close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

ئایا عێراق شارۆمەندی لە سەرکردەکانی حیزبە کوردییە ئێرانییەکان دەستێنێتەوە؟

۱۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
عراق شهروندی سران احزاب کُرد ایرانی را لغو می‌کند؟
پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی عێراقی "مستەفا هێجری"، بەڕێوەبەری گشتیی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران" دوای گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بەتاڵ کرا
عراق شهروندی سران احزاب کُرد ایرانی را لغو می‌کند؟
مستەفا هیجری و ئەندامانی حیزبەکەی
عراق شهروندی سران احزاب کُرد ایرانی را لغو می‌کند؟
٧٦ ئەندامی‌تری حیزبە کوردییەکانی ئێران مافی هاووڵاتی‌بوونی عێراقیان لێ دەستێندرێتەوە

میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە لە پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی عێراقی "مستەفا هیجری"، بەڕێوەبەری گشتیی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران" دوای گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەتاڵ کراوە.

چەند سەرچاوەیەک لە ناو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا بە "ئێران وایر"یان ڕاگەیاند کە بەم نزیکانە ئەم کردەوەیە لە بەرامبە کەسایەتییە دیارەکانی دیکەی پارتە کوردییە ئێرانییەکان، کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان‌دا هەیە، دەگیرێتەبەر.

دیپلۆماتکارێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەم بووارەوە بە ئێران‌ وایەری ڕاگەیاند: «ئەم سیاسەتە بەشێکە لە یاداشت و ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان بەغدا و تاران. ئێمە پێبەندین کە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامی نەدەین کە لە سنووری ئێمەدا پلانی بۆ دادەڕێژرێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەم زووانە مافی هاووڵاتی‌بوونی ٧٦ سەرکردە و کەسایەتییە دیاری دیکەی حیزبە کوردییەکانی ئێران، کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانە، هەڵدەوەشێتەوە».

ئه‌م سه‌ڕچاوه‌یه ‌که نایه‌وێت ناوی ئاشکرا بکرێت، له درێژه‌دا باسی له‌وه کرد که داخوازییه‌کانی ئێران تەنیا ئەوە نییە و ئەو وڵاتە دەیهەوێت کە عێراق مافی هاووڵاتی‌بوونی لە ژمارەیەکی زیاتری کوردانی ئێران بستێنێتەوە.

بە وتەی ناوبراو، کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا دەیان هەزار هاووڵاتیی ئێرانی دانیشتووی عێراق "بە شێوەیەکی نایاسایی" ڕەگەزنامەی عێراقیان وەرگرتووە و ئەم بابەتەش ڕێگەیان پێدەدات ئازادانه سەفەر بکەن.

ئەو دیپلۆماتە دەشڵێت: «کۆماری ئیسلامی پێشنیاری پێکهێنانی گرووپێکی کاری هاوبەشی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە. تاران پێشتر ئەم بابەتەی لەگەڵ هەولێر وروژاندبوو».

جگە لە ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان، لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی کوردی ئێران پەنایان بۆ ناوچەی کوردستانی عێراق بردووە و لەوێ دەژین. بەڵام ژمارەی وردی ئەو کەسانە لە هیچ بەڵگەنامەیەکدا باس نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان، کە بەهەمان شێوە نایەوێت ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بۆچوونی جیاواز لەم بارەیەوە دەردەبڕێت و دەڵێت: «هەرچەندە بوونی بەشێک لە لایەنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندایە. کە لە ساڵانی هەشتاکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق کردوویانە، بەڵام یاساکانی کۆچبەری عێراق بە شێوەیەکی دروست سەبارەت بەوان جێبەجێ نەکراون».

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، یاساکانی کۆچبەری عێراق ڕێگە بەو کەسانە دەدەن کە ماوەی ١٠ ساڵە لەم وڵاتەدا ژیاون ڕەگەزنامە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەو مافە لە کوردانی ئێران ڕەتکراوەتەوە. ئەو دەشڵێت: «لەبەر ئەم هۆکارە بەشێکی زۆریان ڕێگەی نایاسایی بەکاردەهێنن و بەڵگەنامە بەدەستدەهێنن، ئەمەش رێک ئەو خاڵەیە کە کۆماری ئیسلامی پەنجەی لەسەر دادەنێت.»

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لە نایاسایی بوونی ئەم کارەی حکوومەتی ناوەندی عێراق کردەوە و وتی: «ئەم بابەتە تەنیا مەبەستی سیاسی لەپشتە».

ململانێی تاران لەگەڵ پارتە کوردییەکان پرسێکی نوێ نییە و مێژووەکەی بارتەقای تەمەنی هەر کام لەو حزیبانە درێژە. بەڵام دوای کوشتنی "مەهسا ژینا ئەمینی" لەلایەن حکومەتەوە لەکاتێکدا کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە دەست‌بەسەر کرابوو و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری "ژن، ژیان، ئازادی"، کۆماری ئیسلامی ئەو حیزبانەی بە هاندانی خەڵک و ناڕازیان تۆمەتبار کرد و دەستبەجێ فشارە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق زیادی کرد و بە مەبەستی سنووردارکردنی چالاکییەکانیان.

دوای سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و هەروەها مانگرتنی بەربڵاو لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، کۆماری ئیسلامی چەند جارێکیش بە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر بارەگا و کەمپەکانی حزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان و دەیان ئەندامی ئەو حیزبانە کوژران و بریندار بوون.

دوابەدوای گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی، هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتن و بەربەرست نانەوە لەهەمبەر چالاکییەکانی ئەو لایەنانە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ئەمانەش ببینە

ژنان

سزای ٢١ مانگ بەندبوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

۱۴ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سزای ٢١ مانگ بەندبوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە