close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

١٣ هاوڵاتیی بەهایی بە زیندان، دوورخستنەوە، جەریمە و بێبەش‌کردن لە مافە کۆمەڵایەتییەکان سزا دران

۲۳ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
کیان ثابتی
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
دادگای شۆڕشی کەرەج ١٣ هاوڵاتیی بەهایی بە زیندان، دوورخستنەوە، جەریمە و بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان سزا داوە.
دادگای شۆڕشی کەرەج ١٣ هاوڵاتیی بەهایی بە زیندان، دوورخستنەوە، جەریمە و بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان سزا داوە.

دادگای شۆڕشی کەرەج ١٣ هاوڵاتیی بەهایی بە زیندان، دوورخستنەوە، جەریمە و بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان سزا داوە. ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەت‌گەلێکی وەک "بێڕێزی کردن و چالاکیی پەروەردەیی و پروپاگاندا بە دژی شەرعی ئیسلام"، "بەشداریی لە پێکهێنانی گرووپ و ئیدارەدانی ژمارەیەک کەس بە مەبستی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات لە ڕێگەی پروپاگاندا بۆ بەهاییەت لە ناو منداڵان، لاوان و گەنجان"، "چالاکیی پەروەردەیی و پروپاگاندایی دژ بە شەرعی ئیسلام لە ڕێگەی پەروەردە و پروپاگاندا بەپێی پەروەردەی بەهاییەت لە باخچەیکانی منداڵان" و "پروپاگاندا بە دژی شەرعی ئیسلام لە ڕێگەی پەروەردەی کوچینگ" دادگایی کراون.

بەپێی سزایەک کە دەرکراوە، "عەفیف نەعیمی"، هاوڵاتیی تەمەن ٦١ ساڵانی بەهایی بە حەوت ساڵ زیندان، پێنج میلیارد تەمەن جەریمەی نەختی، پێنج ساڵ بەبێش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان، دوورخرانەوە بۆ پارێزگای ئەلبورز، قەدەغە کردنی چوونە دەرەوەی بۆ دەرەوەی وڵات و چالاکیی کۆلتوری و پەروەردەیی بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا دراوە.

عەفیف نەعیمی یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی پێشووی کۆمەڵگای بەهایی ئێران کە لە نێوان ساڵەکانی ١٣٨٧ تا ١٣٩٧ خولێکی سزادانی ١٠ ساڵانی لە زیندانەکانی "ئێڤین" و "ڕەجایی شار"دا تێپەڕ کردووە.

دوو هاوڵاتیی بەهایی‌ دیکە بە ناوەکانی "سامان ئوستوار" و "کامیار حەبیبی" هەر کامەیان بە پێنج ساڵ زیندان، ٥٠ میلیۆن تمەن جەریمەی نەختی، پێنج ساڵ بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان، دوورخرانەوە بۆ پارێزگای ئەلبورز، قەدەغە کردنی رۆشتن بۆ دەرەوەی وڵات و چالاکیی کۆلتوری و پەروەردەیی بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا دراون.

عەفیف نەعیمی و سامان ئوستوار پاش هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی دەیان هاوڵاتیی بەهایی لە ڕۆژی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١، لە شاری کەرەج دەستگیر کران.

کامیار حەبیبی لە ڕۆژی ١٩ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی‌دا لە شاری کەرەج دەستگیر کرا. ئەم سێ هاوڵاتییە بەهایییە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە لە زیندانی "قزڵ حەسار"ی کەرەج ئازاد کران.یەکێکی دیکە کە ناوی لەم دۆسییەدا هاتووە، "ڕاملە تیرگەرنژاد"، هاوسەری کامیار حەبیبییە کە بە سێ ساڵ زیندان سزا دراوە. هەروەها دادگا وەک سزادانی تەواوکارانە، ئەم هاوڵاتییە بەهاییەی بە ٣٠ میلیۆن تمەن جەریمەی نەختی، پێنج ساڵ بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان، دوو ساڵ قەدەغە کردنی چوونە دەرەوە بۆ دەرەوەی وڵات، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ پارێزگای ئەلبورز و دوو ساڵ قەدەغە کردنی چالاکییە پەروەردەیی و کولتوورییەکان سزا داوە.

ڕاملە تیرگەرنژاد لە بەرواری ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ بۆ لقی لێپرسینەوە لە دادسەرای گشتی و شۆرشی پارێزگای ئەلبورز بانگهێشت کرا و دوای ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی، ئازاد کرا.

"ئیلهام شارقی ئارانی" و "سابین یەزدانی" دوو تاوانباری دیکەی ئەم دۆسیەیە، هەر کامە بە سێ ساڵ زیندان، پێنج ساڵ بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکان، دوو سال قەدەغەی نیشتەجێ بوونی لە پارێزگای ئەلبورز، دوو ساڵ قدەغەی چوونە دەرەوەی لە وڵات و دوو ساڵ قەدەغە بوونی هەر جۆرە چالاکییەکی پەروەردەیی و کولتووری  سزا دراون.

بڕیاری سزادانی "بیتا مومتازی"، "شەهرزاد مەستووری"، "سەدەف تیرگەر"، "نگین ڕەزایی"، "سەهبا ئەدیانی" و "نەکیسا سادقی"یش هەر کامە بە ٢٥ مانگ زیندان، جەریمەی نەختی، پێنج ساڵ بێبەش بوونی لە مافە کۆمەڵایەتییەکان، دوو ساڵ قەدەغەی نیشتەجێ بوون لە پارێزگای ئەلبورز، دوو ساڵ قەدەغە بوونی چوونەدەرەوە لە وڵات و دوو ساڵ قەدەغە بوونی هەر جۆرە چالاکییەکی پەروەردەیی و کولتووری سزا دراون.

لە بڕیاری سزادانەکان‌دا دیاری نەکراوە پێنج ساڵ بێبەش بوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی تۆمەتبارەکان، ئاماژەیە بە بێبەش بوون لە کام مافە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە بەهاییەکان لە ئێران‌دا وەک کەمینەیەکی ئایینی بە فەرمی نەناسراون و لەم ڕووەوە لە زۆربەی مافەکانی هاوڵاتی بوون لەوانە مافی خوێندنی باڵا، مافی کار لە دام‌ و دەزگا دەوڵەتی و نیمچە دەوڵەتییەکان، چالاکییە کولتووری، هونەری و وەرزشییەکان، ئازادیی ڕا دەربڕین و بەڕێوەچوونی ئازادانەی ڕێ‌وڕەسمە ئایینییەکان بێبەش کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئەمانەش ببینە

هەواڵ

دۆلاری ئەمریکا گەیشتە سنووری ٤٦ هەزار تمەن

۲۳ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دۆلاری ئەمریکا گەیشتە سنووری ٤٦ هەزار تمەن