دۆخی ئابووریی دەوڵەتی "ئیبراهیم ڕەیسی" لە نیوەی دووهەمی ساڵی ١٤٠٢دا، نیشانی دەدات کە دەوڵەتە قەرزداە و پڕخەرجاوییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووبەڕووی ئاسۆی ترسناکی کورتهێنانی بودجە بۆتەوە. ئەم ڕاپۆرتە، لە دۆخی ئابووریی دەوڵەت کە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر بژێویی و قووتی خەڵک هەیە، لە مانگەکانی کۆتایی ئەم ساڵ دەکۆڵێتەوە.
***
دەوڵەتی سێزدەهەم بە هیچ جۆرێک حەزی لە شەفافییەتی ئامارە ئابوورییەکان نییە، یەخسیر کردنی ئامارەکان، بڵاو کردنەوەی هەندەکیی زانیارییە ئابوورییەکان و سانسوری بەشێک لە ئامار و ژمارە ئابوورییەکان و لە کۆتاییدا دواکەوتن و بڵاو کردنەوەی ناوەختی ڕاپۆرتە بازنەییە ئامارییەکان نموونەکانی عادەت و نەریتی ئەم دەوڵەتەیە. ڕاپۆرتی چۆنییەتیی کارکردی بوجە و ڕادەی وەدیهاتنی سەرچاوەکان و خەرجەکانی بوجەیش لەمە جیا ناکرێتەوە.
سەرباری هەموو ئەمانە، لە ناو قسە و باسی پەراگەندەی بەرپرسانی دەوڵەتی و گەڕان بە ناو نووسین و ئەو راپۆرتانەی کە هەندێک جار لێرە و لەوێ بڵاو دەکرێنەوە لە لایەن دامودەزگا جۆراوجۆرەکانەوە، دەکرێت وێنەکانی تا ڕادەیەک ڕوون لە ئامارە داراییەکانی دەوڵەت دەست بکەوێت، وێنەیەک کە هەڵبەت بەرامبەر داهاتوو نیگەرانییەکان زیاد دەکات و ڕەنگە هەر ئەمە، هۆکاری سەرەکیی ڕەفتاریی ئاماریی دەوڵەتی سێزدەهەم بێت.
ڕوونترین وێنەی شێوازی کار کردنی دەوڵەت لە لایەن ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس لە نیوەی پاییزی ١٤٠٢ بڵاو کراوەتەوە، ئەم ڕاپۆرتە کارنامەی کاریی دەوڵەت لە چوار مانگی یەکەمی ساڵەکەی لێکداوەتەوە، بەڵام لە کۆبەندەکەیدا، نیگەرانییە داراییەکانی دەوڵەت لە کۆتایی ساڵەکەدا ڕوون و بەرچاوە.
قووڵکەی ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەن
دەڵێن دوا قسە دەبێت هەر لە سەرەتاوە بکرێت، ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس بە ڕوونی پێشبینیی کردووە کە ئەگەر خەرجی و تێچووە ڕەچاو کراوەکان لە یاسای بووجەی ئەم ساڵدا، وەک خۆی وەدی بێت، کۆی کورتهێنانەکانی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کۆتایی ئەم ساڵدا دەگاتە سەرووی ژمارەیەک دەوری ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەن و ئەگەر ئەم پێشبینییە وەدی بێت، تەعبیرە لەوەی کە کورتهێنانی بووجە هاوتاکەی دەبێتە لە سەدا ٢٤ی کۆی سەرچاوەکانی بووجەی ئەم ساڵدا.
لەم ڕاپۆرتەی باڵی توێژینەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیدا، کورتهێنانی بوجەی کۆتایی ساڵ بە ٣٨٠ هەزار میلیارد تمەن بەراورد کراوە کە بە زیاد بوونی زیاتر لە ١٠٠ هەزار میلیارد تمەن کورتهێنانی سەرچاوەکانی بڕگەی ١٤ی پێوەندیدار بە ئامانجدار کردنی یارانەکانەوە، کۆی کورتهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت دەگاتە نزیک ٥٠٠ هەزار میلیارد تمەن.
هەڵبەت لەم ڕاپۆرتەدا پێشبینیی ئەوە کراوە کە دەوڵەت، بڕی ئەم کورتهێنانە وەک ڕەوتی ساڵاکانی ڕابردوو، لە ڕێگەی تەرخان نەکردنەوە هەندێک لە تێچووەکان کەم بکاتەوە، بە شێوەی ئاسایی تێچووە پێوەندیدارەکان بە حەقدەست و مووچەی کارمەندەکان کەم ناکرێتەوە و لێکەوتەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمنیی بە دواوەوەیە، لەم ڕووەوە، بوجەکانی ئاوەدان کردنەوە، قوربانیانی ژمارەیەکەمی تەرخان نەکردنەکان دەبن.
