close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ڕاپۆرتی تایبەت

محەمەد حوسەینیان کوشت؛ دایکی سەکتەی کرد و گیانی لەدەست دا

۱۹ پووشپەڕی ۱۴۰۲
تارا اورامی
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
بەڵام کەم کەس تا ١٨ی پووشپەڕ، کە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بڵاوکرایەوە، محەمەد حوسێنی سەقزیان ناسی. ئەو یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانە کە دایکی نەیتوانی بەرگەی داخ و خەمی لەدەست دانی بگرێت.

شاری سەقز لە دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە تا ئێستا چەندین کوژراوی هەبووە، و ئێستا دەبێت ناوی محەمەد حوسەینی و دایکی داخداری بخرێتە لای قوربانیانی دیکە؛ لە ژینا ئەمینییەوە تا دانیال پاپەندی"، "فەرەیدون فەرەجی"، "فەرەیدون محەممودزاده" و گیانبەخت کردووانی دیکە لە گۆڕستانی "ئایچی" ئەسپەردە کراون.

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی یەک ساڵەیی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١، لە دوای کوشتنی "ژینا ئەمینی" بە ئاماری لانیکەم ٥٠٠ کوژراوەوە یەکێک لە توندوتیژانەترین سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، هێشتا نەگێڕاوەیەکی زۆر لەسەر قوربانیان هەیە. ئەو ناوانەی کە هەندێک جار هیچیان لێ نازانین و ئەو کوژراوانەی کە هێشتا ناومان نەبیستوون. 

"محەمەد حوسەینی"، یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانە کە تا بەر لە مەرگی دایکی، گومانی زۆر لەسەر ڕاستی کوشتنەکەی هەبوو. بەڵام بەپێی زانیاریی "ئێران‌وایەر"، بنەماڵەی محەمەد حوسەینی، وەها لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە خرابوونە ژێر گوشارەوە کە ڕەنجی ماتەمینی ئازیزانیان میدیایی نەکرایەوە و دایکی، لە ژێر ئەو گوشارانەدا سەکتەی کرد و گیانی لەدەست دا.

کۆماری ئیسلامی، هاوناوەکەی لەسێدارە دا. "محەمەد حوسەینی"یەکی دیکە خەڵکی کەرەج کە لە ناڕەزایەتییەکان‌دا دەستگیر کرا، پاشان بە دۆسیەیەکی دژبەیەک لە دۆسیەی کوشتنی "ڕوحوڵا عەجەمیان"، بە ئەفساد فیلئەرز تۆمەتبار و لەسێدارەدرا. ئەو دایک و باوکی نەبوو، بەڵام ناوی لە بیرەوەری ناڕازیانی دژ بە کۆماری ئیسلامی‌دا ماوەتەوە. زۆرێک لە یادی ئەودا خواردنیان بڵاو کردەوە، هەندێکیان تراکتیان بۆ بڵاوکردەوە و حجلەیان بۆ دانا.

بەڵام کەم کەس تا ١٨ی پووشپەڕ، کە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بڵاوکرایەوە، محەمەد حوسەینی سەقزیان ناسی. ئەو یەکێک لە کوژراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانە کە دایکی نەیتوانی بەرگەی داخ و خەمی لەدەست دانی بگرێت.

***

بەپێی زانیارییەکانی ئێران‌وایەر، محەمەد حوسەینی، لە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١م واتە مانگێک دوای دەست پێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە شاری "سەقز"، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژراوە، بە هۆی گوشار و هەرشە بەردەوامەکان بۆ سەر نزیکانی محەمەد حوسەینی بنەماڵەکەی بێدەنگ ببوون، ماوەیەک دوای ئەو کوشتنە، "مەلیحە حەسەن‌نژاد"، دایکی محەمەد حوسەینی بە هۆی ئەو گوشارانەوە سەکتەی کرد و لە ئەنجام‌دا لە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٢دا گیانی لەدەست دا.   

گوشار خستنە سەر بنەماڵەی کوژراوان و قوربانیانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان کە ڕەنجیان دوو ئەوەندە دەکاتەوە، لە ڕابردوودا قوربانی دیکەی لێکەوتووەتەوە؛ ئەو دایک و باوکانەی کە لە خەمی لەدەست دانی ئازیزانیان، لە مافی بەڕێوە بردنی پرسە و میدیایی کردنەوە بێبەش کراون، بەرگەیان نەگرتووە، دیقیان کردووە و یان خۆیان کوشتووە. 

محەمەد حوسەینی لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە گەڕەکی "شەهرەک دانشگا" لە ماڵێکی کرێ‌دا دەژیا. ئەو یەکێک لە دوو کوڕی ئەم بنەماڵەیە بوو و بە شێوەی ڕۆژکار لە یەکێک لە کارواشەکانی ناو شار کاری دەکرد. دەورووبەری، وەک کوڕێکی مەتین و ناڕازی وەسفی دەکەن کە بەردەوام لەسەر وەرگرتنی مافی خۆی پێداگری کردووە. ئەویش وەک زۆربەی گەنجانی ناڕازی، لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان، بەرامبەر ئە نایەکسانییەی کە تێیدا دەژیان توڕەیی خۆی دەربڕی. بەڵام وەڵامەکەی فیشەک و مردن بوو. 

"مەلیحە حەسەن‌نژاد"، دایکی محەمەد حوسەینی، لە ڕێ‌ڕەسمی پرسەی کوڕەکەی‌دا کە بەشێوەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت و ژێڕ چاودێری و گوشاردا بەڕێوەچوو. و هێزە ئەمنییەتییەکان ڕگریان لە هەرچەشنە ئاگادار کردنەوەیەک گرتبوو، بەڵام داخی لەدەست دانی منداڵ، هێز و تینی لە دایکی گرتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرد. 

دایکی محەمەد حوسەینی، بۆ ماوەی حەوت مانگ لە کۆمادا بوو و لە نەخۆشخانە مابووەوە و لە ئەنجام‌دا، بەگەی ئەو خەمەی نەگرت و گیانی لەدەست دا. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، هەر لەم پێوەندییەدا نووسیویەتی محەمەد حوسەینی لە گەڕەکی "مەسکەن مێهری کوهدەشتی سەقز" و لە کاتی ناڕەزایەتی بەرامبەر هێزە ئەمنییەتییەکان، ڕاوەدوونراوە و بە ماشێنی هێزە سەرکوتگەرەکان کراوە بەژێرەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، محەمەد حسەینی هەر لەو کاتەدا گیانی لەدەست دابوو. 

شاری سەقز لە دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە تا ئێستا چەندین کوژراوی هەبووە، و ئێستا دەبێت ناوی محەمەد حوسەینی و دایکی داخداری بخرێتە لای قوربانیانی دیکە؛ لە ژینا ئەمینییەوە تا دانیال پاپەندی"، "فەرەیدون فەرەجی"، "فەرەیدون محەممودزاده" و گیانبەخت کردووانی دیکە لە گۆڕستانی "ئایچی" ئەسپەردە کراون.

بێدەنگییەک کە هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بەسەر بنەماڵە داخدارەکان‌دا دەیسەپێنن، نموونەی ئازار و ئەشکەنجەی دەروونییە کە توانایی هەیە بە ژمارەی قوربانیان زیاد بکات. ئێستا بنەماڵەی محەمەد حوسەینی، بۆ لەدەست دانی دوو ئازیزیان خەمبارن. شایانی باسە چەند هاوڵاتیەکی ناڕازی دیکە کوژراون کە تا ئێستا لەسەریان هیچ زانیارییەکمان لەبەردەست‌دا نییە؟

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

ئەمانەش ببینە

هەواڵ

فەرهاد نەوایی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵان سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

۱۹ پووشپەڕی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
فەرهاد نەوایی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵان سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا