میدیاکانی ئێران دەڵێن "جەمیلە عەلەمولهودا"، هاوسەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کۆ بوونەوەیەک کە لە لایەن "ئەمینە ئەردۆغان" خانمی یەکەمی تورکیا بۆ پشتیوانی کردن لە فەلەستینییەکان بەڕێوە چووە، بانگهێشت نەکراوە. ئایا خانمی یەکەم پێگەیەکی یاسایی فەرمی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە؟
***
ئەمەی کە هاوسەری "ئیبراهیم ڕەیسی" بۆ تورکیا بانگهێشت نەکراوە یان بانگهێشت کراوە و دوای هەڵا و موناقەشەکانی ئەم دواییانە سەبارەت بە خانمی یەکەمی ئێران بۆ ئەو وڵاتە نەڕۆیشتووە، لێڵ و ناڕوونە بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا بابەتی خانمی یەکەم لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بۆتە هۆی کۆمەڵێک ناکۆکی کە پیش هەموو شتێک دۆخی مافی و یاسایی پلە سیاسییەکان لەم سیستمەدا دەردەخات کە لە جیهاندا تاقانەیە و نموونەی نییە.
هەرچەندە لە خولەکانی پێشووی سەرۆک کۆماریی ئێراندا، بە تایبەت لە خولی "ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی"، "محەمەد خاتەمی" و "مەحموود ئەحمەدی نژاد"دا هاوسەرەکانی سەرۆک کۆمارەکان هەندێک جار بوونەتە میوانداری فەرمیی سەرۆک کۆماری باقیی وڵاتان بەڵام هیچ کات ناوی خانمی یەکەم نەخراوەتە پاڵیان و بەکاریان نەهێناوە.
جەمیلە عەلەمولهودا سەرباری ئەوەی کە باوکی و هاوسەرەکەی بە یەکێک لە ڕۆحانییە کۆنەپارێزەکان دادەنرێن هەوڵی داوە کەسێکی چالاکتر بێت لە چاو هاوسەرانی سێ سەرۆک کۆمارە پێشووەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە چەند مانگی ڕابردوودا جەمیلە عەلەمولهودا چەندین جار لە لایەن میدیاکانەوە بە خانمی یەکەم ناو نرا. ئەم لەم دواییانەدا لە نامەیەکدا بۆ "بریژیت ماری-کلۆد مەکرۆن"، هاوسەری سەرۆک کۆماری فەڕانسا، داوای یارمەتیی کردبوو بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی نێوان ئیسڕائیل و حەماس لە غەزە.
"حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەڕێوەچوونی کۆ بوونەوەیەک کە هاوکات بوو لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ژێر ناوی "ژنانی کاریگەری جیهان" لە لایەن ژنەکەی ڕەیسییەوە بەڕێوەچوو، وتبووی هاوسەری سەرۆک کۆماری بەردەوام جەختی لە سەر ئەوە کردۆتەوە کە میوانەکان بۆ ئەو ناوی خانمی یەکەم بەکار نەهێنن.
دەگێڕنەوە کە جەمیلە عەلەمولهودا وتوویەتی کە: "لە وڵاتی ئێمەدا خانمی یەکەم کەسێکە کە لە پاڵ ڕێبەری ئێران لە بارودۆخی سەختی دوورخستنەوە و ئەشکەنجە و زینداندا بووە و سەرچەشنی ئێمەیە."
بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هاوسەرەکەی عەلی خامنەیی نە لە کاتی سەرۆک کۆماری و نە لەو ٣٤ ساڵەی کە خامنەیی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامییە، هیچ دەورێکی کۆمەڵایەتیی نەبینیوە و تەنانەت لە کۆڕ و کۆمەڵی گشتیشد خۆی دەر نەخستووە.
تەنانەت لە کاتی ڕێبەرایەتیی "ڕوحوڵا خومەینی"، واتە زیاتر لە ٣٠ ساڵ پێشەوە لانیکەم ناوی هاوسەری ڕێبەر بۆ بیروڕای گشتی ناسراو بوو.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک باقیی سیستمە سەرۆکایەتییەکان نییە لە جیهاندا کە هاوسەری لێپرسراوی یەکەمی وڵاتەکە بە شێوەی هێماین خانمی یەکەمیش بێت. بەڵام سەرباری ئەوەی کە سیستمی باڵادەستی ئێران "کۆماری"یە بەڵام سەرۆک کۆمار لەم وڵاتەدا لە ڕووی ڕیزبەندیی فەرمییەوە، کەسی دووهەمە لە وڵاتەکەدا و پێگەیەک لە سەرووی ئەوەوە هەیە بە ناوی "وەلیی موتڵەقەی فەقیە".
لێرەوە هاوسەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە "خانمی یەکەم" دانانرێت. بەڵام بەپێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی بەرپرسی یەکەمی کارگێڕی و ڕێبەرەکەی بەرپرسی کارگێڕی کە کە هاوسەرەکەی لە پەیامنێکی نەنووسراودا، بە خانمی یەکەم دابنرێت.
پێگەی سیاسیی خامنەیی لە جیهان و لە کۆی سیستمە حکوومەتییەکاندا تاقانەیە. ئەو سەرباری هەبوونی دەسەڵاتێکی بێ سنوور وەک یەکەم کەسی وڵاتەکە، بە لێپرسراوی کارگێڕیی ئێران دانانرێت بەڵکوو بەپێی یاسای بنەڕەتی، بەرپرسی کارگێڕیی وڵاتەکە، سەرۆک کۆمارە و ئەم پێگەیە دەبێت بەرپرسیار بێت لە بەردەم "کۆمار" یاخود خەڵکدا.
هەر لەبەر ئەمەیە کە کەسی یەکەمی وڵاتەکە بۆ سەفەری وڵاتانی بیانی، سەرۆک کۆمارە و خامنەیی لە کاتی دەسپێکی ڕێبەرایەتییەکەی خۆییەوە سەفەری بۆ دەرەوەی ئێران نەکردووە، چونکە هاوتاییەکەی لە جیهاندا نییە.
بانگهێشتی "مەلیک عەبدوڵا"، پاشای عەرەبستان لە خامنەیی بۆ سەفەری حەج، ڕەنگە هەر لە بەر ئەم هۆکارە بێ وڵام مایەوە.
دەسەڵاتی کەڵەکە بوو و بێ سنووری خامنەیی دۆخێکی درووست کردووە کە جەمیلە عەلەمولهودا حەزی لێ نییە بە ناوهێنانی خۆی وەک خانمی یکەم، ببێتە هۆی دڵگرانیی بەهێزترین کەسی کۆماری ئیسلامی.
هاوکات لەگەڵ ئەمە نە پێگەی سیاسیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە پێگەیەکی ناکارگێڕییە بەپێی یاسای بنەڕەتی، پێویستی کردووە کە هاوسەرەکەی خانمی یەکەم بێت و نە خامنەیی هەر لە یەکەم ساڵەکانی شۆڕشەوە ڕێگەی داوە کە هاوسەرەکەی چالاکییەکی کۆمەڵایەتیی هەبێت کە بشێت وەک خانمی یەکەم ناوی بهێنرێت.
ناوی ژن براکەی عەلی خامنەیی، "حەسەن خوجەستە باقرزادە"، کە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ناوی هاوسەرەکەی خامنەیی کە کۆڕ و کۆمەڵی گشتیدا بیستراوە.
خانمی یەکەم، هاوسەری کەسی یەکەمی وڵاتەکەیە. هاوسەری ئیبراهیم ڕەیسی، هاوسەری کەسی یەکەمی ئەم وڵاتە نییە و بۆ نموونە، هاوتای ئەمینە ئەردۆغان، هاوسەری سەرۆک کۆماری تورکیا نییە. بەڵام مەنسوورە خوجەستە باقرزادە، هاوسەری خامنەیش بەپێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوسەری کەسی یەکەمی کارگێڕیی ئەم وڵاتە نییە و بۆ وێنە وەک "عەهدبن عەبدوڵا"، هاوسەری سوڵتانی عەمان، بە خانمی یەکەمی کۆماری ئیسلامی دانانرێت.
سەرباری ئەوەی کە خانمی یەکەم پێگەیەکی فەرمیی لە کۆماری ئیسلامیدا نییە بەڵام ئەم یاسا شێواوە بنەڕەتییەی ئێستا ڕێگەی فەرمی بەوە نادات کەسێک بەم ناوە بانگ بکرێت. پێگەی یاسایی خانمی یەکەم لە کۆماری ئیسلامیدا، پێگەیەکی یاسایی شێواو و سەرگەردانە لە کۆماری ئیسلامیدا و لە ڕووی مافییەوە، بێ واتایە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە