جەمشید ئەسەدی
"بەهاری عەرەبی" بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازانە بوو کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا پاش خۆسووتاندنی "محەمەد بووعەزیزی" دەستگێڕە ٢٦ ساڵانە توونسییەکە دەستی پێکرد و بە خێرایی باقیی وڵاتانی عەرەبیی وەک میسر و لیبیای گرتەوە و تاج و تەختی دەسەڵاتدارێتیی تۆتالیتێرەکانی وەک "حوسنی موبارەک" و "مەمەر قەزافی"ی وەرگەڕاند.
***
کارنامەی دوازدە ساڵەی بزووتنەوەی عەرەبی چییە؟
بۆ وڵامدانەوە بە لەبەرچاوگرتنی نیوەی بەتاڵی پەیمانەکە دەتوانین بڵێین کە بزووتنەوەی "بەهاری عەرەبی" هیچ دەسکەوتێکی نەبووە و تاکوو ئێستایش دێمۆکراسی لە هیچ وڵاتێکی عەرەبیدا بەرپا و بەرقەرار نەبووە.
ئەمە ڕاستە، بەڵام پێویستە ئەمەیش ڕەچاو بکەین کە ڕۆژگاری دێمۆکراسی لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبیدا لە پێشوو باشتر بووە.
"یەکەی زانیاریی ئێکۆنۆمیست" (Economist Intelligence Unit)، سەر بە گرووپی بریتانیایی ئێکۆنۆمیست (Economist)، هەموو ساڵێک دێمۆکراسیی لە وڵاتانی جیهان هەڵدەسنگێنێت و ڕاپۆرتێک لەم بارەوە بڵاو دەکاتەوە.
هەڵسەنگاندنەکە بە لەبەرچاوگرتنی پێنج پێوەری ڕەوتی هەڵبژاردن و فرەچەشنی/پلۆڕالیسم، کارکردی دەوڵەت، بەشداریی سیاسی، کولتووری سیاسی و ئازادەییە مەدەنییەکانە و بەو پێیە وڵاتانی جیهان لە چوار جۆری حکوومەتی "دێمۆکراسیی تەواوەتی"، "دێمۆکراسیی سەقەت"، "ڕژیمی لێکدراو" و "ڕژیمی تۆتالیتەر"دا پۆلێنبەندی دەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان "پێوەرەکانی دێمۆکراسی" لە سەردەمی دێمۆکراسییەوە لە وڵاتانی عەرەبیدا لە دەیەی ٢٠١٠ تا ٢٠٢٠، واتە دوای دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی تا دە ساڵ دواتر، وا دەردەکەوێت کە ڕۆژگاری دێمۆکراسی لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبیدا باشتر بووە؛ جگە ئەو شوێنەی کە سیستمی ویلایی (کۆماری ئیسلامیی ئێران) دەوری تێدا هەبوو؛ سووریا و یەمەن!
جێگای سەرسووڕمانە؟ وانییە!
بنەمای حکوومەت لە کۆماری ئیسلامیدا ئازادی و دێمۆکراسی نییە؛ ویلایەت و ئیمامەتی فەقیهەکانە. هەر لەم ڕووەوە، بەردەوام لە پلەی نزمترین ئاستەکانی دێمۆکراسیدایە لە جیهاندا؛ پلەی ١٥٠ لە ساڵی ٢٠١٨ و پلەی ١٥٤ لە ساڵی ٢٩٢١دا.
دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانیشدا بۆ ویلایەت و ئیمامەتە و هەر لەم ڕووەوە، لە هەر وڵاتێکدا کە هەژموونیان هەبێت و دەستیان بڕوات دێمۆکراسی لەناو دەبەن و تەفروتوونای دەکەن.
بۆخۆتان دەتوان لەم وێنەیەی خوارەوەدا بیبینن و بڕیاری لەسەر بدەن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە