ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، زیندانی سیاسی کورد "زانا مینبەری"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی کوردپا، زانا مینبەری پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەشەمە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گەڕەکی "حاجیاوا"ی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
زانا مینبەری، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی شەهلا و بێهزاد و خوشکەزای پەیمان مینبەری لە گیانلەدەستداوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
تێبینییەکەت بنووسە