close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ٢٦ ناڕازی لە ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

۲۶ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لێبوردنی نێودەوڵەتی: ٢٦ ناڕازی لە ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی ئاراستەی "غولامحوسەین موحسینی‌ ئێژەیی"، سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی کردووە و داوای لە هاوڵاتیانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵ بدەن بڕیاری لەسێدارەدانی  ٢٦ کەس لە ناڕازیانی ئێران ڕابگرن. 

لەم نامەیەدا کە لە ماڵپەڕ و میدیاکانی سەر بە ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌ لەبەردەست‌دایە، لەسەر لەسێدارەدانی ناوەختی ئەم ناڕازیانە کە تەنانەت لە دادگایی کردنەکانیان لە سەرەکی‌ترین مافی خۆیان بێبەری بوون، هۆشداری داوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەم نامەیەدا بە زمانێکی بڕیاردەرانەوە داوای لە موحسینی ئێژەیی کردووە تاکوو لە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدان لە ئێران و ڕاگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی ناڕازیان، کار بکەن. 

هەروەها لەم نامەیەدا بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەمەی کە دادگایی ئەو ناڕازیانەی کە تا ئێستا ڕاگەیەندراوە یان بڕیاری نادادپەروەرانەیان بۆ دەرکراوە، بە "ساختە" دادەنێت، و لەنامەکەدا هاتووە: "لە هەوڵی (حکوومەت)‌دا بۆ دروست کردنی ترس لە ناو خەڵک‌دا و کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان، (هاوڵاتیان) مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە."

بەپێی ئەم نامەیە، لەو ٢٦ کەسەی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، لانیکەم ١١ کەسیان بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و ١٥  کەسی دیکە سزای ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەسێدارەدانە و لە ئێستادا لە دادگایی کردن‌دان و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین.

حەوتووی ڕابردوو، "موحسین شکاری"، هاوڵاتی ناڕازی خەڵکی تاران و "مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد"، گەنجێکی ٢٣ ساڵانیی ناڕازی خەڵکی مەشهەد بە تۆمەتی "موحارب" کە بە دانپێدانانی زۆرەملی و لە ژێر ئەشکەنجەدا ئەم تۆمەتە بە سەریان‌دا سەپێندرابوو، لەسێدارە دران.

لەگەڵ جێبەجێ کردنی لەسێدارەدانی ئەم دوو گەنجە ناڕازییە، هاڵاتیان لە دەیان شارەی ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر  سزای لەسێدارەدان و بۆ پشتوانی کردن لەو کەسانەی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، هاتنە شەقامەکانەوە.

لە کاتی ئەم ناڕەزایانەوە تا ئێستا، چەندین سیاسەتمەدار و ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپایی لەوانە سوید و ئەڵمان ڕایانگەیاندووە کەفالەتی سیاسی ئەو ناڕازیانەی مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە دەگرنە ئەستۆ.

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

دەرکردن لە شۆرای ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

۲۴ سەرماوەزی ۱۴۰۱
مانا نیستانی
دەرکردن لە شۆرای ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان