لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ڕاپۆڕتی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پیرانشارەوە بە تۆمەتی "پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٢١ مانگ بەندکران، "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا" سزای ٢٠ مانگ بەندکران و "بانگەشەی دژ بە حکومەت" سزای ٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، سزای ٢١ مانگ بەندکرانەکە دەچووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دادگا سزاکەی گۆڕی بۆ ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوە لە ڕێی پێبەندی ئەلەکترۆنیکەوە.
هاوکات جووتیار ئەشرەفزادەی هاوسەریشی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پیرانشارەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە