close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

۱۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲۵ خولەکدا
محەمەدی خزری لە دوای نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە
محەمەدی خزری لە دوای نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە
محەمەد خزری لەگەڵ بنەماڵەکەی
محەمەد خزری لەگەڵ بنەماڵەکەی
محەمەد خزری  و دایکی
محەمەد خزری و دایکی
بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

لە دایک بووی "سەردەشتە" و لە "مهاباد" گەورە بووە؛ کوڕێکی گەنج کە بۆ هاتنە دەروە لە ئێران و گەیشتن بە ئاواتەکانی، ڕێگەیەکی نەبوو جگە لەوەی بچێتە سەربازی زۆرەملێ تا لەو ڕێگەیەوە بتوانێت پاسپۆرت وەربگرێت. لە ناکاو ناڕەزایەتی لە ئێران دەستی پێ کرد، کاتێک لە سەر سنوور سەرباز بوو مۆڵەتی وەرگرت، گڵۆپی ناو کۆڵانەکانی شکاند تا ڕێگە لە ناسینەوە و دەستگیریی ناڕازیان بگرێت، کە یەک شەوە و لە ناکاو ژیانی گۆڕا. ئێستا دوای یەک ساڵ، و لە حاڵێک‌دا ٥۰۰ ساچمە لە نێوە جەستەی دایە، بێدەنگی شکاندووە و لە بەر چاوی کامێرا ، ڕاستییەکان دەڵێت.  

"محەمەد خزری"  ئێرانی بەجێهێشت، بەڵام هیچ کات بیری لەوە نەکردبووەوە، چوونە دەرەوە لە ئێران ٥۰۰ فیشەکی ساچمەی بۆ بکاتە بیرەوەری. 

***

بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

چەندین جار وتووێژەکەمان دووبات کردەوە. لە هیچ کامیان ڕازی نەبوو. تەنانەت دوایین جار کە بڕیارمان دا بڵاوی بکەینەو، نووسی بۆم: "دەمەوێت لەگەڵت ڕاستگۆ بم، نەمتوانی لە سەدا یەکی ئەو ئێش و ئازەرەی کە چێشتووم، بیگەیێنم."

ئایا بەراستی دەکرێت؟ ئایا دەکرێت تەواوی ئەو شتانە بکرێت کە محەمەد تێیپەڕاندووە؟ لە سەر وێنەی سیتی‌ئێسکەنی جەستەی پڕ لە ساچمەی محەمەد بۆ ساتێک بوەستین و گنجێکی تەمە ۲۲ ساڵان بە خاتر بسپێرین لە یەکێک لە شەوەکانی دووکەڵ، ئاگر و خوێن لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ۱٤۰۱ی ئێران، کاتێک لە کۆڵانێکی تاریک‌دا هەڵ دەهات، هێزە سەکوتگەرەکان لە مەودایەکی هەشت میترییەوە، پێنج جار بە فیشەکی ساچمەیی تەقەیان لێ کرد. هەموو شتێک لە ۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱ دەستی پێ کرد.

بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

شەوێک کە هیچ گردبوونەوەیک نەبوو؛ پێنچ جار بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقە کرا

حەوتوویەک بەسەر مۆڵەتی سەربازی محەمەددا تێپەڕیبوو. هەر لەو حەوتووەدا کە ئەو بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان‌دا کردبوو. محەمەد یەکێک لەو گەنجانەیە کە ساڵی ڕابردوو، لە ڕیزی یەکەم ناڕەزایەتییەکانی خەڵک‌دا بوو و کاتێک شەقامەکان خڵتانی خوێن دەبوو و ناڕەزایەتییەکان بێ دەنگ دەبوو، ئەو و هاوڕێکانی سەرقاڵی بەرنامەدانان  بۆ شەوانی دیکە بوون؛ لە نووسینی دروشم و بڵاو کردنەوەی تراکتەوە بگرە تا شکاندنی چرای ناو کۆڵانەکان تا لەو ڕێگەیەوە بەر بە ناسینەوە و دەستگیریی ناڕازیان بگرن. 

