close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

۲۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
شهروند خبرنگار
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

 

تارا هەولامی، هاوڵاتی‌پەیامنێر

پاش نیوەڕۆی یەکشەمە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، ژەهراویی کردنی قوتابیان گەیشتە شاری "سەقز". دوای ئەو هێرشانەی کرایە سەر قوتابخانەکانی "مێعراج"، "تاڵەقانی" و "سومەیە" بنەماڵەی قوتابیان و خەڵک لەبەردم قوتابخانەی مێعراج کۆبوونەوە و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەم ڕووداوە بە دژی کۆماری ئیسلامی دروشمیان وتەوە؛ هەروەها ئاڵای ئێرانیان لەسەر دیواری ئەم قوتابخانەیە هێنایە خوارەوە. هاوکات لەگەڵ ئاگادار کردنەوەی میدیا خۆجێییەکان بۆ بڵاو نەکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە لایەن خەڵکەوە ڕاگەیەندراوێک بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بڵاو کرایەوە و دوا بە دوای ئەوە هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتگەرەکان لە نێو شاردا جیگیر کراون. ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١ دوای کوژرانی "ژینا (مەهسا) ئەمینی"، و لە پاش ئەسپەردە کردنی ئەو لە گۆڕستانی "ئایچی" شاری سەقز دەستی پێ‌کرد.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە یەکەم جارە قوتابخانەکانی شاری "سەقز" دەکرێنە ئامانجی ژەهراویی کردنەوە. شایەتحاڵان دەڵین کە زۆربەی قوتابیانی قوتابخانەی "مێعراج" لە گەڕەکی شانازی ئەم شارە، بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام خومەینی" گوازراونەتەوە. 

یەکێک لە ئامادەبووان لەو شوێنەدا، بە هاوڵاتی‌پەیامنێریی "ئێران‌وایەر"ی وتووە کە چەند خولەکێک بەر لە کۆتایی هاتنی بەشی بەیانیانی قوتابخانە، دەنگێکی بەرز بیسترا: "بۆیەکی ناخۆش هاوشێوەی بیبەری توند بڵاو کرایەوە. بەخێرایی سەرنجەکان بەرەو قوتابخانەی مێعراج ڕاکیشرا و لەناکاو دەنگ و هەرا لە کچانی قوتابییەوە بەرز بوویەوە."

بەپێی وتەی ئەو کەسانەی چەند خولەک دوای ئەم ڕووداوە لەو شوێنە ئامادە بوون، زۆربەی کچانی قوتابی قوتابخانەی مێعراج  لە گەڕەکی شاناز تووشی هەناسە تەنگی بوون: "ئەو خەڵکانەی لە دەوروبەری قوتابخانەکە بوون خۆیان گەیاندووەتە ئەو قوتابخانەیە، بەڵام بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانەیە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خەڵک کردبوو. دوای چەند خولەک دەنگی ئاگادارکردنەوەی ماشێنی فیراگوزاری هات و هیزەکانی فریاگوزاری گەیشتن. لەم کاتەدا بوو کە بەڕێوەبەری قوتابخانە دەرگاکەی کردەوە. هاوکات خەڵک و بنەماڵەی قوتابیان لەوێ ئامادە بوون. خەڵک هەوڵیان دابوو بەخیرایی قوتابیان لەو شوێنە دوور بخەنەوە، بەڵام ژمارەی ئەوە قوتابیانەی ژەهراویی کرابوون زۆر بوون و ژمارەی ماشێنەکانی فریاگوزاری زۆر کەم بوو. هەر بەم هۆیە ژمارەیەک لە بنەماڵەکان بە ماشێنی خۆیان قوتابییەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە." 

بەپێی زانیارییەکانی "ئێران‌وایەر"، پەروەردە و بارهێنانی سەقز و سەرۆکی ناوەندی دەرمانی ئەم شارە بانگەشە دەکەن سەرجەم قوتابیان دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵین ژمارەیەک لەو قوتابیانەی زیانیان پێ‌گەیشتووە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و بەدواداچوون بۆ باری تەندروستیان دەکرێت.

هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی قوتابیانی قوتابخانەی "مێعراج" بۆ نەخۆشخانە، کۆبوونەوەی خەڵک لە بەردەم ئەم قوتابخانەیە گۆڕا بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە کۆماری ئیسلامی.

یەکێکی دیکە لە ئامادەبووان لەو شوێنەدا ڕوونی دەکاتەوە  و دەڵێت: "بینینی دۆخی خراپی قوتابیان، خەڵکی تووڕە کرد و بە دژی حکوومەت و بەتایبەت کەسایەتی "عەلی خامنەیی" دروشمیان وتەوە. لەو کاتەدا هێزەکانی دژە شۆڕش و ئینتیزامی  لەوێ ئامادە بوون و لە نێوان خەڵک و ئەم هێزانەدا تێکهەڵچوون ڕووی دا. هێزەکانی دژە شۆڕش بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ خەڵکی ناڕازی‌ و بڵاوە پێ‌کردنیان تەقەیان لە خەڵک کرد و ئەم دۆخە دوو کاتژمێر درێژەی هەبوو."

باوکی یەکێک لە قوتابیان: کچەکەم توانای بە پێ ڕۆیشتنی نییە

باوکی یەکێک لەو کچانە بە هاوڵاتی‌پەیامنیری "ئێران‌وایەر"ی وتووە لە دۆخێک‌دا کچەکەی بینیوە کە سەرگێژەی و دڵتێکەڵهاتنی توانای ڕۆیشتنی نەبووە: "کاتیک ئاگادار کرامەوە، بەخێرایی خۆم گەیانده  قوتابخانە و کاتێک کچەکەمم نەدۆزیەوە، چووم بۆ نەخۆشخانە و ئەوێ زۆر قەرەباڵخ بوو. قوتابیان، بنەماڵەکانیان و جەماوەریکی بەرچاو لە هاوڵاتیان لە نەخۆشخانە و دەورووبەری ئامادە بوون، هەرچۆنێک بوو توانیم کچەکەم بدۆزمەوە."

ئەو لە درێژەدا باسی لەوە کرد: "هەوڵە سەرەتاییەکان ئەنجام درابوو و کارمەندەکان وتیان کێشەیەکی وای نییە دەتوانێت بچێتەوە ماڵەوە. بەڵام کچەکەم لە ڕێگای ماڵەوە هێشتا لاواز بوو و نەیدەتوانی بە پێ بڕوات، ناچار بووم جارێکی تر بیبەمەوە بۆ نەخۆشخانە. ئێستا چەند کاتژمێرێک تێپەڕیوە و چووینەتەوە بۆ ماڵەوە."

یەکێک لەو قوتابیانە بۆ بنەماڵەکەی گێڕاوەتەوە کە لە پۆلەکانیان دانیشتبوون، کە لەناکاو دەنگێکی بەرزیان بیستووە و چەند چرکە دواتر بۆیەکی توندیان بیستووە. ئەو و هاوپۆلییەکانی باری تەندورستیان تێکدەچێت و هەوڵیان داوە خۆیان بگەێننەوە حەوشەی قوتابخانە. ئەوان ویستبوویان لە قوتابخانە بچنە دەرەوە کە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ڕێگری لێ‌کردبوون.

تا ئێستا هیچ دەسەڵاتێکی فەرمی  بەرامبەر ئەم ژەهراویی‌کردنە هەڵوێستی نەگرتووە. ئێوارەی ڕووداوەکە لە فەرمانداری شاری سەقز بۆ بەدواداچوونی ئە بابەتە کۆبوونەوەیەک ئەنجام‌درا، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە شێوەی گشتی و ئاشکرا بڵاونەکراوەتەوە.

"هێنگامە محەمەدی"؛ وەرزشوانێکی پاڵەوان لە نێو ژەهراویی‌کراوان‌دا

هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

یەکێک لە خوێندکارە ژەهراویی‌کراوەکانی قوتابخانەی مێعراج بە ناوی "هێنگەمە محەمەدی"، خاوەنی میدالیای زێڕە لە پاوەرلیفتینگی گەنجان. هێنگامه وەرزشوانێکە کە لە ١٦ی خاکەلیوەدا لەلایەن بەرپرسی بەشی وەرزشی لاوانی شاری سەقزەوە ڕێزی لێ‌گیرابوو.

هەواڵی ژەهراویی بوونی هێنگامە محەمەدی لە لایەن سەرچاوە خۆجێییەکانەوە پشت‌ڕاست کراوەتەوە. 

هێشتا بە شێوەی فەرمی ژمارەی ئەو قوتابیانەی ژەهراویی کراون و هەروەها لە چ دۆخێکی چارەسەری و دەرمان‌دا بەسەر دەبەن پشت‌ڕاست نەکراوەتەوە. 

هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

فەرمانی بێ‌دەنگی بۆ میدیاکان؛ خەڵک ڕاگەیاندنی گردبوونەوەیان دا

بەپێی زانیارییەکانی "ئێران‌وایەر"، هاوکات لەگەڵ هێرش بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز، پەیامێک سەبارەت بە سانسۆرکرن بۆ میدیاکان نێردراوە. لەم پەیامەدا، لە لایەن"بەڕێوەرایەتی دەستەی چاودێری ڕۆژنامەوانی" نێردراوە بۆ بەرپرسی میدیاکان کە "دەبێت میدیاکان خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی [ژەهراویی کردن] بێ‌بەڵگە بە دووربگرن."

لەم ڕاگەیاندنەدا تاکە دەسەڵاتی باوەڕپێ‌کراو "وەزارەتی پەروەردە و بارهینان" و "وەزارەتی وڵات"ـە. بەڕێوەبەرایەتی دەستەی چاودێری ڕۆژنامەوانی نووسیویەتی: "بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی وەک "تۆمەتی ژەهراویی‌کردنی نوێ لە قوتابخانەکان" و ناوەڕۆکی هاوشێوە و پەیوەندیدار دەتوانێت شەپۆلی نوێی نیگەرانی لە کۆمەڵگادا دروست بکات، بەتایبەتی بە گێڕانەوەی سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو، لەوانە بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگاکان کە ڕەنگە ئاگادار نەکرابێتنەوە. پێچەوانەی ئەم سیاسەتە میدیاییەیە، و لە ڕەهەندی نەتەوەییەوە زیانی جدی بە وڵات بگەیەنێت."

هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

دوا بەدوای ئەم ڕووداوانە، چەندین ڕاگەیەندراو لە نێو خەڵک‌دا بڵاو کرایەوە کە داوا لە خەڵک کرابوو لە مەیدانی "هەڵۆ"[جمهوری] ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن. لەم ڕاگەیەندراوەدا کە بە ناوی "قوتابیانی شۆڕشگێڕی سەقز" بڵاوکرایەوە هاتووە: "هاوشاریانی بەڕێزی شاری سەقز، هەر وەک ئاگادارن، ئەمڕۆ چەند قوتابخانە لە لایەن هێزە بونیادگەراکانی حکوومەتەوە هێرشی کیمیایی کرایە سەریان و منداڵەکانمان بوونە قوربانی ئەم هێرشانە و ناڕەزایەتی خەڵک بەرامبەر ئەم بابەتە لەگەڵ کاردانەوەی توندی هێزە ئەمنییەتییەکان ڕووبەڕوو بوویەوە. ئێمە قوتابیانی شاری سەقز بە پشتیوانی مامۆستاکان، بنەماڵەکان و هاوڵاتیان داوا لە خەڵکی ناڕازی دەکەین بۆ هەڵوێست گرتن و نیشان دانی ناڕەزایەتی بەرامبەر هێزە فاشیستەکان لە مەیدانی هەڵۆ کۆ ببنەوە."

هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

دوای بڵاو بوونەوەی بەرفراوانی ئەم بانگەوازە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کشی شاری سەقز ئەمنییەتییە. هێزە نیزامی و چەکدارەکان لە گەڕەکەکانی ئەم شارە لەوانە مەیدانی "جمهوری"، "قودس" و "موعەلم"، ڕێگەیان لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک گرتووە. 

لە هەمان کات‌دا، زۆربەی قوتابیان ڕایانگەیاندووە کە دووشەمە ٢١ی خاکەلیوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ژەهراویی‌کردنی قوتابیان، لە پۆلەکانیان ئامادە نابن. هەروەها بەشێک لە مامۆستایان پشتیوانیان لی‌کردوون. 

هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی سەقز: کەشی ئەمنییەتی و سانسۆر لە شاردا

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئەمانەش ببینە

هەواڵ

ژەهراویی‌کردنی قوتابیان؛ ناڕازیان لە سەقز دروشمی "مرگ بر خامنەی"یان وتەوە

۲۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ژەهراویی‌کردنی قوتابیان؛ ناڕازیان لە سەقز دروشمی "مرگ بر خامنەی"یان وتەوە