مەولەوی عەبدولحەمید، ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان لە درێژەی وتارە ناڕەزایەتییەکانی نوێژی هەینی ئەم شارەدا، ئەمڕۆ بە ئاماژە کردن بە کێشەکانی بژێوی ژیان و وتەی بەشێک لە بەرپرسان کە وتبوویان "گەمارۆ خێر و بەرەکەتە و وڵات پێی ئاوەدان دەبێتەوە"، وتی"کوێ ئاوەدان بووەوە؟ ئەم گەمارۆیانە سوودی بۆ ئاغازادەکان بوو کە نەوتی گەمارۆدراویان فرۆشتووە، بەڵام بە سوودی میلەت نەبوو."
بەڕێز عەبدولحەمید مولازێهی لە ڕوونکردنەوەی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵک وتی: "ئێوە هێزە نیزامییەکانتان برسین، فەرمانبەرە حکوومەتییەکانتان برسین ئەگەر ١٠ میلیۆن وەربگرن دەبێتە دووسەد دۆلار. مەگەر دەکرێت بەم پارەوە بژیێیت و تێچووی کرێ و دەوا و دەرمان بدەیت؟"
ئەم پیاوە ئایینییە پلە باڵایەی ئەهلی سونەت بە ڕەخنە گرتن لە پێداگری کۆماری ئیسلامی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی وتی: "ئێوە هەموو دەرفەتەکانتان بۆ چارسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمی لەدەست داوە. نەمانتوانی کێشەی گەمارۆکان چارەسەر بکەین. ئەو بەها ئەتۆمییەی کە وڵاتەکەی گەیاندە ئێرە چەند بوو؟"
بەڕێز عەبدولحەمید بە ئاماژە کردن بە "پلانی بەرهەمهێنانی موڵک و ماڵی حکومەت" باسی لەوە کرد: "ئێستا دەبیسترێت کە دەیانەوێت زۆر شت بفرۆشن، بەڵام پێویستە بزانن کێشەکانی وڵات بەو شتانە چارەسەر نابێت و ئەمە میلەتداری نییە”.
بەپێی بیستراوەکان خەڵکی زاهێدان بە ئامادەبوونی بەرینیان لەم نوێژی هەینییەدا، پشتیوانیان لە مەولەوی عەبدولحەمید کرد. کەشی زاهیدان ئەمنییەتی ڕاگەیەندراوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە لیباس شەخسییەکان لە دەوروبەری مزگەوتی مەکی لە زاهیدان جێگیر کراون.
تێبینییەکەت بنووسە