تارا اورامی، هاوڵاتی پەیامنێر، سەقز
داوای لەسێدارەدانی ناوەختی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد، ناڕازیانی سزادراوە بە ئێعدام لە تاران و مشهەد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بنەماڵەی سزاداراوان بە لەسێدارەدان کەتوونەتە ژێر گوشارێکی قورسی دەروونییەوە.
لەوێوە کە لەسێدارەدانی ئەم دوو هاوڵاتییە لە ڕەوتێکی دادپەروەرانەدا دادگایی نەکران، زۆر کەس نیگەرانی لە دەست دانی ئازیزانی خۆیانن.
لە نێویاندا، "پەرهام پەروەری"، پاڵەوانی مەلەوانێتیی ملەی سەقز هێشتا هەر لە دۆخی هەڵپەسێردراو دایە؛ ئەویش بۆ دۆسییەیەک کە دیار نییە بەپێی خستەنە ڕووی کام ڕاستی بە "موحارب" مەحکووم کراوە.
***
بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی پەیامنێری "ئێرانوایەر"، بنەماڵەی "پەرهام پەروەری" و بە تایبەت دایکی دوای لە سێدارەدانی "موحسین شکاری"، تووشی دڵەڕاوکێی ڕۆحی بووە. بەدوادا چوونەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆ یەکلایی بوونەوەی دۆخی منداڵەکەیان هیشتا بێ ئاکام ماوەتەوە.
پەرهام پەروەری تەمەنی ٢٦ ساڵە و تاقە منداڵی ئەم بنەماڵەیە کە دوای تەواو بوونی خوێندن و خزمەتی سەربازی، تارانی بۆ ژیان هەڵبژاردبوو. ئەو تەنیا چەند مانگ پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان، لە کۆمپانیایەکی تایبەتیدا دامەزرابوو و سەری بە کار و ژیانە سەربەستەکەی خۆیەوە قاڵ بوو.
ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەر بوو کە دادگاییەکەی پەرهام بەڕێوە چوو و تۆمەتی "موحارب"یان خستە پاڵی.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە پێشتر "ئێرانوایەر" بڵاوی کردۆتەوە، پەرهام یەکێک لە شەوەکانی مانگی خەزەڵوەر کە لە شوێنی کارەکەی دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، لەگەڵ هێزەکانی سەرکوتدا بەرەو ڕوو دەبێتەوە کە خەریکی شکاندنی سەیارەکان بوون. هێزەکانی سەرکوت پەرهامیان لە سەیارەکەی کێشاوەتەوە دەرەوە و دەستگیریان کردووە.
بە گوتەی یەکێک لە نزیکانی پەرهام، ئەم وەرزشوانە بەندکراوە سیاسییە لە دوای پێوەندیی تێلێفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، باسی هەڵپەسێردراویی دۆسییەکەی کردووە.
ئەو لەم پێوەندییەدا بە بنەماڵەکەی وتووە کە مانگێک بەر لەمە دوایین کۆبوونەوەی دادگایی کردنەکەی بەڕێوە چووە.
بڕیار وابوو کە ئەم حەوتووە بنەماڵەی پەرهام بۆ دیادر لەگەڵ کوڕەکەیان بەڕەو تاران وەڕێ بکەون بەڵام بە هۆی مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەوە، دیدارەکەیان بۆ حەتووی داهاتوو وەدوا خست.
بەڵام لە ئێستادا هەموو گیانیان لێوڕێژە لە نیگەرانی و بێتاقەتی بۆ پەرهام.
بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی پەیامنێرەکەی "ئێرانوایەر"، دوای میدیایی بوونەوەی هەواڵی تۆمەتەکەی پەرهام پەروەری، هەندێک لە بەرپرسان، لەوانە "بێهزاد ڕەحیمی"، نوێنەری سەقز و بانە و "عەبدولسەلام کەریمی"، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماریی تایبەت بە ئێتنیکەکان و کەمەمینەکان بەڵێنی بەدواداچوونیان لە ناو دەامدەزگا یاساییەکان داوە. عەبدولسەلام کەریمییش بە ڕەچەڵەک سەقزییە.
سەرباری بەڵێنی ئەم بەرپرسانە، پێوەندییەکانی ئەم دواییانەی بنەماڵەی پەرهام لەگەڵ بەرپرسان بۆ بەدواداچوونی دۆخی منداڵەکەیان بێ وڵام ماوەتەوە یاخود پێیان وتوون کە دەسەڵاتی پێویستیان نییە بۆ دەستێوەردان لە دۆسییەکەدا.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر باوکی پەرهام، "موزەفەر پەروەری" لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە، خوازیاری پاڵپشتیی هاوڵاتیان بوو لە تاقە منداڵەکەی. بە دوای ئەمەدا، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی سەقز، لەوانە مامۆستایان، پزیشکان، وەرزشوانان و مامۆستا ئایینییەکان بە ئامادە بوونیان لە ماڵی باوکی پەرهام، پاڵپشتیی خۆیان لەم زیندانییە سیاسیە و بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو.
پێ دەچیت لە سێدارەدانی موحسین شکاری و مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد بە هەر ئاماناج و مەبەستێکی سیاسیییەوە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییە ئەنجام درابێت، یەکێک لە بەدواهاتە شاراوەکانی، گوشارهێنانی دووئەوەندە بۆ سەر بنەماڵەی سزادراوانە بە لەسێدارەدان؛ بە تایبەت ئەو ناڕازیانەی کە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێڕدراو بێبەش کراون و بنەماڵەکانیان بێپەنا و پاڵپشتن.
تێبینییەکەت بنووسە