ڕەنگی کەسکی بازاڕی بورسی تاران لە دەستپێکی مانگی خەزەڵوەر و دو حەوتو پێش دەستپێکی جەنگ لە ئیسڕائیل، ئەوەندە کەم ڕەنگ و بێ هێز بوو کە هیوایەکی نەخستە دڵی خاوەن پشکەکانەوە بۆ داهاتووی بازاڕ. بەرز بوونەوەی لە سەدا ٧٠ی پێوانەی گشتی لە یەکەم ڕۆژەکانی حەوتوویەکدا کە خاوەن پشکەکان هەر وەک دوو حەوتووی ڕابردوو زیاتر چاودێریی بازاڕیان کرد و بینەر بوون، پتر بۆ بەڕێوەبەرانی بازاڕ جێگای دڵخۆشی بوو کە لانیکەم لەوح و پێوانەی دڵخوازیان بە ڕەنگی سووری داڕمان و هەڵوەرین نەدەبینی.
***
لەو پەڕی کەسک و سوورە کەم ڕەنگەکانی ئەم ڕۆژانەی بازاڕدا، ئەوەی بۆ شیکارەکان ڕوون و ئاشکرایە، حاڵی نە زۆر باشی بازاڕە کە ئاسۆی داهاتووی بورسی لە مانگەکانی داهاتووی لێڵتر لە هەمیشە کردووە.
بازاڕێک کە پیش ئەوەی کە چاو و گوێ بەسەر شیکارییە بنچینەییەکان لە بازاڕ و شێوەکانی دارایی دابخات، بە دواداچون بۆ هەواڵی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات تا ببینێت بڵێسەی ئاگری جەنگ، تا کوێ دەکشێت.
بێ گومان، گرینگترین ڕیسکی داهاتووی بازاڕ، چارەنووسی تێکهەڵچوونەکانە لە ناوچەکەدا، ڕاکێشانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ناو تێکهەڵچوونەکان، هەم کار دەکاتە سەر بازاڕی نەوتی جیهانی، و هەم کاریگەریی لەسەر دۆخی بازاڕەکانی دارایی دادەنێت کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، کار دەکاتە سەر بازاڕی سەرمایە لە ئێراندا.
لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، گۆرانکارییە هەست پێکراوەکانی نرخ لە بازاڕی ئازادی دراودا، لەوانە گرنگترین گۆرانکارییەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە پێوەند لەگەڵ گۆرانکارییەکانی ناوچەکەدا بوون، کاردانەوەی بازاڕ بە بەرز بوونەوەی نرخەکان، نەرم بوونەوەی ڕێژەیی لە بازاڕ و بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی بازاڕی دراوی شێواندووە، ئەم بشێوییە لە بازاڕی هاوتەریب لەگەڵ بازاڕی پشکدا، ئاسۆی داهاتووی بورس پێک دەهێنێت.
بازاڕی سکە و ئاڵتوونیش وەک یەکێک لە ڕکابەرەکانی بازاڕی سەرمایە، شایەتی وەرچەرخانێکی هاوشێوەیە لە بازاڕی دراودا، بەرز بوونەوەی نرخی جیهانیی ئاڵتوون لە دوو حەوتووی ڕابردوودا سرووشتیترین کاردانەوەی بازاڕی ئاڵتوون بووە بە زیاد بوونی ڕیکسی تێکهەڵچوون و جەنگ کە بە شێوەی نەریتی، پەناگەی سەرمایەکانە لە وەها دۆخێکدا.
بەڵام دووپات بوونەوەی ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک پاڵپشتی حەماس، یان دەورگێڕانی لە زیاد بوونی توانا چەکداری و تەکنیکییەکانی ئەم گرووپە، دەتوانێت ڕیسکێکی دیکەیش بەسەر ئابووریی ئێراندا بسەپێنێت و ئەویش ئەگەری زیاد بوونی گوشارەکانی کۆشکی سپییە لەسەر ئێران و ڕێگای فرۆشتنی نەوت، یان گەڕاندنەوەی داهاتەکانی هەنداردە کردن و فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەکان لە مانگەکانی داهاتوودا.
هاوکات لەگەڵ ئەمە، تاقەت پڕووکێن بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان بەبێ بەرین بوونەوەی ڕوبرەکەی بۆ باقیی وڵاتانی دیکە و گرووپە میلیشیاییەکان، دەتوانێت کاریگەریی دەروونیی نەرێنی لەسەر بازاڕەکان نەرمتر بکاتەوە. بەڵام ئەم هێزە نەرێنییە کاریگەرانە لەسەر بازاڕ، لە بەرامبەر هەوڵەکان و ئەو هێزانە دایە کە ئاسۆیەکی هیوابەخش بۆ بورس وێنا دەکەن، بڵاو بوونەوەی هەواڵەکانی پشتیوانیی وەک ڕژاندنی ١٥٠٠ میلیارد تمەن بۆسەر سنوقی سەقامگیری لەم ڕۆژانەی دواییدا یەکێکن لەو هۆکار و هێزانە کە بە پێچەوانەی ئەو هۆکارانەی پێشتر باسمان لەسەر کرد، ئەم دڵنیای و هیواییە دەبەخشنە خاوەن پشکەکان کە بازاڕ هێشتا لە کۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرەکان دایە.
وەکیتر، بڵاو بوونەوەی فۆرمە داراییە ٦ مانگەکانی شەریکەکان لە کۆتایی هاوین و دانانی نرخی ژمارەیەکی بەرچاوی پشکی شەریکەکان لە سنووری شیاوێتی، بە یەکێکی دیکە لە فاکتەر و هێزە ئەرێنییە چالاکەکانی لە بازاڕ هەژمار دەکرێت.
سەرەڕای ڕیسکەکانی دەرەوەی سنوور، گرژیی ناوچەکە و چارەسەر نەکرانی گرێی دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران، بابەتی گەمارۆکان و پرسی دانوستانە بانکییەکان و ڕیسکەکانی ناکۆکیی سیاسەت داڕشتنی ناوخۆیش، هەندێک جار دەبێتە ڕێگر لەسەر ڕێگای جووڵەی بورس.
چەندین حەوتوو بەسەر نیوەی یەکەمی ساڵ لە ململانێکێی دیاری کردنی نرخی گاز، خۆراک و ئێنێرژیی پیشەسازییەکاندا تێپەڕ بوو.
بازاڕی گیرخواردوو بەدەست هەڵپەسێراوی، گرفتاری ناکۆکیی لەسەر بەردەوامەتیی خستنەڕووی سەیارە لە بورسی کاڵاکان، یان شێوازی نرخدانان لە مێکانیسمی شورای ڕکابەری بوو، بەڵام تەنانەت ئەم نموونەیش دواین ناکۆکییە کاریگەرەکانی بازاڕی پشکەکانی لە ناو سیاسەتمەدارەکاندا نەبوو.
هەوڵی وەزارەتی ڕێگا و بان و شارسازی و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەداران بۆ هەڵهێنجانی چیمەنتۆ و پۆڵا لە بورسی کاڵایشدا، ئالنگارییەکی دیکە بوو کە بووە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی بێ متمانەیی بە بازاڕ و تا ئێستایشی لەگەڵ بێت ئەم ناکۆکیانە لەسەر بازاڕ کەم نەبۆتەوە.
لێرەوە، هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەم ناکۆکی و کێشمەکیشانە لە مانگەکانی داهاتووی ئەم ساڵدا، دیسان دووپات نەبنەوە، گۆشە نیگای سیاسەتمەداران بۆ کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان لە ڕێگای نرخدانانی دەستووری لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان بە یەکێکی دیکە لە نموونەکانی ئالنگارییە بێ کۆتاییەکانی بازاڕ دادەنرێن.
فاکتەرێکی دیکە کە بورسییەکان لە داهاتوو نیگەران دەکات، گوشاری دەوڵەتە بۆ فرۆشتنی دابین کردنی دارایی لە مانگەکانی کۆتایی ساڵدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ کار دەکەنە سەر کارکردی بورس.
لەم نێوانەدا رەنگە گرینگترین نیگەرانی لە ناو شیکارەکانی بورسدا، دابەزینی بەرچاوی بنەهای ئاڵوێرەکان بە تایبەت ئاڵوێرە بچووکەکان لە بازاڕ دایە کە گەیشتۆتە نزمترین ئاست کە ١٠ مانگی ڕابردوودا. بەردەوام بوونی بەهای ئاڵوێرە بچووکەکان لە کاناڵی ٣ هەزار میلیارد تەمەن و بەردەوامیی دەرچوونی سەرمایە ڕاستەقینەکان لە بازاڕەکانی پشکدا، نیشانە زەق و بەرچاوەکانی بێ متمانەیی و نیگەرانییەکانە کە بە هاسانی واز لە بازاڕ ناهێنن.
بەرەنجامی ئەم هێزە دژبەرانە، هەرچی بێت، ناتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەنجامەکەی شکڵ گرتنی ڕەوتی باشتر بوونی مانادارت یان ئەرێنیی گەورە و تووند بێت. ئەگەر ڕیسکە دەرەکییەکان لەسەر ئابووریی ئێران بۆ نموونە بەسەر بورسدا دانەسەپێندرێت، ڕەنگە بە واقیعی ئاسۆی بازاڕ، ڕەوتێکی ئارامی هەبێت هاتەریب لەگەڵ پارێزراو بوونی لە زەبری هێزی فاکتەرە ئەرێنی و نەرێنییەکان.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە