ئەمڕۆ دوشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی یەکەمین دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی "ئەمیرحوسێن مەقسودلوو" ناسراو بە "تەتەلوو" بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەفشاری لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی تاران بەڕێوەچوو.
ئەمیرحوسێن مەقسودلوو ناسراو بە تەتەلوو، لە ساڵەکانی ٨٦، ٩٢ و ٩٥ لە ناوخۆی وڵات دەستگیرکرا و لە ساڵی ٩٧ ئێرانی بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ جۆرجیا بەجێهێشتوو و لە ساڵی ٩٨ کۆچی کرد بۆ وڵاتی تورکیا. ناوبراو لە سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ سنووری ئێران گوازرایەوە و بە هەماهەنگی و فەرمانی دادوەری دەستگیرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میزان، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادپەروەری، لە یەکەم دانیشتنی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی "تەتەلوو"دا، نوێنەری داواکاری گشتی، تۆمەتنامە و تاوانکارییەکانی ناوبراوی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا خوێندەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ بابەتێکی گرینگ نەخراوەتەڕوو و دادوەر ئەفشاری کۆتایی دانیشتنی دادگای بە مەبەستی ئامادەبوونی تۆمەتبار و پارێزەرەکەی، ڕاگەیاند.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دایک و خوشکی تۆمەتبار لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئامادەبوون و لە پەراوێزی دادگا چاویان بە کوڕەکەیان کەوت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە