"پێگەی داتا کراوەکانی ئێران" لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە ماڵپەڕی ئەم ناوەندەدا بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاندووە ژمارەی مزگەوتەکان لە ئێران لانیکەم ٥٥ ئەوەندەی نەخۆشخانە حکوومەتی، نیمچە حکوومەتی و تایبەتەکانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئامارییە، ڕادەی دەستڕاگەیشتن بە مزگەوتەکان لانیکەم لە هەندێک لە پارێزگاکاندا زیاترە لە دەستڕاگەیشتن بە قوتابخانەکان و لە هەندێکی دیکەدا، زیاترە لە دەستڕاگەیشتن بە قەرەوێڵەی نەخۆشخانە.
هەروەها ئەم ڕاپۆرتە جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە ئامارێکی ورد لە سەر ژمارەی مزگەوتەکانی ئێران لە بەردەستدا نییە، بەڵام "بەراوردەکان و هەڵسەنگاندنەکانی ناوەندە ئایینی و تەبلیغاتییەکان" باس لە چالاکیی ٥٥ بۆ ٧٩ هەزار مزگەوت لە سەرتاسەری ئێران دەکەن.
لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتەدا، داتای "دامەزراوەی هیدایەت"، یەکێک لە بنکە ئایینی و پڕوپاگەندەییەکان، کە لەسەر بنەمای چالاکیی مزگەوتەکانی پارێزگاکانی ئێران دەستکەوتووە، ئاماژەی پێکراوە.
پێگەی داتا کراوەکانی ئێران دەڵێت کە سەرۆکی دەستەی ئەمینداری دامەزراوەکە، سەرۆکی ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامییە و لە میدیاکانی ئێراندا وەک ڕێکخراوەیەکی تاز ناسێندراوە لە ژێر ڕێکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامیدا بەرپرسی کاروباری مزگەوتەکانە.
ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی ١٤٠٠دا هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکییەکانی ٥٤ هەزار و ٧٧٠ مزگەوتی ئێران کردووە.
لە نێوانیاندا ٢،٧٦٦ مزگەوت زۆر چالاکن، ١٩،٥٢٤ هەزار مزگەوت چالاک، ١٦،٦هەزار مزگەوت چالاکی مامناوەند، ٩،٧٨٩ مزگەوت لاواز و ٦،٦٨٥ مزگەوت ناچالاک هەڵسەنگێندراون.
ئەوەی کە ئەم ڕیزبەندییە بەپێی چ جۆرە چالاکییەکی مزگەوتەکان ئەنجام دراوە ڕوون نییە، بەڵام پێگەی داتا کراوەکانی ئێران نووسیویەتی پێ دەچێت ڕێژەی جێبەجێ کردنی ڕێکوپێکیی بەرنامە ئایینی، تەبلیغی و فەرهەنگییەکان لە مزگەوتەکان پێوەری پلەبەندییە.
پێگەی داتا کراوەکانی ئێران بە لێکدانەوە و شیکاریی لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی هیدایەت بەو ئەنجامە گەیشتووە کە تێکڕای دەستڕاگەیشتنی لانیکەم بە مەزگەوت لە سەراسەری ئێراندا ٦٥/٢ مزگەوتە بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەس.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە پارێزگای خوراسانی باشوور بە تۆمار کردنی ٢٦٤ مزگەوت بۆ ١٠٠ هەزار کەس، بەرزترین ئاستی دەستڕاگەیشتن بە مزگەوتی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە. دوای ئەوە پارێزگاکانی مەرکەزی، یەزد و ئەردەبیل لە ڕیزەکانی داهاتوودان و لە نێو ٣١ پارێزگای ئێراندا دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ئەلبۆرز، تاران و قەزوێن بە ڕادەی دەستڕاگەیشتن بە ١٦ ، ١٢ و ٤ مزگەوت بۆ ١٠٠ هەزار کەس کەمترە لە چاو باقیی ناوچەکانی دیکەی ئێران.
ئەم ڕاپۆرتە بە لێکۆڵینەوە لە دوایین ئاماری فەرمی کە لە ساڵنامەی ئاماریی ١٤٠٠ ناوەندی ئاماری ئێران بڵاو کراوەتەوە، مەزەندەی کردووە ژمارەی قوتابخانەکان (کۆی قوتابخانە سەرەتاییەکان، ناوەندی یەکەم و دووهەم" نزیکەی ١١٤ هەزار قوتابخانە و کۆی گشتی نەخۆشخانەکان، کە نەخۆشخانە تایبەتی و حکوومەتییەکان و… ١،٠٢٠ هەزار نەخۆشخانە و ژمارەی گشتیی قەرەوێڵە چالاکەکانی نەخۆشخانە ١٤١ هەزار قەرەوێڵە دەبێت.
لێکۆڵینەوەکانی ئەم سەرچاوە ئامارییە شیکارییە دەری دەخەن کە لە هەر سێ پارێزگای خوراسانی باشوور، یەزد و مەرکەزی، ڕێژەی دەستڕاگەیشتن بە مزگەوت لە چاو قوتابخانە زیاترە، و لە هەر دوو پارێزگای خوراسانی باشوور و مەرکەزی، ڕێژەی دەستڕاگەیشتن بە مزگەوت لە دەستڕاگەیشتن بە قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیە زیاترە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە