close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

شێوازی تازەی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد؛ هەڕەشە لە ژنان بە کامێرای سەر جلەکانیانەوە

۲۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۵ خولەکدا
شێوازی تازەی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد؛ هەڕەشە لە ژنان بە کامێرای سەر جلەکانیانەوە
شێوازی تازەی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد؛ هەڕەشە لە ژنان بە کامێرای سەر جلەکانیانەوە

چەند مانگێک هیچ باسێک نەبوو. یان لانیکەم ئامادەییەکان کاڵ‌تر ببوەوە. کە لە پاڵمانەوە تێپەڕ دەبوون و بە وتنەوەی کۆمەڵێک ڕستەی وەک "حیجابەکەتان بپارێزن"، "سەرپۆشەکەت لەسەر بکە" یان "ئێرە وڵاتێکی ئیسلامییە"، هەوڵیان دەدا کاریگەرییەک لەسەر زەینی ئێمە دابنێن. هەندێک کاتیش وەنێک لە گۆشەی مەیدانە سەرکییەکان یان چوارڕیانێکی گرینگی شارەکە دادەنا. بەڵام بۆ خۆیشیان بایی ئەوەندە تاقەتیان نەبوو هۆشدارییەک بدەن و هەر سەریان بە قسە و باسی خۆیانەوە قاڵ بوو. بەڵام لەم ڕۆژانەدا بە تایبەت دوای گیان بەخت کردنی "ئارمیتا گراوەند"، ئەو کچە لاوەی کە بەبێ حیجابی زۆرەملێ لە ڕێگای قوتابخانە بە شێوەیەکی گوماناوی لە وێستگەی مێترۆی "شوهەدا" چووە کۆماوە و گیانی بەخت کرد، ئامادەیی هێزەکانی "گەشتی ئیرشاد"، زیاتر بووە؛ هەرچەند کچانی ڕێک‌پۆش و ئازادی شارەکە هێشتا هەر لە شەقامەکان‌دا ئامادەن.

***

کچەکە مانتۆیەکی لەبەر کردووە و لە وێستگەی مێترۆی چواڕیانی "وەلیعەسەر" دێتە دەرەوە. چەند خاتوونی حیجابی و سەرپۆش لەسەر بەرەو لای دەڕۆن و دەڵێن: "سەرپۆشەکەت لەسەر بکە!"

کچەکە تووڕە دەبێت و پشت گوێیان دەخات و دەڕوات. لە ژێر لێوەوە کۆمەڵێک قسەیش دەکات. هێزەکانی گەشتی ئیرشاد دەچنە لای چەند پیاو؛ وەک ئەوەی ڕاپۆرت لە کچەکە بدەن و کچەکە هێشتا ١٠٠ هەنگاو دوور نکەوتۆتەوە، پیاوێک لەسەر سینگی دەدات و ڕایدەگرێت؛ پیاوێکی باڵا بەرز بە ڕێشێکی سپییەوە.

کچەکە دەڵێت لەسەر سینگی لێنزی کامێرایەک هەڵواسرابوو. پیاوەکە بە دەنگێکی بەرزەوە کە سەرنجی هەموان بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت، دەڵێت: "یان سەرپۆشکەت لەسەر بکە یان فیلمەکەت دەنێرم بۆ دادگا و دەبێت بچیتە ئەوێ و ولامیان بدەیتەوە!"

کچەکە دڵی پڕ دەبێت و بەبێ ئەوەی قسەیەک بکات، سەرپۆشەکەی لەسەر دەکات. چەند ژنێک سەرنج دەدەنە ئەم ڕووداوە و کاتێک دڵنیا دەبنەوە کە کچەکە سەرپۆشەکەی لەسەر کردووە، پاشان دەچنە سەروکاری کچ و ژنێکی دیکە.

کچەکە دەڵێت: "کاتێک سەرپۆشەکەم لەسەر کرد، ڕقم لە خۆم بوو. بەلام ئەوەی ڕاستی بێت، زۆر ترسابووم. هەزار وڵام هاتە زەینمەوە تا پێی بڵێم بەڵام نەمتوانی، بڵێم کە ئێوە بەم دۆخە ئابوورییەوە ئێمەتان لەناو بردووە بەلام تەنیا بە دوای قژی سەر و سەرپۆشی ئێمەوەن. خوزگە تا ئەم چرکەساتە ئەوەندە نەترسایەتم."

ئەو پێرەپیاوەی کە گوێی لە قسەکانی ئێمە دەگرت، دەڵێت: "لەم وڵاتەدا ژن بوون ترسناکە. بۆچی سەرکۆنەی خۆت دەکەیت؟ سەرپۆشەکەت لەسەر بکە و دوای ئەوەی لەوان دوور کەوتیتەوە دیسانەوە سەرپۆشەکەت لاببە. ئەگەر دووبارە هۆشداریان پێ دایت لەسەری بکە و دووبارە لایببەوە. ئەوەندە ئەم کارە دووپات بکەرەوە تا بۆخیان ماندوو ببن."

بەڵام کچە ئارامی نەدەگرت بەڵام سەرپۆشەکەی دەخاتە دەوری ملی و بە ڕێگاکەی خۆی‌دا دەڕوات.

ئەمە حیکایەت و چیرۆکی دەرەوەی مێترۆیە. حیکایەتی ناو ڤاگۆنەکانی مێترۆ جیاوازە. پێش گەیتەکانی چوونە ژوورەوەیش چەند ژنێک لە پاڵ ژمارەیەک پیاودا ڕاوەستاون کە هەموویان جل و بەرگەکانیان لە یەک دەچێت؛ ڕیش درێژ، ملیوانی داخراو و پانتۆڵی قوماش. ئەوانە هەوڵ دەدەن کەسیان لە دەست دەرنەچێت. هەرچەندە ئەگەر کەسیشیان لە دەست دەربچێت، ناتوانن لە چاوی کامێراکانیان دەربچن.

پیاوێک بە پانتۆڵی شین و کراسی ڕەشەوە لە پشت کامێرایەکەوە ڕاوەستاوە و فیلم لە هەموو ژنانی بێ حیجاب دەگرێت. نە ئیزن لە خەڵکەکە وەردەگرێت و نە هۆشدارییەک دەدات، تەنیا ڕاوەستاوە و لە لێنزی کامێراکەیەوە چاودێریی دەکات تا فیلمەکانی ڕوون و دیار بن. ژنێک لە پاڵییەوە ڕادەوەستێت و دەڵێت: "وا لە منداڵی خەڵک مەکەن، ئەم کارانە کەڵکی نییە!"

پیاوەکە تەنانەت ئاوڕ ناداتەوە کە ڕوخساری ژنەکە ببینێت. ژنێکی سەر بە هێزەکانی گەشتی ئیرشاد بە چادر و حیجابەوە دێت و بە تووندوتیژی دووری دەخاتەوە و بە ئاماژە بە پیاوێکی دیکە دەڵێت فیلم لەم ژنە هەڵبگرێت.

ئەوانە لە هەموو شوێنێکی شارەکەدا بڵاو کراونەتەوە؛ لە تەجریشەوە بگرە تا وێستگەی جەوانمەردی قەساب. "زەهرا" کە هەمیشە هاوسەرەکەی تا وێستگەی جەوانمەردی قەساب تا ماڵەوە دەبرد، لە مێترۆ دێتە دەرەوە بەرەو ڕووی هۆشداریدانی حیجاب دەبێتەوە. ئەو سەرپێچیی دەکات و پیاوێک بە شێوەیەکی وەحشیانە لێی نزیک دەبێتەوە. هاوسەرەکەی زەهرا کە ئەمە دەبینێت، لە مۆتۆرەکەی دادەبەزێت و بەرەو پیاوەکە دەڕوات و دەستی هاوسەرەکەی دەگرێت بەڵام پێ دەچێت ئەمەیش ڕێگر نەبێت لەوەی کە پیاوەکە لێی نزیک نەبێتەوە و لە ژنەکەی بکشێتەوە.

هاوسەرەکەی زەهرا دەگێڕێتەوە: "دەستی زەهرام ڕاکیشا و وتم لەبەر ئەم پارچە پەڕۆیە با لە خەڵک دەرنەکەوم. بەڵام زەهرا نە سەرپۆش و نە کڵاویشی پێ بوو. پیاوەکە بە کامێرایەکەوە کە لەسەر سینگی هەڵواسرابوو، فیلمی هەڵدەگرت و یەکێک لە ژنەکانی گەشتی ئیرشاد دەیوت ناو و ناوە بچووککەت بە دەنگی بەرز بڵێ! زەهرا تەنیا هاواری دەکرد نایڵێم و ون بن لەبەر چاوم. لە کۆتایی‌دا دەستیم ڕاکێشا و بەو پیاوەم وت وابزانە نامووسی خۆتە. ئەوە دەلەرزێت، ڕێگە بدەن بڕۆین. پیاوەکە پێی وتم نامووسی من بەبێ حیجاب نایاتە دەرەوە و پاشان پیاوێکی دیکە کۆتایی بە شەڕەکە هێنا. من کڵاوەکەم لەسەر دەرهێنا و لەسەری زەهرام کرد و بردم. خودا دەزانێت سبەی ڕۆژ چیم بەسەر دەهێنن!"

ستراتیژی وەحشەت

هەر لەو شوێنەی کە ژنای گەشتی ئیرشاد ڕاوەستاون، حەشیمەتێکی زۆری پیاوانیش لە پاڵیانەوە ڕاوەستاون. ئەم ژنانە بە چارشێوێکی ڕەشەوە و بە سیمای سووراوسپیاو کراوەوە کە زۆربەیان برۆیان تەتۆ کراوە کە تا ڕاپۆرتی ئەو ژنانەی ئامادە نین حیجاب ڕەچاو بکەن، بەو پیاوە لیباس شەخسیانەی بۆ پاڵپشتیان وەستاون بدەن. وەک ئەوەی کچێکی منداڵ لە پشت باوکی یان برا گەورەکەیەوە خۆی شاردبێتەوە؛ وێنەیەکی سونەتی و کۆن لە ژن کە جگە لە لاوازی و ترس نییە. بەڵام سەرباری ئەمە، پیاوە لیباس شەخسییەکانیش بۆ پاڵپشتی کردن لە ژنانی گەشتی ئیرشاد هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن. هەر کە ژنای گەشتی ئیرشاد کچە نیشان دەدەن، پیاوە پاڵپشتەکانیان بە هاوارەوە هێرشیان بۆ دەبەن. پێ دەچێت هەر بە مەبەست بە دەنگی بەرز قسە دەکەن کە کەشکە بکەنە کەشێکی تۆقێنەر و پڕ لە ترس.

هەندێک کەسی وەک ئەو کچە لاوە کە سەرپۆشکەی خۆی لەسەری لادەبات و هەندێکیش لە ترسان دەلەرزێن بەڵام وای نیشان دەدەن کە بەلایانەوە گرینگ نییە، بە ڕێگاکەی خۆیان‌دا دەڕۆن.

هێزەکانی گەشتی ئیرشاد کۆمەڵێک ڕستەی وەک "حیجابەکەت بپارێزە"، "فیلمی لێ هەڵبگرە"، "دەبێتە دۆسییە بۆی" یان "چاوەڕێی پەیامی دادگا بکە" بە دەنگی بەرز بە جۆرێک کە هەموو ڕێبوارێک بیبیستێت، دوور دەکەنەوە تا سەرنجی ئەوانی دیکە بەرەو لای خۆیان ڕابکێشن و تۆی ترس لە دڵی ژنەکان‌دا بچێنن.

بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە هێشتا کچانی ڕێک پۆش بە پرچە ڕەها و ئازادەکانیانەوە بە شارەکەدا دەگەڕێن و شاریان چۆڵ نەکردووە. وەک ئەو ژنەی لە مێترۆدا بوو و بە نیگایەکی بچووک کەرانەوە ڕوو لە هێزەکانی گەشتی ئیرشاد کرد و گوتی: "سەردەمی حیجاب لە ئێران‌دا بەسەر چووە و کەس ناتوانێت بەرگەی ژنانی ئێرن بگرێت."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ئەمانەش ببینە

هەواڵ

مەرگی نەخۆشەکان لە ئێران "بە هۆی کەمیی پەرەستار" لە نەخۆشخانەکان‌دا

۲۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەرگی نەخۆشەکان لە ئێران "بە هۆی کەمیی پەرەستار" لە نەخۆشخانەکان‌دا