکەن بۆ ئەم کەسانە، بەڵام لە بەر ئەوەی شوێنەکە گشتییە، کاربەدەستان دەبێت کاروباری ئەم کەسانە جێبەجێ بکەن."

ئەم قسانەی ئەحمەدی سەدر کاردانەوەیە بەرامبەر ڕاپۆرتێک کە لە لایەن ڕۆژنامەی "ئێعتماد"ەوە یلاو کراوەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لە سەر ئەوەیە کە ترەنسەکان لە بەر ئەوەی کە شوناسی جەستەییان دیاریی نەکراوە، لە گەرم خانەکەی تاران‌دا جێگەیان نییە. لەم ڕاپۆرتەدا کە لە ژێر ناوی "ڕاپۆرتێکی سەرسووڕهێنەر دەربارەی ژنان و پیاوانێک کە لە زستانی سەخت‌دا پەناگەیەکیان نییە"، باس لە دۆخی دژوار و گرانی کەسێکی ترەنسی بێ خانە و لانە کراوە. کەسێکی ترەنس کە بەپێی بانگەشەی ئێعتماد نە لە گەرم خانەدا ڕێگای دەکەن، سەر سەرپەنای شەوانە. جونکە شوناسە جەستەییەکەی دیاریی نەکراوە، چەندین جار لە پشت دەرگای گەم خانەکەدا لێیان پاڕاوەتە و بە گریانەوە لەو هەمووە بێ ڕێزی و بێ حورمەتیانەی پێی کراوە، دووبارە چۆتەوە کۆڵانە ساردەکان.

ئەحمەد ئەحمەدی سەدر، لێپرسراوی ڕێکخراوی خزمەتگوازری و بەشدارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانیی تاران لە وتووێژ لەگەڵ ڕوکنادا بە ئاماژەدان بەوەی کە هەموو دامودەزگایەک ئەرکی تایبەتی خۆی هەیە و کاربەدەستی کاروباری ترەنسەکان، وەزارەتی تەندرووستییە، دەڵێت: "گەرم خانەکان، شوێنی گشتین کە ناتوانن لە بەر هەندێک حاڵەتی ناوازەی وەک ترەنسەکان، کارێکی وەها بکەن. ئەگەر کاربەدەستانی تایبەت بە کێشەکانی ئەم کێشانە لە یاسادا دیاریی کراون، بێ گومان دەتوانن ترەنسەکان وەرنەگرن و وازیان لێ بهێنن؛ ئێمە هەندێک ڕێکار دەگرینە بەر؛ بەڵام دەبێت کەشێکی پسپۆڕانە بۆ ئەم کەسانە فەراهەم بکەین."

ئەو بە نەخۆش زانینی کەسانی ترەنس و بەراورد کردنیان لەگەڵ تووش بوانی مادە هۆشبەرە بێ خانە و لانەکان و نەخۆشە دەروونییەکان، درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: "بابەتی تایبەت بە ترەنسەکان، پسپۆڕانەیە و پێوەندیی بە وەزارەتی تەندرووستییەوە هەیە. ئەم کەسانەیش هاوڵاتیی ئێمەن و دەبێت سەرنجیان پێ بدرێت، بەڵام کاتێک ناتوانین دۆخێکی ئەمنیان بۆ ئامادە بکەین و پزیشک و پۆسپۆڕیشمان نییە بۆیان. چۆن دەست لەم کارەوە وەر بدەین؟ ئەگەریش بمانەوێت دەست لەم کاروبارەوە وەر بدەین، پێویستمان بە هاوکاریی وەزیری تەندرووستیی بۆ دابین کردنی پزیشک و ڕاوێژکار هەیە."

پێش ئەمەیش "محەمەد ئەمین تەوەکولی زادە"، جێگریی کۆمەڵایەتیی شارەوانیی تاران وتبووی کە ئامادەیی کەسانی ترەنس لە ناوەندەکانی مادەی ١٦دا بخۆی و ئەوانی دیکە دژوارە و ئامادە بوونی ئەم کەسانە، سەرچاوەی زیانە؛ لە بەر ئەوەی لە ڕووی ڕۆحی و جەستەییەوە کۆمەڵێک جیاوازیان هەیە.

زۆربەی ترەنسەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە بە هۆی گوشاری بنەماڵەکان و دەوروبەرییەکانیان و دوورخستنەوەیان لە ماڵەوە، ناچار بوون لە پارککان و شەقامەکانی شاردا بژین. بەردەست نەبوونی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی، ئابووری و پزیشکییەکان لەو هۆکارانەن کە دۆخی ئەم کەسانە قەیراناویتر دەکاتەوە.

بارودۆخی کۆمەڵگای ئێران تەنیا لە بەر ئەوەی هەندێک مۆڵەتی یاسایی پێویست بۆ نەشتەرگریی ناسراو بە پشتڕاست کردنەوە یان پەسەند کردنی دووبارەی ڕەگەز بۆ کەسانی ترەنس دەر دەکات، بارودۆخێکی لەبار نییە. ئەم توێژە یەکێک لە لاوازترین توێژەکانی کۆمەڵگا بووە و بەداخەوە لە بەردەم هەڵاوادرن و تووندوتیژییە جەستەیی، جێندەری و دەروونییەکاندان. هەندێک لەم کەسانەیش لە بەر ئەو شتانەی کە باس کران، ڕوو دەکەنەوە مادە هۆشبەرەکان و کیشە کۆمەڵایەتییەکان.

سەرباری هەموو ئەمانە، دەوڵەت و ناوەندە پەرپرسیارەکان لە باتی میدیایی کردنەوە، پەروەردە و وشیار کردنەوەی بنەماڵەکان و کۆمەڵگا لە سەر کەسانی ترەنس و ئامادەکاریی بۆ خۆش کردنی بوار، هێشتا لە ئاراستەی پاڵنان دایە بەم کەسانەوە بەرەو گونجاندنیان لەگەڵ دوانە ڕەگەزی و جێندێرییەکان.

لەم ڕووەوە ترەنسە بێ خانە و لانەکان بۆ نیشتەجێ بوونیان لەم گەر خانەکان لە قەرزی سەرمادا دەبێت کارتیان هەبێت و ڕەگەزەکەیان دیاریی کرابێت، ئەگەر ئەمە نەکرابێت وەر ناگیرێن. ئێستا لە سەتا چەندی ئەم ترەنسانە ئەم کارتەیان هەیە و قسەکانی لێپرسراوی ڕێکخراوی خزمەتگوازری و بەشدارییە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانیی تاران تا چ ڕادەیەک لە ڕاستییەوە نزیکە، قسەی لە سەرە. لە کۆتایی‌دا ئەوە ترەنسەکانن کە بێ خانە و لانە دەمێننەوە و سەرمای شەقامەکانی ئەمنییەتی نییە بۆیان.

ترەنس یان ترەنس جێندەر، وشەیەکی چەترییە و لە ڕاستیدا بە کەسێک دەوترێت کە شوناسە جێنێرییەکەی خۆی بە ناکۆک دەزانێت لەگەڵ ڕەگەزێک لە لە سەرەتای لە دایک بوونییەوە بەپێی ڕواڵەتی ئەندامە جەستییەکەی خراوەتە پاڵی، پێناسە کراوە.

بە زمانێکی سادەتر، ژنی ترەنس بە کەسێک دەوترێت کە بە جەستە و ئەندامێک کە بە ئەندامی پیاوانەوە لە دایک بووە و ڕەگەزەکەی بە پایوانە دادەنرێت، لە حاڵێک‌دا کە خۆی بە ژن دەزانێت و شوناسە ڕەگەزییەکەی خۆی بە ژنانە پێناسە دەکات.

پیاوی ترەنس بە کەسێک دەوترێت کە بە جەستەیە و ئەندامی جنسیی ناسراو بە پیاوانەوە لە دایک بووە و ڕەگەزی ژنانەی دەخرێتە پاڵ، لە حاڵێک‌دا کە ئەو شوناسە رەگەزییەکەی خۆی بە پیاوانە دەزانێت و خۆی بە پیاو دەزانێت.

هەڵبەت ترەنسەکان دەتوانن شوناسە ڕەگەزییەکەیان "نادوو جۆر" یان "نان باینێری"یشیان هەبێت و سەرباری هەبوونی ڕەگەزێک کە دەخرێتە پاڵیان ڕەت بکەنەوە، بەڵام خۆیان بە هیچ کامە لەم دوو چوارچێوە ژنانە و پیاوانە نەزانن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

گەمارۆدانی هاوبەشی سپای قودس و گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکان لە لایەن ئەمریکا و...

۲۴ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گەمارۆدانی هاوبەشی سپای قودس و گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکان لە لایەن ئەمریکا و ئینگلیسەوە