حەوتەمی خەزەڵوەر گەیشت، کاتژمێر ۱۰ی شەو بوو، هێزە چەکداری و ئەمنییەتییەکان لە سەراسەری شاردا جێگیر بوون؛ کەشەکە ئەمنییەتی بوو. لەو ناوچەیەدا کە محەمەد و هاوڕێکانی چالاکیان دەکرد، هیچ هەواڵێک نەبوو. چەندین جار ناو کۆڵانەکان گەڕان، بەڵام تەنیا ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەتییەکان بە ناو شاردا دەگەڕان. لە سەر کۆڵانێک‌دا و لە بەردەم دووکانێک‌دا وەستابوون. لە مەودایەکی نزیک‌دا ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەتییەکان وەستا، سێ کەسی لێی دابەزی، یەکێکیان سەرباز بوو، یەکێکی دیکەیان جلی هێزە ئینتیزامییەکانی لە بەر کردبوو و سێهەمین کەس، جلی کوردی لەبەردا بوو. هەرسێکیان هەنگاو بە هەنگاو لە محەمەد و هاوڕێکانی نزیک دەبوونەوە. 

هەنگاوەکانیان خێراتر دەبووەوە. محەمەد و هاوڕێکانی یەکلای نەببوونەوە کە هەڵ بێن. یەکێک لە هێزەکان بە بێ هیچ ئاگاداریی چەکەکەی هەڵێنا و نیشانەی گرت. ئەو سێ گەنجە بڕیار دەدەن هەڵبێن. ئەو ماسکە ڕەشەی کە تەاو ماوەی ناڕەزایەتییەکان‌دا محەمەد بەستبووی، لە دەور ملی ئاڵابوو. دیار بوو یەکێک لە ناڕازیانە. ئەو ماسکەی کە شەوی ڕووداوەکە لە دەوری ملی بوو، لە سەر هەموو ساچمەکانەوە دەبینرا.

بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

"خۆ ئێمە کارێکمان نەکردبوو، زۆرمان بۆ بهێنن. لەم قسە و باسانەدا بووین کە خێراتر بەروو ئێمە دەهاتن، چەکەکانیان ڕوو کردە ئێمە و وەستان. چەکەکە ڕووی لە من بوو ماسکێکی پارچەیم پێ بوو، دیار بوو کە ئەگەر بکەومە دەستیان، ڕێگەی دەرچوونم نییە. خۆم کەوتمە نێو ئەو تەڵەیەی کە نابوومەوە. نەماندەویست بناسرێینەوە و گڵۆپەکانمان شکاندبوو، بەڵام پێچەوانە کاری کرد. مەودای نێوانمان هەشت مەتر دەبوو. دەستیان کرد بە تەقە کردن. تەقەیەکیان لە لای چەپی من لە زەوی کرد و ئێمە نەوەستاین. هەڵاتم پێنج جاری دیکە تەقەیان کرد، هەموویان ڕاستەوخۆ بەر پشتم دەکەوتن. هەر ئەو کاتە زانیم دەستی چەپم ناجووڵێت."

محەمەد دەڵێت یەکێک لەو هێزانە چەکی ساچمەیی بە دەستەوە بوو، خەشابێک لە سەر سینگی بوو، ئەوی دیکەیان کڵاشینکۆفی پێ بوو. جلیقەی لە بەردا و کڵاوی لە سەر کردبوو. هێزەکان بە تەواوی ڕوخساریان داپۆشیبوو. تەنیا یەکێکیان چەفیەی لە مل بوو. 

بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

هەر ئەوە شەوە محەمەدیان زیندوو کردەوە 

ڕستەیەکی دووبارە کراوەیە کە "لە هەر لایەکەوە لە دەرد بنووسی، دەردە". بەڵام کام وشەیە، کام وێنە دەتوانێت توانایی گێڕانەوەی فیشەکە گەرمە ئاسنینەکانی بێت کە ٥۰۰ دانەی، جەستەی ئەم گەنجەی کردە ئامانج؟ کام وێنە دەتوانێت ئێمە بباتەوە بۆ ئەو کاتەی کە یەکێک لە هێزەکانی فریاگوزاری لە ماڵی یەکێک لە هاوڵاتیان‌دا کە محەمەدی پەنا دابوو گەیشتنە سەری و بۆ زیندوو مانی  مەجبوور بووە "ئێپی‌‌نفرینی" لێ بدەن؟

ئێپی‌نفرین دەرمانێکە بۆ زیندووکردنەوەی نەخۆش؛  بە تایبەت کاتێک نەخۆشەکە خوێنی زۆری لێدێت یان پەستانی خوێنی زۆر نزمە.  لێدانی ئەم دەرمانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خوێنبەرەکان و لە ئەنجام‌دا پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.  بەڵام لە بارودۆخی تایبەت‌دا دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ یان تێکچوونی لێدانی دڵ بۆ نەخۆشەکە.

محەمەد هەستی بە بەڕینی پێستی کردبوو، بێهۆش نەکرابوو: "ئەو شەوە بەهۆی شۆکەوە وڕینەم دەکرد. جەستەم زۆر سارد بوو، ئارەقەم دەکرد، سکچوون و سەرگێژخواردن و ئازارێکی زۆرم هەبوو.  بەهۆی کەمی ئۆکسیژن هەناسەم تەنگ بوو. تەنانەت سیرۆمیشم نەبوو. بە ئازار بوو.  تا بەیانی بەهۆی ئازارەکەوە نەخەوتم". 

فیشەکە ساچمەییەکان زیانیان گەیاندبوو بە لای چەپی سیەکانی و ببووە هۆی خوێنبەربوون و کۆ بوونەوی هەوا. دواتر هەر ئەم بابەتە بووی ئیلتیهابی سیەکانی. ساچمەکان تا نزیکی دڵ و جەرگی محەمد گەیشتبوون، وەک نزیکی ئەندامەکانی هەرەس کە هێشتا "فیشەکی ساچمەیی" تێدایە.

هێزەکانی فریاگوزاری لە ڕێگەی پێوەندییەکانیانەوە توانیان بۆ نەشتەرگەری محەمەد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە: "بێهۆش نەبوو، دەرسی سڕکردنیان دابوو لە لای چەپم، وەبیرم دێت؛ پێستمیان بڕی. کاتێک بڕیان بە هۆی ئەو هەوا و خوێنەی لە سییەکانم‌دا بوو، وەک بتریەکی نەوشابە کە دەجووڵێت و کاتێک دەرگاکەی دەکەیتەوە، خوێن و ئیلتیهات بە تووندی هاتە دەرەوە. ئازارێکی زۆری هەبوو.

بەجێماوی جەنایەت؛ ٥٠٠ ساچمە بە جەستەی محەمەد خزری، سەربازی ٢٢ ساڵانی کوردەوە

خەوە ناخۆشەکان درێژەی هەبوو

ئەگەر چاوی جیهان تەنیا لە سەر سەرکوتی تووندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکانە، سەرکوت و تووندوتیژی لە ناو ناڕایان‌دا بەردەوامە. وەک ئەوە وایە کە نە شەقام کۆتایی پێ هاتبێت و نە ئازاریش کەم بووبێتەوە. 

"ئێستاش خەونی ئەو شەوانە دەبینم کە هێرش دەکەنە سەرم. لە هەندێکیان دەستگیر دەکرێم و بۆ ئەشکەنجە دان و لێکۆڵینەوە دەمبەن. لە خەونەکانی دیکەدا وەک ئەوە وایە لە ماڵەوە یان لە نەخۆشخانە بم و لە ناکاو هێزە ئەمنییەتییەکان دەڕژێنە ناو شوێنەکە و چارەسەر کردنەکە دەوەستێت. سەرەڕای تێپەڕ بوونی یەک ساڵ، کەم خوێنیم هەیە و چالاکییەکانی ڕۆژانەم کەم کردۆتەوە". 

ئیتر محەمەد ناتوانێت وەک جاران وەرزش بکات.  دڵی ئازاری هەیە.  دوکەڵی جگەرە و پیس بوونێ هەوا و هەڵمی ئاو دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی. تەنانەت ڕۆیشتن بەسەر پلیکانەکان‌دا  قورسە بۆی.  ساڵێک بەسەر ئەو شەوە تێدەپەڕێت لە تاریکی کوچەیەکی تەسک‌دا، بەڵام هێشتا دەنگی تەقە و گەرمی فیشەک و ئازاری دڕاندنی پێست و گۆشتی جەستە، هەوا و خوێنی لە جەستەیەوە دەڕژێت، لە ئازارەکانی‌دا بەردەوامە. 

سەربازی ئازادی نەک سەربازی کۆماری ئیسلامی 

ماوەی مۆڵەتی محەمەد لە سەربازی تەواو بوو، بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون و جەستە و ڕۆحی برینداری بەرگەی شەو و ڕۆژێکی پڕ لە ئازار و دڵەڕاوکێی گرت.  پێوەندی هەڕەشەئامێز بۆ محەمەد و بنەماڵەکەی دەستی پێ کرد.  ئەوان دەیانویست بیگەڕێننەوە بۆ خزمەتی سەربازی.  بەڵام چارەنووس محەمەدی بە ئاقارێکی دیکەدا برد، کە ڕەنگە خەونەکانی لەوێ بێتە دی.

 دەشڵێت "لە یەکەم پێوەندییەکان‌دا وتم نەخۆشم و ناتوانم بگەڕێمەوە سەر کارەکەم".  بەڵام وەڵامی نەدایەوە و پێوەندییەکان بەردەوام بوون.  ڕەنگە ئەوە گەیشتووبێتەوە بە ئیتلاعات.  ژمارەکان نەناسراو بوون و دەنگەکان گۆڕاو بوون.  وتیان بۆ من گران تەواو دەبێت.  بەڵام من خۆم بە سەربازی کۆماری ئیسلامی نەدەزانی، سەربازێکی ئازادی بووم".

محەمەد لە شاری سەردەشت لە دایکبووە کە زۆرترین ئاماری بێکاری و کۆچبەرانی تێدایە.  لە شاری مەهاباد گەورە بووە، کە یەکێکە لەو شارانەی کوردستان کە بێبەشی جۆراوجۆری بەخۆیەوە بینیوە.  ژیان لەم جۆرە ناوچانەدا محەمەدی کردە ناڕەزاییەک کە ئێستا بە سەرهاتەکان دەگێڕێتەوە: "ئەو شوێنەی من لێی لەدایک بووم و ئەو شارانەی تێیدا گەورە بووم بە ڕوونی شاری بێبەشن و کۆماری ئیسلامی زۆر دڕندەیی لەوێ ئەنجامداوە".  وەک بەلووچستان.  بۆیە هاوپەیمانییەکی زۆر جوان دروست بوو و هەموو کوردێک زانی کە ئەرکی خۆیەتی بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکات.

محەمەد نەگەڕایەوە سەربازی.  بنەماڵەکەی بەرنگاری هەڕەشە و تووند و تیژییەکان بوونەوە.  تا دواجار بڕیاردرا کە محەمەد ئێران بەجێبهێڵێت.  کوڕێک کە دەیویست دوای تەواو بوونی سەربازی ئێران بەجێبهێڵێت و دوای خوێندن، نووسینی و گۆرانبێژی مووسیقای ڕاپ بکەوێت تا تامی ئازادی و یەکسانی بچێژێت، ناچار بوو بە نایاسایی لە ئێران بێتە دەرەوە و یەک ساڵی تەواو تامی چاوەڕوانی و سەرگەردانی بچێژێت : " هێشتا شانازی بە بڕیارەکەمەوە دەکەم.  لەسەر ئەم ڕێگایە زۆر ئازارم چەشت، بەڵام ڕێگاکەم ڕاست بوو. هشتا باوەڕم بە داهاتوویەکی باش بۆ خۆم و خەڵک و تەواو ئێران هەیە.  من پێم وایە ڕۆژانی باش‌تر چاوەڕوانمان دەکات، بە تایبەتی بۆ کوردستان کە تووشی ستەم و چەوساندنەوەیەکی زۆر بووە".

محەمەد ئێستا لە وڵاتێکی‌ترە، چاوەڕێی گواستنەوە دەکات بۆ شوێنێکی ئارام، دوای ساڵێک، ئەو تاوانەی ئاشکرا کردووە کە خۆی بەڵگەنامەیە لەسەری: "هەر لەو شەوەوە کە تەقەم لێکرا، تا ئەو کاتەی توانیم لە ژیان‌د‌ا بم و هەست بە باش‌تر بوون بکەم". ئێرانم بەجێهێشت، لەو ماوەیەدا دایکم بە قەدەر۱۰ ساڵ پیر بوو.  هەرگیز ناتوانم قەرەبووی ئەو ئازار و مەینەتییە بکەمەوە کە تووشی دایکم بوو.  تەنیا دەمەوێت بڵێم بیریان دەکەم، بەڵام بەهێز دەگەڕێمەوە.  ڕۆژێک هەموومان لە زێدی خۆمان کۆدەبینەوە و پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن و ئازادی خۆمان دەگێڕین.  به‌لێنت پێ ده‌ده‌م."

شب ترک ایران - محمد خضری و مادرش
شب ترک ایران - محمد خضری و مادرش

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئارمیتا گراوەند؛ دەستگیریی ژمارەیەک لە ئامادەبووان لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەرکردنی‌دا

۷ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ئارمیتا گراوەند؛ دەستگیریی ژمارەیەک لە ئامادەبووان لە ڕێ‌وڕەسمی ئەسپەرکردنی‌دا