close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

موحسینی ئێژەیی لە کوردستان باسی هەموو شتێکی کرد جگە لە دەزگای دادوەری

۱۵ گوڵانی ۱۴۰۲
تارا اورامی
خوێندنەوەی وتارە لە ۴ خولەکدا
ئایا دەسەڵاتەکانی ئێژەیی بۆ دامەزاندنە؟ بۆچی ئەو لە دوای حەوت مانگ سەرکوت و زیندانی کردنی ناڕازیانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، کە لە کوردستانەوە سەری هەڵدا، هیچ ئاماژەیەکی بەو ڕووداوانەی لەو ماوەیەدا ڕووی دا و تا ئێستا بەردەوامە، نەکردووە؟

ئێژەیی ل کاتی گەیشتنی‌دا بۆ کوردستان، لە فڕۆکەخانەی سنە وتی: "یەکێک لە ئامانجەکان ئەمەیە کە کێشەکانی بەشێک لە دەسگای دادوەری ببینم و چارەسەریان بکەم. لێرەدا یەکێک لە پرسە گرینگەکان، دامەزراندنی خەڵک، گەشەی ئابووری، ئەمنییەتی وەبەرهێنانە"

ئەگەرچی نەبوونی سنووری دیاری‌کراو لە پانتای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، کە دەگەڕێتەوە بۆ شاردنەوەی کارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری بڕیار و جێبەجێ کردنی دادپەروەری، بەڵام لە حەوت مانگی ڕابردوودا بە هەزاران هاوڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی هێزە ئەمنییەتی، نیزامی و دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بەسەریان بردووە.

زیادی بوونی وشیاری کۆمەڵگا لەسەر دەرئەنجامی تێکدەرانەی بڕیارەکانی حکوومەت لە لایەکەوە و زیادبوونی ڕێژەی ناڕەزایەتی لە لایەکی دیکەوە، وێڕای تێچووە قورسەکانی سەرکوت‌کردن لەوانە بەرپرسی دەزگای دادوەریی گەیاندبێتە ئەو شوێنە لەبری ئەوەی باسی مەیدانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بکات، ڕوو لە بەڵێنەکان بکات.

تارا هەورامی

١٤ی گوڵانی ١٤٠٢، "غولامحوسەین موحسینی‌ئێژەیی"،بەرپرسی دەزگای دادوەری لە درێژەی سەفەرەکانی‌دا سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد. ئێژەیی لە فڕۆکەخانەی شاری "سنە، باسی لە پێڕاگەیشتنی دۆخی ئابووری، دامەزراندن و وەبەرهێنان لەسەر بنەمای کانزاکانی کوردستانی کرد. ئەم وتە و بەڵێنانە بۆ دامەزراندن لە کوردستان لە حاڵێک‌دا لە لایەن بەرپرسی دەزگای دادوەریەوە هێنرایە بەر باسەوە، کە ئەم بڵێن و بەرنامانە لە چوارچێوەی حکوومەت‌ دایە. ئێژەیی لە چەند ڕستەیەکی کورت‌دا سەبارەت بە دەزگای دادوەری ئاماژەی بە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بێ‌حیجابی کرد و ئەوەی بە دزی و تاوان ناودێر کرد. 

***

ئێژەیی لە کاتی گەیشتنی‌دا بۆ کوردستان، لە فڕۆکەخانەی سنە وتی: "یەکێک لە ئامانجەکان ئەمەیە کە کێشەکانی بەشێک لە دەزگای دادوەری ببینم و چارەسەریان بکەم. لێرەدا یەکێک لە پرسە گرینگەکان، دامەزراندنی خەڵک، گەشەی ئابووری، ئەمنییەتی وەبەرهێنانە" بەرپرسی دەزگای دادوەری لە بەشێکی دیکەی وتەکانیی‌دا وتی: "ئێرە کانزا و کارگەی هەیە کە داخراون یان دەتوانێت گەشەی زیاتری پێ‌بدرێت. دەمانەوێت ئەم کێشانە چارەسەر بکەین."

ئایا دەسەڵاتەکانی ئێژەیی بۆ دامەزاندنە؟ بۆچی ئەو لە دوای حەوت مانگ سەرکوت و زیندانی کردنی ناڕازیانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، کە لە کوردستانەوە سەری هەڵدا، هیچ ئاماژەیەکی بەو ڕووداوانەی لەو ماوەیەدا ڕووی دا و تا ئێستا بەردەوامە، نەکردووە؟ 

ئەگەرچی نەبوونی سنووری دیاری‌کراو لە پانتای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان‌دا، لە بوارەکانی بڕیار و جێبەجێ کردن‌دا دەگەڕێتەوە بۆ سەرپۆش دانانی کۆماری ئیسلامی لەسەر کارەکانی، بەڵام لە حەوت مانگی ڕابردوودا بە هەزاران هاوڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی هێزە ئەمنییەتی، نیزامی و دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بەسەریان بردووە. بەشێک لەم کەسانە بە دانانی بارمتەی قورس  و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە گرتووخانەکان‌دا دەستبەسەرن. ئەمە جگە لەو زیندانیانەن کە پێش‌تر و بە تۆمەتگەلی جیاواز دەستبەسەر بوون یان لە زیندان‌دا بەسەر دەبەن.

بنەماڵە دادخوازەکان و دۆسیە هەڵپەسێراوەکان کاریگەری لەسەر ژیانی زۆرینەی خەڵک دانەوە و هەم لە ڕوون کردنەوەکان و چاوپیکەوتنەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە بەرپرسی دەزگای دادەوەری هیچ جێگە و پیگەیەکیان نەبووە. ئێژەیی خۆی ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە کردەوە سەرکوتگەرەکان کە لە ڕێگەی زیندانی‌کردن و سزای قورس وەک لەسێدارەدان جێبەجێ کراون. 

"پەرهام پەروەری" تەنیا یەکێک لە هاوڵاتیانی کوردستانە کە تا ئێستا بە تۆمەتی "موحاربە" لە زیندان‌دا بەسەر دەبات. زۆربەی ناڕازیانی دیکە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان چاوێک یان هەردوو چاویان لەدەست داوە. بەشێکی بە هۆی تەقەی چەکی جەنگییەوە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە، یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەیان لەدەست داوە. لە هەر شارێک گۆڕی تازە دروست کراوە بەڵام بەرپرسی  دەزگای دادوەری لە سەفەرێک‌دا بۆ ئەم پارێزگایە بە نیازە بێکاری چارەسەر بکات و بگەڕێتەوە!

ئەمە لە حاڵێک دایە چەندین جار بینراوە بەرپرسانی دەزگای دادوەری لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی و دەوڵەتی و تەنانەت نیزامیش سەردانی بەشێک لە ماڵی قوربانیانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانیان کردووە بە دانی مەرج داوای لێخۆش بوونی خوێنەکانیان لێ‌کردوون؛  لەوانە وەرگرتنی یارمەتی حکوومەتی یان ئەندامێتی لە "بونیاد شەهید"دا.

لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی‌دا کاتێک دەگاتە دادخوازی بنەماڵەکان، دەزگای دادوەری خۆی لە قبووڵ کردنی بەرپرسیارێتی دەبوێرێت. دۆسیەی "فەرەیدون مەحمودی" یەکێک لەم نموونانەیە کە لە لایەن دادگاوە بڕیاری قەدەغەکردنی لێپێچینەوە بۆ تۆمەتباران دەرکراوە. 

بەڵام کانزاکان تۆمار دەکەین

لەو وەها بارودۆخێک‌دا، یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی سەفەر و وتاردانەکانی ئێژەیی، پرسی کانزاکان بوو؛ ئەو کانزایانەی لە ساڵانی ڕابردوودا جێگەی مشتومڕی دوو گرووپ بووە. لە لایەکەوە حکووەتییەکان و خاوەنی کازاکان و لە لایەکی دیکەوە، خەڵک و لایەنگرانی ژینگە. حکوومەت بەو بیانووەوە کە ئەم کانزایانە دەتوانن بۆاری دامەزراندن جێبەجێ بکەن، سەردانی هەر شوێنێکی کوردستانی کردبێت کانزایەکی تۆمار کردوو بەڵام ئەم کانزایانە زیاتر بە شێوەی ڕانت ڕادەست کراون. ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرجەم دامەزراندەکان لە شوێنی کانزاکانی کوردستان، زیاتر لە سێ هەزار کەس بووە. 

لە لایەکی دیکەوە، بەپێی یاسا، دەبێت ۱٥٪ ی ئەو مووچە حکوومەتیانەی کە لە لایەن خاوەن کانزاکانەوە دراون، بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی پارێزگاکە. لە ماوەی ۹ مانگی ساڵی ڕابردوودا، لە ۹۷۳ میلیارد تمەنی ئەو مووچە حکوومەتیانەی لە خاوەن کانزاکان وەرگیراوە، دەبێت نزیکەی ۱٤٦ میلیاد تمەنی بگەڕێندرایەتەوە بەڵام تەنیا ۳۲ میلیارد و ٥۰۰ میلیۆنی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنە ئەم پارێزگایە. زیاترین ژمارەی کانزاکانی پارێزگای کوردستان لە شارەکانی سەقز بە ٦۱ کان، سنە و قوروە هەرکامێکیان بە ٥۹ کان، بیجاڕ بە ٤٥ کان و کامیاران بە ٤۹ کان هەڵکەوتووە. 

وێرانکاری ژینگە دادەپۆشین

بەشێکی دیکە کە لە ڕوون کردنەوەکانی ئێژەیی‌دا هیچ ئاماژەیەکیان پێنەکرا، لەناوچوونی ژینگە بوو لە درێژەی کارە تێکدەر و بێ‌بیرکردنەوەکانی بەرپرسان لە پێناو ئابووریی و دامەزراندنەکان‌دا بە پشت‌بەستن بە کانزاکان بوو. ئەمە لە حاڵێک‌ دایە لە پارێزگای کوردستان تێکدانی ژینگە بە پرسێکی خەڵکیی دێتە ئەژمار، بۆ نموونە، ئێژەیی و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە زیانە ژینگەییەکانی کانزای ئاڵتوونی "قوڵقوڵە" هیچ باسێکیان نەکردووە کە بەردەوام ڕەخنەی چالاکانی ژینگەپارێزی بە دوای خۆی‌دا هێناوە. ئەگەری پیس بوونی ئاوی بەنداوی "چراغوەیس" یان لە ناوچوونی گیانلەبەران لەو ڕەخنانە بووە کە ڕووبەڕووی ئەم کانزایانە کراوەتەوە. بەڵام حکوومەت تەنیا بە گواستنەوەی شوێنی ئەم کارگەیە وەبەرهێنان، زیانەکان و بێفیکرییەکانی شاردووەتەوە. 

هەروەها بەردەوام‌بوونی فرۆشتنی کەرەستەی خاو لە وەبەرهێنانی کانزاکانی کوردستان پرەنسیپی سەرەکییە و جیا لەو زیانانەیە کە بۆ هۆی هات‌وچۆی زۆری کامیۆنەکانەوە گەیاندوویەتی بە جادەکان و ژێرخانی ئەم پارێزگایە. 

زیادی بوونی وشیاری کۆمەڵگا لەسەر دەرئەنجامی تێکدەرانەی بڕیارەکانی حکوومەت لە لایەکەوە و زیادبوونی ڕێژەی ناڕەزایەتی لە لایەکی دیکەوە، وێڕای تێچووە قورسەکانی سەرکوت‌کردن لەوانە بەرپرسی دەزگای دادوەریی گەیاندبێتە ئەو شوێنە لەبری ئەوەی باسی مەیدانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بکات، ڕوو لە بەڵێنەکان بکات. لە هەمان کات‌دا نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەمان زیادبوونی وشیاری وایکردووە کۆمەڵگەی مەدەنی و هاووڵاتیانی کوردستان ڕێگری بکەن لە وەبەرهێنانی بێ‌سنووری کانزاکان لەلایەن دەسەڵاتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ئەمانەش ببینە

هەواڵ

مەولەوی عەبدولحەمید: گەمارۆکان لە سوودی ئاغازادەکان بوو کە نەوتیان فرۆشتووە

۱۵ گوڵانی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەولەوی عەبدولحەمید: گەمارۆکان لە سوودی ئاغازادەکان بوو کە نەوتیان فرۆشتووە