شکاندنی سنووری هەناردە کردنی نەوت یارمەتیدەر نابێت
بەڵام هۆکاری ئەم پێشبینییە ترسناکە بۆ کورتهێنانی بوجەی ئەم ساڵ چییە؟ ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی وەدی نەهاتنی داهاتە پێشبینی کراوەکان لە شوێنی فرۆشتنی و هەناردە کردنی نەوت، گاز و میعانات گازییەکان و هەورەها دابەزینی داهاتەکانی فرۆشتنی ناوخۆیی ئەم کاڵایانە وەک یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی کورتهێنانی بوجە ڕاگەیاندووە.
ئەم هۆکارە بە لای لێپرسراوانی دەوڵەتیشەوە پەسەندە، "داود مەنزوور"، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە، دوو ڕۆژ پێش بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس، ئاماژەی دابووە بەراوردی زیادەی داهاتە نەوتییەکان وەک هۆکاری ناهاوسەنگیی بوجە.
هەڵبەت جێگری ئیبراهیم ڕەیسی، جگە لە بەراوردەی زیادەی داهاتە نەوتییەکان، ئاماژەی دابووە هەندێک دیکە لە تۆمەتبارانی مسۆگەر نەبوونی سەرچاوەکانی بوجە و بە گوتەی مەنزوور، داهاتە پیشبینی کراوەکان لە شوێنی ڕادەست کردنی کۆمپانیا دەولەتییەکان و وەبەرهێنانەوەی ماڵومڵکی زیادەی دەوڵەتیش، لەگەڵ مسۆگەر نەبووندا بەرەو ڕوو بووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە بە ڕاشکاوی باسی لەوە کردبوو کە داهاتە نەوتییکان لە بوجەی ئەم ساڵدا، دەوری لە سەتا ٤٠ بەراوردی زیادەیان بۆ کراوە.
بەپێی یاسای بوجەی ئەم ساڵ، بڕیار لەسەر ئەوەیە تا ٦٢٤ هەزار میلیارد تمەن لە شوێنی فرۆشتن و هەناردە کردنی نەوت، گاز و میعاناتە گازییەکان بەر دەوڵەت کەوتووە، ئەگەر ئەم داهاتانە بەو جۆرەی داود مەنزوور وتوویەتی لە سەتا ٤٠ بەراوردی زیادەی بۆ کراوە، کەواتە لە کۆتایی ساڵدا دەوری ٢٥٠ هەزار میلیارد تمەن لە داهاتە نەوتییە پیشبینیی کراوەکان لە بوجەدا مسۆگەر نابن.
بەپێی ڕاگەیاندنی جێگری ئیبراهیم ڕەیسی، پێش گریمانەی بوجە لە سەر ئەمە بووە کە نەوت بە نرخی ٨٠ دۆلار و بە ڕادەی یەک و نیو میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بفرۆشرێت لە حاڵێکدا لە زۆربەی مانگەکانی ساڵدا، نرخی فرۆشتن و ڕادەی هەناردە کردن کەمتر بووە لەم پیش گریمانانەی بوجە بووە.
ئەم قسانەی جێگری ئیبراهیم ڕەیسی ئەگەر نەڵێین لەگەڵ بانگەشە پیشووەکانی لێپرسراوانی دەوڵەتی دەربارەی هەڵکشانی هەناردە کردنی نەوت و گەڕانەوەی داهاتە نەوتییەکان بۆ ناو ئابووریی ئێران لە ناکۆکی و دژایەتی دایە، لانیکەم لەگەڵ ئەو قسانەدا ناکۆکە.
لە ڕاستیدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە چۆنە بەپێی بانگەشەی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکوومەتی فرۆشتن و هەناردە کردنی نەوت هەڵکشانی بەدواوە بووە و لە چاو ساڵی پار چەند ئەوەندە بۆتەوە، تەنانەت پارەکانی بەرهەمی ئەم فۆشتنی نەوتەیش بەبێ کیشە و گرفت دەگەڕێتەوە بۆ ئێران بەلام بە گوتەی سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە، لە سەتا ٤٠ی داهاتە نەوتییە پیشبینی کراوەکان لە بوجەی مسۆگەر نەبوو و هۆکاریی سەرەکیی کورتهێنانی بوجە، هەر ئەم داهاتە نەوتیانەیە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ناکۆکییەدا، هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکەوە، بەراوردی کردووە کە کۆی بەهای دابەزاندنی نرخی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین لە ٩ مانگی ئەم ساڵی زاینیدا گەیشتۆتە ٤٠٢ میلیارد. ڕکابەریی ئێران و ڕووسیا لەسەر فرۆشتنی نەوتی گەمارۆدراو بە چین، بۆتە هۆی ئەوی تا بەرهەمەکانی فرۆشتن و هەناردە کردنی نەوت لەگەڵ دۆخی ئاسای و نۆرماڵدا مەودایەکی ماناداری هەبێت.
تێچووەکانی دەوردانەوەی گەمارۆکان لەوانە بەکارهێنانی شێوازە نایاسایی و ناستانداردە خەرجاوییەکانیش، کاریگەریان هەیە لەسەر ئەم داهاتانە.
نامسۆگەر بوونی بوجە تا ئاستی ٣٦٥ هەزار میلیارد تمەن
بەپێی گوتەکانی داود مەنزوور، لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا، لە سەتا ٣٠ی سەرچاوەکانی بوجە مسۆگەر نەبووە. بەپێی یاسای بوجەی ١٤٠٢، دەوڵەت دەبێت بە گوێرەی حەوت لەسەر دوازدەی بوجە لەم ماوەیەدا، زیاتر لە یەک هەزار و ٢١٤ هەزار میلیارد تمەن داهاتی هەبووبا.
بە گوتەی جێگری ئیبراهیم ڕەیسی، ڕادەی مسۆگەر بوونی سەرچاوەکان لەم ماوەدا لە سەتا ٣٠ی بووبا کە دەبێتە ٨٥٠ هەزار میلیارد تمەن، بەم بەراوردە لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا، بوجەی دەوڵەت لەگەڵ زیاتر لە ٣٦٥ هەزار میلیارد تمەن نامسۆگەریی سەرچاوەکاندا بەرەو ڕوو بووە.
سەرباری مسۆگەر نەبوونی داهاتە نەوتییەکان، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە دانی بەوەدا ناوە کە دوو سەرچاوەی داهاتی دیکەی دەوڵەت لە بوجەیشدا، کەمترە لە چاوەڕوانی و پیشبینییەکان.
داود مەنزوور، داهاتی وەبەرهێنانی سامانەکانی دەوڵەت لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا تەنیا ١٠ هەزار میلیارد ڕاگەیاند. داهاتی ڕەچاو کراو لەم شوێنە لە یاسای بوجە ١٠٨ هەزار میلیارد تمەنە و بەم پێیە لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا دەبوو داهاتی نزیک ٦٣ هەزار میلیارد تمەن لە شوێنی وەبەرهێنان بەر دەوڵەت بکەوتبا، لە حاڵێکدا کە ئەم ژمارە مسۆگەر نەبووە و زۆر کەمترە لەم ئاستە ئاماژە پێ کراوە.
بە گوتەیەکی دیکە، ڕادەی مسۆگەر بوونی داهاتەکانی وەبەرهێنانی سامانەکانی دەولەت لە حەوت مانگی ئەم ساڵدا دەگاتە کەمترە لە سەتا ١٦.
هەروەها بە گوتەی سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە، ڕادەی مسۆگەر بوونی داهاتەکانی ڕادەست کردنی کۆمپانیا دەوڵەتییەکان لەم بڕگە زەمەنیەیشدا، کەمترە لە سەتا ٢٥ بووە.
مەتەڵی گەڕانی چەرخی دەوڵەت
بەڵام سەرباری ئەم مسۆگەر نەبوونانە، کاروباری دەوڵەت چۆن دەڕوا و ئەم کورتهێنانانە چۆن دابین کراون؟
سەرۆکی بەرنامە و بوجە لە وڵام بم مەتەڵەدا وتوویەتی، سەرباری ئەوەی کە دەوڵەت لە ڕووی یاساییەوە دەتوانێت تەنخا وەربگرێت، بەڵام بۆ دابین کردنی کورتهێنانەکانی خۆی لە بریی قەرز کردن لە بانکی ناوەندی، پشتی بە پاشەکەوتی کۆمپانیا دەوڵەتییەکان بۆ قەرەبوو کردنەوەی کورتهێنان بەستووە.
بەڵام لە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس لە شێوازی کار کردنی بوجە لە خولی ٤ مانگەی یەکەمی ئەم ساڵدا، بە ڕاشکاوی باسی لەوە کردووە کە کورتهێنانی بوجەی دەوڵەت لەم خولە ٥١ هەزار میلیارد تمەن بووە کە ٢٤ هەزار میلیارد تمەنی لە شوێنی قەرز کردن لە سندووقی پەرەسەندنی نەتەوەیی و ٢٥ هەزار میلیارد تمەنی لە شوێنی حیسابی پاشەکەوت دابین کراوە.
قەرز کردن لە سندووقی پەرەسەندن و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی سندووقەکە، هەڵبەت تایبەتن بەو بڕە پارانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا بەکار نەهاتوون و لە لای دەوڵەت ماونەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە