close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

سێ مانگ دوای کوشتنی مەهسا ئەمینی؛ پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان لە ناڕازیان بەردەوامە

۲۶ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
سێ مانگ دوای کوشتنی مەهسا ئەمینی؛ پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان لە ناڕازیان بەردەوامە

لە کاتێک‌دا کە سێ مانگ بەسەر کوشتنی حکوومەتی "ژینا (مەهسا) ئەمینی" لە گرتووخانەی گەشتی ئیرشاد و دەست‌ پێ‌کردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی تێپەڕ دەبێت، چەندین بەرپرسی سیاسی و حکوومەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییەکان سەرباری سەرکوتە توندەکان، کاردانەوەیان نیشان دا.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠١، "ڕۆبێرتا مێتسولا"، سەرۆکی پەرلمانی یەکێتیی ئەوروپا لە لاپەڕەی تویتەری خۆی‌دا نووسی: "سێ مانگ پێش لە وەها ڕۆژێک‌دا ژنێکی گەنجی ٢٢ ساڵان لە گرتووخانەی پۆلیسی ئێران گیانی لەدەست دا. مەرگی دڕندانەی  مەهسا ئەمینی خاڵی وەرچەرخان بوو. ژنان، پیاوان و سەرجەم ئەو کەسانەی لە شەقامەکانی ئێران ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئیلهام بەخش بوون بۆ هەموو جیهان."

ئەو هەروەها زیادی کردوو و وتی: "ئێمە پاڵپشتیتان لێدەکەین و لەگەڵتان دەمێنینەوە."

هاوکات، "جەیمز کلڤێرلی"، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێک‌دا، لەگەڵ ئاماژە کردن بە گەمارۆ مافی مرۆییەکانی ئەم وڵاتە لە دەژی دەسەڵات‌داران و دامەزراوە ئەمنیەتییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی نووسی: "سێ مانگ پێش ئێستا، مەهسا ئەمینی دوای دەست‌گیر کردنی لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێران گیانی لەدەست دا. لەو کاتەوە تا ئێستا، گەمارۆمان خستووەتە سەر زیاتر لە ٤٠  بەرپرسی ئێرانی."

هەروەها گەمارۆدانی زیاتر لە ٣٠٠ کەس، لەوانە سپای پاسداران، بە هۆی پێشێل‌کردنی مافی هاوڵاتیانی ئێرانی، ڕاگەیاند.

 

هاوکات لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا "سەرکوتی دڕندانەی" خەڵکی ئێران لە لایەن حکوومەتەوە بە نیشانەی "ناشەرعی بوونی ڕژیمی دەسەڵات‌دار" بەسەر ئێران زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سێ مانگی ڕابردوودا، ناڕازیان لە زیاتر لە ٨٠ شاری ئێران، درێژەیان بە ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکانی خۆیان داوە.

لەم ماوەیەدا، بەپێی دوایین ئاماری هەواڵدەری هێرانا، لانیکەم ٤٩٠ ناڕازی کوژراون و بە هەزاران کەس دەست‌گیر کراون. 

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێران‌دا، ئێرانیانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات بە کۆبوونەوە بەرینەکانیان لە شارە جیاوازەکانی جیهان‌دا، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە تا هەنگاوی کردەیی لە  دژی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران بگرنەبەر.

حەوتوویی پێشوو، لە کۆبوونەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامی بە هۆی پێشێل‌کردنی سیستماتیک و توندوتیژانەی مافی ژنان و ناڕازیان، لە کۆمسیونی پێگەی ژنی ئەم ڕێکخراوەیە دەرکرا.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ٢٦ ناڕازی لە ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

۲۶ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێبوردنی نێودەوڵەتی: ٢٦ ناڕازی لە ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە