close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرت

چارەنووسی نادیاری وریشە مورادی دوای ۴ مانگ؛ یەکێک لە قوربانییە تازەکانی بێ‌سەروشوێن کردن لە ئێران‌دا؟

۹ سەرماوەزی ۱۴۰۲
رقیه رضایی
خوێندنەوەی وتارە لە ۶ خولەکدا
دوایین هەواڵ لە سەر "وریشە مورادی"، چالاکی سیاسی و مافەکانی ژنان و یەکێک لە ئەندامانی "کۆمەڵەی  ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)"، دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ کە لە ڕیگای مەریوان-سنە دەستگیر کرا.
دوایین هەواڵ لە سەر "وریشە مورادی"، چالاکی سیاسی و مافەکانی ژنان و یەکێک لە ئەندامانی "کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)"، دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ کە لە ڕیگای مەریوان-سنە دەستگیر کرا.
ڕێکخراوی کەژار، نزیک لە حیزبی کرێکارانی کوردستان، "پەکەکە" له تورکیە، ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ لە ڕاگەیەندراوێک‌دا، ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامانی خۆی بە ناوی "وریشە مورادی" لە ڕێکخراوی "گەنجانی سنە" ڕاگەیاندووە. لەم ڕاگەیەندراوەدا کە ڕوو لە ڕای گشتی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەواڵنێرە تایبەتەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارۆباری ئێران‌دا نووسراوە، هاتووە "سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی هاوڕێمان وریشە مورادی لە ناوەندە ئەمنییەتیییەکان، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە."
ڕێکخراوی کەژار، نزیک لە حیزبی کرێکارانی کوردستان، "پەکەکە" له تورکیە، ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ لە ڕاگەیەندراوێک‌دا، ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامانی خۆی بە ناوی "وریشە مورادی" لە ڕێکخراوی "گەنجانی سنە" ڕاگەیاندووە. لەم ڕاگەیەندراوەدا کە ڕوو لە ڕای گشتی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەواڵنێرە تایبەتەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارۆباری ئێران‌دا نووسراوە، هاتووە "سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی هاوڕێمان وریشە مورادی لە ناوەندە ئەمنییەتیییەکان، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە."

دوایین هەواڵ لە سەر "وریشە مورادی"، چالاکی سیاسی و مافەکانی ژنان و یەکێک لە ئەندامانی "کۆمەڵەی  ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)"، دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ کە لە ڕیگای مەریوان-سنە دەستگیر کرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بەهۆکاری ئەمنییەتی نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت بنەماڵە و هاوڕێکانی هیچ زانیارییەکیان لە سەری نییە. و بێ دەنگی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، نیگەرانییەکانی لە سەر زیندوو بوون یان نەبوونی ئەو زیاتر کردووە. و ئەو دەڵێت بنەماڵەی وریشە لە ژێر گوشارێکی زۆردان. 

***

وریشە مورادی کێیە و لە کوێیە؟ 

ڕێکخراوی کەژار، نزیک لە حیزبی کرێکارانی کوردستان، "پەکەکە" له تورکیە، ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰۲ لە ڕاگەیەندراوێک‌دا، ڕفاندنی یەکێک لە ئەندامانی خۆی بە ناوی "وریشە مورادی" لە ڕێکخراوی "گەنجانی سنە" ڕاگەیاندووە. لەم ڕاگەیەندراوەدا کە ڕوو لە ڕای گشتی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەواڵنێرە تایبەتەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارۆباری ئێران‌دا نووسراوە، هاتووە "سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی هاوڕێمان وریشە مورادی لە ناوەندە ئەمنییەتیییەکان، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە."

ئەم ڕێکخراوە کە دەوترێت لە بواری ژنان، ژینگە پارێزی، دێمۆکراسی و ئازادیخوازی چالاکە و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان، لەوانە "بزووتنەوەی ژنانی بەلووچستان"یش تا ئێستا، بە لێپرسینەوە لە چارەنووسی وریشە، داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بە بێسەروشوێن‌کردنی زۆرەملێ و داوا لە حکوومەتی ئێران بکەن کە دۆخی ئەو ئاگاداریان بکاتەوە. 

بزووتنەوەی ژنانی بەلووچستان، بە تایبەتی لە ڕاگەیەندراوێک‌دا، "ڕفراندنی وریشە مورادی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانی مەحکوم کردووە و داوای ئازادی و دادپەروەریی بۆ ئەم چالاکە سیاسییە و سەرجەم چالاکانی سیاسی ژن" کردووە. 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" یان هەمان تویتری پێشوو، لاپەڕەیەک بە ناو "وریشە مورادی لە کوێیە؟" دروست کراوە و لەوێدا، کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی لە چالاکی کەمپین بۆ ئەم بابەتە لە وڵاتانی ئەورووپایی بڵاو کراوەتەوە. هەروەها کۆمەڵێک وێنەی ژنانی چالاکوان لە نەتەوە جیاوازەکان بڵاو کراوەتەوە، ئەوان لە حاڵێک‌دا وێنەی خاتوو مورادیان بە دەستەوەیە داوایان لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کردووە، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بێ‌دەنگی نەبن. 

نزیکەی دوو حەوتوو لەمەوبەر، هاوکات لەگەڵ تێپەڕ بوونی سەد ڕۆژ بە سەر بێسەروشوێن بوونی وریشە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا چەندین ڕاگەیەندراو لە لایەن ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان بڵاو کراوەتەوە کە تێیدا پرسیار کرابوو "ورشیە مورادی لە کوێیە؟" 

بەم حاڵەوە، لە دوای تێپەڕ بوونی دوو حەوتوو بە سەر بێ‌سەر و شوێن بوونی ئەو، تا ئێستا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە. 

خاتوو مورادی دەرچووی یەکێک لە زانکۆکانی کوردستانە و لەدایکبووی ساڵی ۱۳٦٤ واتە تەمەنی ۳٨ ساڵە.  تا ئێستا زانیاری زۆر لەسەری بڵاونەکراوەتەوە و ئەمانە قسەی یەکێک لە هاوڕێکانییەتی کە لەگەڵ ئێران‌وایەر قسەی کردووە، بەڵام بە هۆکاری ئەمنییەتی ناوی ئەو لای ئێمە پارێزراوە. 

ئەم سەرچاوە ئاگادارە دەڵێت کە بە هۆی ئەو چالاکیانەی وریشە لە کوردستان ئەنجامی داوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیییەکان‌دا پێوەندییەکی وەهای لەگەڵی‌دا نەبووە، بەڵام، لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستگیریی تووندوتیژانەی ئەو لە ڕێگای مەریوان بە سنە، بێ خەبەری لەو نیگەرانی کردووە. 

ئەم کەسە ئاگادارە، ئاماژەی بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان لەوانە "هەنگاو" و "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" کردووە کە لە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر، ڕایانگەیاندبوو خاتوو مورادی بە "لێدان و کوتانەوە" و سەرەڕای "ئەوەی بە سەختی بریندار بووە، بۆ شوێنێکی نادیار" گوازراوەتەوە. 

هەروەها ئەم کەسە ئاماژە بەو هەواڵانە دەکات کە بە وتەی ئەو "دەنگۆکەی لە ناو شاردا بڵاو بووەتەوە"، دەڵێت: "هیچ هەواڵێکمان لەسەر ئەو نییە.  هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو خێزانەکەی چوون و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بینیویانە، بەڵام ئەوە ڕاست نییە.  خێزانەکەی لەژێر گوشارێکی زۆر دایە.  هیچ هەواڵێک لەسەر وریشە نییە و نازانرێت لە کام زیندان دایە. ئەو گوشارە لەسەر خێزانەکەی و بێ خەبەری لە وریشە بەڕاستی هەموومانی نیگەران کردووە."

ئایا وریشە یەکێکی دیکە لە قوربانییە تازەکانی لە ناو بردنی تووندوتیژکارانەی کۆماری ئیسلامییە؟ 

ئەندامێکی ڕێکخراوی کەژار کە بە هۆکاری ئەمنییەتی ناوی لە لای ئێران‌وایەر پارێزراوە، پێمان دەڵێت کە ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕێگەی سەرچاوەی باوەڕ پێ کراوی خۆیانەوە دڵنیا بوونەتەوە کە خاتوو مورادی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراوە. 

ئەو دەڵێت کە ڕێک ڕۆژی یەکەمی مانگی ئوت، واتە ۱۰ی گەلاوێژ، پێوەندیی گرتن لەگەڵ خاتوو مورادی پچڕاوە و بەدواداچوونەکانی ئەم ڕێکخراوە سەبارەت بەوەی کە خاتوو مورادی دەستگیر کراوە یان نا، لە شوێنێک‌دا خۆی شاردۆتەوە یان نا، کەژاری گەیاندۆتە ئەو قەناعەتە کە وریشە مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری  ئیسلامی دەستگیر کراوە، بەڵام بڕیاریان داوە ئەم هەواڵە میدیایی نەکەنەوە.

 "موسا بەرزین خەلیفەلو"، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی ئێران‌وایەر دەڵێت کە بەپێی پێناسەی کۆنواسیۆنی نێونەتەویی پشتیوانی لە سەرجەمی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی ناوبردنی تووندوتیژانە دەبنەوە و لە ساڵی ۲۰۱۰ پەسەند کراوە، "ئەگەر کەسێک لە لایەن حکوومەتەوە، یان لە سەر دوای حکوومەت، یان لە لایەن ئەو کەسانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەت دان ڕفێندرابن، دەستگیر و هیچ هەواڵێکیان نەبێت، بە لەناوبردنی تووندوتیژانە ناودێر دەکرێت. 

جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەگەر ئەو زانیارییە کەمانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا لەسەر خاتوو مورادی دەدرێن ڕاست بێت و خێزانەکەی لێی بێ خەبەر بن، دەڵێت: "کاتێک کەسێک دەگرن و سەد ڕۆژ هەواڵ نادەن و خێزانەکەیی لە شوێنی مانەوەی ئاگادار نین، دەتوانین بڵێین کە ئەو پێناسە دەیگرێتەوە و ئەو قوربانی لە ناو بردنی تووندوتیژانەیە."

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون زۆربەیان ئازاد ناکرێن و چارەنووسیان نادیارە. قوربانییەکان بە بەردەوامی ئەشکەنجە دەدرێن و زۆربەیان دەکوژرێن، یان لە ژێر سێبەری ترسناکی کوشتنەدا ڕۆژەکانیان تێپەڕ دەکەن.

بەپێی پێناسەیەک کە "لێبوردنی نێونەتەوەیی"  لە ماڵپەڕی خۆی‌دا بڵاوی کردۆتەوە، "قوربانیانی لەناوبردنی تووندوتیژانە کەسانێک دەگرێتەوە کە لە چاو تروکاندنێک‌دا ون دەبن. لە وەها دۆخێک‌دا، بەرپرسانی حکوومەتی (یان ئەو کەسانەی بەپێی ڕەزامەندی حکوومەت مامەڵە دەکەن)، کەسی بەر مەبستیان لە شەقام یان شوێنی ژیانیان دەیانڕفێنن و دواجار ئەم کارە ڕەت دەکەنەوە، یان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نادەن بە دەستەوە." 

بەم پێیە، زۆربەی لە ناوچووانی تووندوتیژانە، خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادگاە دەستگیر یان زیندانی کراون. 

کەسی ڕفێندراو لەوێوە کە لە پشتیوانییە یاساییەکان وەک هەبوونی پارێزەر و مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە، مەترسی ئەشکەنجەدانی لەسەرە و لە وەها دۆخێک‌دا ئەگەری کوشتن و ئەشکەنجە و تووندوتیژی سێکسی زیاد دەکات. 

ئەمە یەکەم جار نییە کە چالاکێکی سیاسی، دژبەری کۆماری ئیسلامی و هاوڵاتییەکی ناڕازی لە ناو دەبرێت. پێش‌تر "سەعید زەینالی"، خوێندکاری ناڕازی، سەر لە بەیانی ڕۆژی ۲۳ی پووشپەڕی ۱۳۷٨، لەگەڵ هاوڕێکەی "شەهرام چراغی زەنجانی" لە بەردەم ماڵی باوک و دایکی لە پوونەکی تاران ڕفێندرا. 

"ئەحمەد باتنی"، چالاکی خوێندکاریی کە لە کاتی ناڕەزایەتی خوێندکاران لە ساڵی ۱۳۷٨دا دەستگیر و دوای ۹ ساڵ زیندانی وتوویەتی "کاتێک لە ژوورێکی تاکەکەسی‌ لە زیندانی تەوحید بەند کرابوو، گوێی لە دەنگی هێزەکانی زیندان بووە کە پیاوێکی گەنج بە ناو زەینالیان بۆ لێکڵۆلینەوە دەبرد و دەیانگەڕاندەوە بۆ ژووری تاکەکەسی." 

بەڕێز باتنی ڕایگەیاندووە ناوی ئەم کەسە نازانێت، بەڵام کاتێک سەعید زەینالی ڕفێندرابوو، تەمەنی ۲۲ ساڵ بوو و ئێستا لە دوای بەدواداچوونی بنەماڵە، هاوڕێیان و چالاکانی مافی مرۆڤ، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانن چی بە سەر هاتووە و ئێستا لە کوێیە؟ 

هەروەها "یوسف سەیلاوی"، هاوڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز قوربانییەکی دیکەی لە ناوبردنی تووندوتیژانە لە لایەن کۆماری ئیسلامییە. بەڕێز سەیلاوی لە خەزەڵوەری ۱۳٨٨، لە حاڵێک‌دا لە ماڵەکەی خۆی‌دا بووە، ون بووە. ئێستا ناوی لە لیستی قوربانیانی لە ناو بردنی تووندوتیژانەی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کراوە. زیاتر لە چواردە ساڵە کە کچەکانی "مونا" و "شیما" کە ئێستا دوو چالاکی مافی مرۆڤن، پرسیار دەکەن باوکیان کە تازە لە دیداری کچەکانی لە دەمشق گەڕابووەوە و کوپە چاییە تەواو نەکراوەکەی لە سەر مێزەکەی ماوەتەوە و دێزداشەکەی بە ڕێکوپێکی هەڵواسیوە لەوانەیە دوای  لێکۆلینەوە و پرسیار و وڵامدانەوە بگەڕێتەوە، لە کوێیە؟ 

 

مافی ئێوە

مووسا بەرزین خەلیفەلو، پارێزەر و ڕاویژکاری یاسایی ئێران‌وایەر دەڵێت کە دەستگیریی خۆسەرانە و لە ناو بردنی تووندوتیژکارانە، لە ڕوانگەی مافی نێونەتەوەییەوە بە تاوان پێناسە دەکرێت. 

ئەو جەخت دەکاتەوە کە لە هەنگاوی یەکەم‌دا دەبێت سەبارەت بەو کەسەی گومانی ئەوەی لەسەرە قوربانی لە ناو بردنی تووندوتیژکارانە بێت، ڕفاندن یان دەستگیریی خۆسەرانەی ئەو لە ئاستێکی بەرین‌دا میدیایی بکرێتەوە. 

ئەم پارێزەرە ڕوونی دەکاتەوە کە : "تەنیا کاتێک میدیایی دەکرێتەوە، ئاستی وڵامدانەوەی کاربەدەستان زیاتر دەبێت."

هەروەها بەڕێز بەرزین ئامۆژگاری بنەماڵەی خاتوو مورادی و قوربانیانی دیکەی لە ناو بردنی تووندوتیژکارانە دەکات : "دەبێت بنەماڵە لە ئاستی پارێزگادا پێوەندی بە کاربەدەستانەوە بگرن و ئەگەر نەیانتوانی زانیاریان دەست بکەوێت، سەردانی ناوەندەکان بکەن و پێوەندی بە کاربەدەستە باڵا دادوەرییەکانەوە بگرن و درێژە بە ناڕەزایەتی خۆیان بدەن."

ئەو جەخت دەکاتەوە "لە حاڵێک‌دا جگە لە میدیایی کردنەوە و بەدواداچوونی بنەماڵە، ڕێگەیەکی دیکە نییە. ئەگەر کاربەدەستان دەڵێن ئێمە ئاگادار نین و دەستگیریان نەکردووە، دەتوانن لە ئیدارەی ئاگاهیی ڕاپۆرتی بێ سەروشوێن بوون بڵاو بکەنەوە. لە ڕووی یاساییەوە  پۆلیس پابەندە بەوەی کە لێکۆڵینەوە بکات و لە کۆتایی‌دا بڵیت کە لە کوێیە."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دۆخی هەڵپەسێردراوی ماشاڵا کەرەمی لە زیندان پاش ۱۰۰ ڕۆژ دەستگیری

۹ سەرماوەزی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
دۆخی هەڵپەسێردراوی ماشاڵا کەرەمی لە زیندان پاش ۱۰۰ ڕۆژ دەستگیری